مره‌بای كوله‌كه‌ی گه‌وره‌

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-22-17:42:00 - کۆدی بابەت: 531
مره‌بای كوله‌كه‌ی گه‌وره‌

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

كیلۆیه‌ك كوله‌كه‌ی گه‌وره‌ 

سێ په‌رداخ شه‌كر 

لیترێ ئاو 

چه‌ند ده‌نكێك هێل 

چه‌ند ده‌نكێك داری دارچینی 

ئاوی یه‌ك لیمۆ 

كه‌وچكێكی لیمه‌دۆزی 

شێوازی ئاماده‌كردن 

كوله‌كه‌كه‌ بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بهێڵه‌وه‌ تۆزێ وشك بێته‌وه‌ كوله‌كه‌كه‌ قاشبكه‌ ناوه‌كه‌ی پاك كه‌ره‌وه‌و ده‌ره‌كه‌ی پاكبكه‌و قاشی بكه‌ بیكه‌ره‌ ئاو كه‌وچكێ لیمه‌دۆزی تێبكه‌ بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر تێیدا بێت قاپێ بخه‌ره‌ سه‌ری بابنیشێت دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ شه‌كرو ئاوه‌كه‌ دارچینی هێل بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر بابكوڵێت پاشان كوله‌كه‌كه‌ بپاڵێوه‌و تێی بكه‌ بابكوڵێت و خه‌ست بێته‌وه‌ ئاوی لیمۆكه‌شی تێبكه‌ بۆماوه‌ی چاره‌كێك بكوڵێت ئاگری مامناوه‌ند پاشان كوله‌كه‌كه‌ی تێبكه‌ زانیت خه‌ست بویه‌وه‌ دایبگره‌ باسارد بێته‌وه‌ پاشان ده‌یكه‌یته‌ شوشه‌یه‌ك ده‌خرێته‌ سه‌لاجه‌  


سەرچاوەکان

73 بینین