چه‌قه‌ڵ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

له‌لایه‌ن: عه‌لادين سجادی - به‌روار: 2020-12-04-23:28:00 - کۆدی بابەت: 592
چه‌قه‌ڵ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ناوه‌ڕۆك

ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر 

به‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن

چه‌قه‌ڵ حه‌یوانێكی بێ فه‌ڕه‌ ، حه‌ز به‌ناو دار و باخ و باخات ئه‌كات ، به‌شه‌و نزیكی ئاوه‌دانی ئه‌بێته‌وه‌ ، له‌ناو باخه‌كان ئه‌یكا به‌ عیو عیو ، له‌نجاما فرسه‌ت دێنێ و دێته‌ ئاوایی و مریشك ئه‌خوات ، مریشك به‌جۆرێ له‌ چه‌قه‌ڵ ئه‌ترسێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داربێت یان دیواربێت هه‌ڵئه‌فڕێ و ئه‌چێته‌ به‌رده‌ستی چه‌قه‌ڵه‌كه‌وه‌ ، چه‌قه‌ڵ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ مه‌لی ناو ئاو بخوات كه‌مێك دڕك و داڵ و شت كۆ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌یخاته‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌و خۆی شوێنی ئه‌كه‌وێت مه‌له‌كان ئه‌و پوشو دڕك و داڵه‌یان پێخۆشه‌ دێن له‌سه‌ری ئه‌نیشنه‌وه‌ چه‌قه‌ڵه‌كه‌ش له‌ناكاو په‌لاماریان ئه‌دا و ئه‌یخوات . 

به‌كارهێنانی چه‌قه‌ڵ له ‌مێژوی كورد دا 

* چاوی ڕاستی چه‌قه‌ڵ هه‌ركه‌سه‌ پێی بێ چاو كاری تێناكات .

* دڵی چه‌قه‌ڵ هه‌ركه‌سێ لای بێ ئه‌مین ئه‌بێ له‌ هه‌موو دڕنده‌یه‌ك .

* خواردنی جه‌رگی چه‌قه‌ڵ به‌ ئه‌ندازه‌ی مسقاڵێك بۆ فێ دار باشه‌ . 


سەرچاوەکان

213 بینین