سوودەکانی سێو

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-19:15:00 - کۆدی بابەت: 615
سوودەکانی سێو

ناوه‌ڕۆك

سێو

 سێو میوەیەکی بۆن خۆش و بەتام و ناسکە و خۆراکی کە بە ڕەنگی جۆراوجۆر دەست دەکەوێت لە نەژادی سێودا ٣٠ جۆر و ٦٠ شێوە سێو هەیە کە لە سەرتاسەری نیوەگۆی زەوی لای باکوور بڵاو بوونەتەوە لە داوێنی ڕۆژئاوای کێوەکانی هیمالایا، جەنگەڵەکانی هەراو سێوی ڕەمەکی و خۆڕسک (واتە وەحشی) چەند جۆر هەیە داری سێو دەتوانیلە بەرامبەرداگرتنی تەوژمی هەوای هەرا و توند خۆڕاگر بێت درێژی تەمەنی ئابووری داری سێو بە لای زۆرەوە هەتا ١٠٠ ساڵ و بە شێوەیەکی ناونجی ٥٠ ساڵ عومرەکات لەو ماوەیەدا هەر دارر سێوێک هەتا ١٥ گەز بەرز دەبێت تەمەنی سێو بە جۆری دارەکە جیاوازە  بە شێوەیەکی سروشتی لە چوار هەتا ١٥ ساڵ دەگۆڕێ لە هێکتارێک باخە سێوی ئاساییدا هەتا ٥٠ تۆن بەرهەمی دەبێ و لێی هەڵدەگیرێت ئەو ئەندازە لە باغی دارە نزمەکان دا دەگاتەوە ١٠٠ تۆن لە ئێراندا تا ئێستا نزیک بە ٢٠٠ جۆری جیا جیا سێوی ناوخۆیی و لاوەکی ناسراون بە ناوبانگترین جۆری ناوخۆیی ئەوانەن:
 ١_گوڵاوی مەشەد ٢_گوڵاوی شیمیران ٣_گوڵاوی ئەسفەهان ٤_گوڵاوی شەفیع ئاوا ٥_سێوی زنووزی مەرەند ٦_سێوی مورومی تاڵقان ٧_سێوی قەندەک ٨_نارسێوی مەشەد ٩_سێوی ئازایشی ئەسفەهان ١٠_سێوی شێخئەحمەدی تەورێزی ١١_سێوی سوڵتانی ئەسفەهان ١٢_سێوی گوڵاوی کەنەز لەو ساڵانەی دواییدا بە هاتنی دوو جۆر کە جێگای خۆیان کردۆتە سێوی لوبنانی زەرد و سوور، هەزاران هێکتار لە دەوروبەری ورمێ (یانی کوردستان) و ناوچە جۆراوجۆرەکانی دیکەش کراوە، ئەو دوو جۆرە لە حاڵی حازردا زۆر بەرچاو و گرنگن لە ئێراندا بۆیە زیاتریش دەچەقێنرێن.میوەی سێو بەو شێوانەی خوارەوە دەخورێت ، بە کاڵی، بە کوڵاوی، بە پوورە، بە پاڵوودە، بە کەمپووت، بە مرەبا، بە ڕوب، بە سۆس، بە شەربەت، دەمکراوی ئەو بەشانەی کە لە خۆراک و دەرمان لە داری سێو بۆ کەڵک وەرگرتن دەبن ئەوانەن، میوە، تێکوڵی دارەکە، گەڵا، خونچە، تێکوڵی سێوەکە، ڕەگی دارەکە.

تایبەتمەندییەکانی

 ١. سێو گەدە پاک دەکاتەوە.

 ٢. بۆ ئەو نەخۆشانەی تاویان هەیە سێو باشترین دەرمانە.

 ٣. خواردنی سێو خوێن بەربوونی لووت چارە دەکات.

 ٤. سێو زۆر نەخۆشی دەرمان دەکات.

 ٥. خواردنی سێو مرۆڤ لە نەخۆشی نەجات دەدات.

 ٦. خواردنی سێوی سەوز تاو لادەبات، سێو گەرمی لەش دادەمرکێنێت.

 ٧. سێو میوەیەکە کە فیکر و بیر بەهێز دەکات.

٨. سێوی کاڵ قبزت دەکات، زگچوون چارە دەکات.

