دراوی بانک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-27-12:03:00 - کۆدی بابەت: 3760
دراوی بانک

ناوه‌ڕۆك

دراوی بانک چییە؟

بریتییە لە دراوی سپاردن و پێیان دەوترێت دراوی چەکەکان کە لەمانەیاندا بانکەکان، هەروەها تاکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو مامەڵەیان پێ بکات، لەبەر ئەم خەسڵەتە ئەرێنیە چاکانەیان کە هەیانە لە ئاستی هەڵگرتن و گواستنەوە و مامەڵە پێکردنیان، سەرەڕای ئەوەش کە بواری بەش بەش کردنی نییە، بۆیە پێویستمان بە ژمارە و بەشی بچووک نییە. جیاوازی دراوی بانک لەگەڵ دراوەکانی دیکە ئەوەیە کە قەوارەیەکی ماددی و هەست پێکراوی نییە، هەرچەندە قەرزارەکان یان کڕیارەکان ناتوانن قەرزەکەیان یان فرۆشیارەکان پانەند بکەن لەسەر قبووڵکردنی لە پاککردنەوەی قەرزەکان و پاکتاوکردن و دانەوەی نرخی شمەکە کڕآوەکان، ئێمە دەبینین ئەم جۆرە دراوە لایەنێکی گەورە لە خستنەڕووی دراودا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پێک دێنێ.


سەرچاوەکان



1872 بینین