پێکهاتەی دی ئێن ئەی - DNA

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-19-11:15:00 - کۆدی بابەت: 522
پێکهاتەی دی ئێن ئەی - DNA

ناوه‌ڕۆك

پێكهاتەی DNA

لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا زۆربەی زاناکانی زیندەزانی کۆکبون لەسەر ئەوەی کە DNA بۆماوە مادەیە ، بەڵام ئەوان هێشتا نەگەشتبونە تێگەشتنی پێکهاتەی DNA وە چۆن ئەو گەردە دەتوانێت بۆماوە زانیاریەکان دووهێند بکات و کۆیانبکاتەوەو بیانگوازێتەوە و فەرمانەکانی خانەکە بەڕێوەببات. ئەم نهێنیانە لێکدرانەوە لەدوای ماوەیەکی کورت لە زانکۆی کامبردج لە ئینگلتەرا.

 

لوولپێچی هاوجووتی DNA

لە ماوەی پنجاکانی سەدەی بیستەمدا هەردوو زانا واتسۆن Watson و کریک Crick  دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی DNA لە ساڵی 1953 مۆدێلێکیان بۆ پێکهاتەی DNA دروستکرد. پێشنیارەکەیان ئەوەبوو کەDNA پێکدێت لە دوو زنجیرە کە بەدەوڕی یەکتردا لوولدەبن ببەشێوەی لوولپێچی هاوجووت. ئەم شێوەیە لە پەیژەیەکی لوولپێچی دەچێت، مۆدێلەکەی کۆتایان ڕاست و دیار بوو چونکە ڕوونیدەکردەوە کە DNA چۆن دەتوانێت دووهێند ببێت. لەساڵی 1962واتسۆن و کریک خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیان بەدەست هێنا لە کارەکانیاندا لەسەر   . DNA

 

پێکهاتەی نیوکلیۆتایدەکان لە DNAدا

DNA ناوکە ترشە لە دوو زنجیرەی درێژ پێکدێت،هەر زنجیرەیەک لەیەکەی پێکهاتنی دووبارەبووەوە پێکدێت پێیان دەڵێن نیوکلیۆتایدەکان. هەر نیوکلیۆتایدێک Nucleotide لە سێ بەش پێکدێت: شەکری پێنج کاربۆنی و کۆمەڵەی فۆسفاتی و تفتێکی نایترۆجینی. ئەو شەکرە پێنج کاربۆنیەی لە نیوکلیۆتایدی DNA دا هەیە پێیدەڵێن ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین.

کۆمەڵەی فۆسفاتی پێکدێت لە گەردیلەیەک فۆسفۆر(P) کە بەستراوە بە چوار گەردیلە ئۆکسجین(O)ەوە. تفتی نایترۆجینیNitrogenous base گەردیلەکانی نایترۆجین( N) و گەردیلەکانی کاربۆنی(C) تێدایە.

 

بەندەکان پێکەوە نووسانی DNAدابیندەکەن

لوولپێچی هاوجووتی DNA، لە پەیژەیەکی لوولخواردو دەچێت،گەردەگانی بەرامبەر لە شەکرو فۆسفات هەردوو تەنیشتەکانی پەیژەکە پێکدەهێنن ئەو نیوکلیۆتایدانەی کە بە درێژای هەموو زنجیرەکەن بە بەندی هاوبەشی پێکەوە بەستراون، کە شەکری یەکێک لە نیوکلیۆتایدەکان و کۆمەڵەی فۆسفاتی ئەو نیوکلیۆتایدەی کە بە دوایدا دێت کۆدەکاتەوە.

تفتە نایترۆجینیەکان (بە تفت ناودەبرێت بۆ کورتکردنەوە) دەکەونە ناوەندی گەردی DNAەوە.ئەو تفتانەی دەکەونە سەر درێژای یەک زنجیری DNA،دەکەونە بەرامبەری تفتەکانی سەر زنجیرەکەی دیکە، لەگەڵیدا بەندەکان پێکدێن، پێیان دەڵێن بەندەکانی هایدرۆجینی Hydrogen bonds. تفتە نایترۆجینیەکان، کە دەکەونە نێوان هەردوو زنجیرەکەوە، لەسەر شێوەی جووت دەبن، لەنێوان خۆیاندا بە دوو یان سێ بەندی هایدرۆجینی پێکەوە دەبەسترێن.جووتە تفتەکان پایەکانی پەیژەکە پێکدێنن.

