سوودەکانی ئەنەناس

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-01-15:39:00 - کۆدی بابەت: 562
سوودەکانی ئەنەناس

ناوه‌ڕۆك


ئاناناس(pineapple)

ئاناناس یەکێکە لە بەرهەمی ناوچەکانی گەرمێنی ئەمریکایە، کە پێش ئەوەی پێی ئەوروپییەکان بگاتە ئەوێ  لەلایەن دانیشتوانی(ئەسڵی) ئەوێ(سوورپێستەکان) دەیانچەقاند وەک دەرمانی هاسان کاری (گوارش) بەکار دەهێنرا ئاناناس میوەیەکی بۆن خۆش و بەتامە تامی ئاناناس کەلە ئاوی دەکەن  بێ  ئەندازە بەتام و خۆشی دەکا بۆنی هەڵو،سێو،بەهێ،موشکی تێدایە دەتوانن ئاناناس لە باشووری ئێران بە چاکی پەروەردە بکەن میوەی ئاناناس وەک میوەی کاچ دەچێ بەڵام دوو تا سێ میوەی کاچ دەبێ بە عەرەبیش هەر پێی دەڵێن ئاناناس.


تایبەتمەندییەکانی ئاناناس


١.ئاوی ئاناس دژە هەموو ژەهرێکە.

٢.لە دۆشاوی ئاناناسدا (پاپایین) هەیە کە یەکێک لە فەرمانەکانی(گەدە)یە.

٣.ئاناناس چونکە ئاودارە میز زیاد دەکات.

٤.میوەی ئاناناس عادەتی مانگانەی ژنان پێش دەخات ئەو ژنانەی مانگانەکەیان دوا دواکەوتووە بۆ دەرمانی پێش کەوتنەکەی ئاناناسیان بۆ رەوادیتوون.

٥.ئاناناس زۆر خۆشە و خۆراکیە خاوەنی جۆرەکانی ڤیتامین AوBوCو ئاسنەکان وەک:پۆتاسیۆم،سیدیۆم،مینیزۆم،گۆگرد،کلر و فۆسفۆری تێدایە.

٦.ئاناناس یارمەتیدەرێکی باشە بۆ هەزم چونکە (ئانزیمێکی) تێدایە بە نێوی(بڕۆمڵین) کە تەڕایی ئەسیدی هیدرۆکلۆراید لە گەدەدا بەهێز دەکات بۆ هەزمی پڕۆتین یا یاریدەدەرێکی باشە لە هەوای دوایی هەر ژەمێک بە مەبەستی هەزم کردنی خواردن دەیخۆن.

٧.گوشراوی ئاناناس تایبەتمەندی دەرمانی حەتمی هەیە بە تایبەت بۆ ئەوانەی بێ ئیشتیان و دەزگای هاسان کاریان (گوارش) باش کار ناکا دەرمانێکی. فرە باشە.

٨. بو کزبوون و ڕزگاری لە قەڵەوی ئاناناس دەیخۆن.

٩.گوشراوی ئاناناس برینی گەدە و ڕیخۆڵە دەرمان دەکات.

١٠. گوشراوی ئاناناس هەر لە شیرە خۆرییەوە ئەندازەی یەک کەوچکی قاوەخواردنتا پیری و لە کارکەوتوویی دەتوانن بیخۆنەوە.

١١.ئاناناس لە خواردنی جۆراوجۆردا بە شێوەی (دسر) و بەستەنی و شیرینی تێکەڵی دەکەن و بە کاری دەبەن ئەوانە بە ئاناناس تام و بۆن خۆش دەکەن.

 

 


سەرچاوەکان

53 بینین