لە پانیدا بەهاوشێوەی جیادەکرێنەوە، چونکە یەک تفت لە هەر جووتێکدا پێکهاتەیەکی دوو ئەڵقەی هەیە، وە تفتی دووەمی پێکهاتەیەکی تاک ئەڵقی هەیە.هێڵە خاڵدارەکان ئاماژەن بە شوێنی بەندەکانی هایدرۆجین بەندە هایدرۆجیایەکانی نێوان تفتە نایترۆجینیەکان یارمەتی پێکەوە نوسانی هەردوو زنجیرەی DNAدەدەن.

 

تفتە نایترۆجینیەکان

شەکر و کۆمەڵەی فۆسفات لەهەر نیو کلیۆتایدێکی DNAدا چوونیەکن، بەڵام لەوانەیە تفتە نایترۆجینیەکەی یەکێک لە چوار جۆرە جیاوازەکە بێت:ثایمینThymine، سایتۆسینCytosine، یان ئەدینین Adenine،  یان گوانینGuanine. تفتە نایترۆجینەکان وپێکهاتە کیمیایە شێوە ئەڵقەیەکان، وە لە زۆر باردا هەریەک لە تفتە نایترۆجینیەکان، بە پیتی یەکەمی ناویان نوێنراون:T بۆثایمین،Cبۆ سایتۆسین، Aبۆ ئەدینین ، G بۆ گوانین.

تفتە نایترۆجینیە دووئەڵقەیەکان کە پێکدێن ڵلە گەردیلەکانی کاربۆن ونایترۆجین، وەک ئەدینین و گوانین، پێیاندەڵێن پیورینەکانPurine بەڵام بە تفتە نایترۆجینیە تاک ئەڵقەیەکان کە لە گەردیلەکانی کاربۆن و نایترۆجین پێکدێنن، وەک سایتوسین وثایمین پێیاندەڵێن پریمیدینەکان Pyrimidines

 

تفتە نایترۆجینیە تەواوکەرەکان

لە ساڵی 1949زانای کیمیای زیندەی ئەمریکی ئیروین شارگاف Erwin Chargaff، تێبینی کرد کە ڕێژەی سەدی ئەدینین هاوتای ڕێژەی سەدی سایمینە، هەروها ڕێژەی سەدی گوانین هاوتای ڕێژەی سەدی سایتوسینە لە DNAکۆمەڵەیەکی هەمەجۆر لە زیندەوەراندا. ئەم سەرنجدانە بەشداری لە تێگەشتنی پێکهاتەی DNAدا کرد. چونکە ڕوونیکردەوە کە تفتە نایترۆجینیەکان جووتدەبن، بەپێی یاسای بەجووتەبوونی تفتەکان لە DNAدا ئەو سایتۆسینەی کە لەیەکێک لە زنجیرەکاندا لەگەڵ ئەو گوانینە دەبەسترێت کە لەزنجیرەی بەرامبەردایە. وە هەروەها هەمان بارە لەنێوان ئەدینین و ثایمیندا. بەم جووتە تفتانە دەڵێن جووتە تفتە تەواوکەرەکان. سەرنجبدە هەر جووتێک لە تفتە تەواوکەرەکان یەک پیورینی جووت ئەڵقەی و یەک پیریمیدینی تاک ئەڵقەی تێدایە.

ئەنجامی یاساکانی جووتەبوونی تفتە نایترۆجینیەکان ڕیزبەندی تفتەکان لەیەک زنجیرەی گەردی DNAدا تەواوکەر دەبێت بۆ ڕیزبەندی تفتەکان لە زنجیرەی بەرامبەردا. بۆنموونە ئەگەر زنجیرەی DNA خاوەن ڕیزبەندی ATTC بێت، ئەوا زنجیرەکەی دیکە پێویستە خاوەن ڕیزبەندی تەواوکەری TAAC بێت. بە ڕیزبەندی تفتە نایترۆجینیەکان لە زنجیرەی DNA دا دەڵێن ڕیزبەندی تفتەکان ، بەجووتەبوونی تفتە تەواکەرەکان لە پێکهاتەی DNA و فرمانەکەیدا لەبەر دوو هۆ:

  • یەکەم چونکە بەندەکانی هایدرۆجینی لە نێوان جووتە تفتەکاندا یارمەتی پێکەوە نووسانی هەردوو زنجیرەی گەردی DNA دەدەن.
  • دووەم چونکە سروشتی تەواوکەری DNAبەشدارە لە لێکدانەوەی چۆنییەتی دووهێندەبوونی DNA پێش دابەشبونی خانە. چونکە دەکرێت یەکێک لە دوو زنجیرەکەی گەردی DNA وەک قاڵبێک کاربکات بۆ دروستکردای زنجیرەیەکی تەواوکەری نوێ.


سەرچاوەکان



8545 بینین