٩. ترشیاتی سێو، تەڕایی (ترشح)ی لووەکان بە تایبەت تفی زار زیاد دەکات.

١٠. کوڵێنراوی تێکوڵی سێو، باشترین دەرمانە بۆ ڕۆمانیزم و ژانی گەی لەش.

١١. تێکوڵی سێو خاوەنی ڤیتامین گەلێکە ٥ بەرامبەری سێوەکەی ڤیتامین تێدایە.

١٢. سێو دڵ بەهێز دەکات و گەدە پاک دەکاتەوە.

١٣. خواردنی ئاوی سێو منداڵی شیرەخۆرە سەبوور و خۆڕاگر دەکات.
 ١٤. ئاوی سێو گەدەی منداڵی شیرەخۆر لە ژەهر و میکرۆب پاک دەکاتەوە.

 ١٥. سێو بەهۆی ئەوەی بۆدی تێدایە بۆ بەهێز کردنی لووەکانی لەش بە تایبەت ( لوی کەڵەبابابەی گەروو) بە کەڵکە.

 ١٦. سێو لە هەموو میوەکان کەمتر خوێی خۆراکی تێدایە لەبەر ئەوە  بۆ ئەوانەی گیرۆدەی ئورەن باشە.

 ١٧. سێو میوەیەکە دژی چڵکی ( پاک کەرەوەیە ) بۆ گشت نەخۆشێک بە کەڵکە ( شوێنەواری پاک کردنەوەی هەیە بۆیە سێوی سێوی کاڵ لە هی گەیوو باشترە، ئیمام سادق وتوویەتی سێوی کاڵی سەوز بۆ دەرمانی دامرکاندی تاویاوی لەش ناساندوویانە.

 ١٨. سێو یەکێکە لەو میوانەی موعجیزە ئاسان، ئیمام سادق دەڵێت ئەگەر بیانزانیبا سێو چتایبەتمەندییەکی هەیە نەخۆشەکان خۆیان بە هیچ دەرمانێکی تر چارە نەدەکرد.

 ١٩. خواردنی سێو، بەیانان بۆ چارەی زگچوونی وەبای نداڵان زۆر بە کەڵکە.

 ٢٠.  سێو میسواکێکی سروشتی و باشترین شتە کڵ ددان ساخ و زار خاوێن دەکاتەوە.

 ٢١. خواردن و بۆن پێوە کردنی سێو شادی هێنەرە، بەهێزکەری دڵ و زەین و جەرگە.

 ٢٢. سێو بەهەر شیوەیێ بیخۆیت بۆ دەرمانی نەخۆشی گەلی دەزگای میزەڵدان، وەرهەمی توندی، قوڵنجی ڕیخۆڵە، زگچوون، نەخۆشی پێست، سەرمابوون، تووندبوونی ڕەگی خوێن بە کەڵکە.

 ٢٣. سێو ئیشتیا دەکاتەوە.

 ٢٤. سێو چونکە ڤیتامینی A،B،Cی تێدایە بۆ بەهێزکردنی چاو، زۆربوونی چڵم، بەهێز کردنی پێست، موو، نینۆک باشە. 

 ٢٥. سێو بۆ بەهێزکردنی تەواوی لەش، لابردنی ناڕەحەتی دەمار(ترس، دڵەڕاوکێ، بێ خەوی) بە کەڵکە.

 ٢٦. خواردنی سێو بۆ دەرمانی دەنگ نووسان، کۆخە، تەڕەشوعی بڕۆنیشیتەکان، بێوەسیری، بۆ مێشکی پڕخوێن، ناڕەحەتی دەماری ، بۆ ئەوانەی گیرۆدەی قەڵەوین، باشە.

 ٢٧.  سێو بەردی توورەکەی زەرداو و گورچیلە، دەتاوێنێتەوە.

 ٢٨. سێو باشترین دەرمانی خاوێن خوێنە لەبەر ئەوە خواردنی سێوێکە بەیانان باشە.

 ٢٩. سێو بۆ ئەوانەی خۆراکیان بۆ هەرس نابێت باشە بەو شێوە گەدە ڕێکوپێک دەکات.

 ٣٠. سێو میز دێنێت لەو بارەوە میزۆک خاوێن دەکاتەوە.

 ٣١. سێو بۆ نەرم کردنەوەی سینگ باشە بۆ شوێنی هەناسەکێشانی لەش بە کەڵکە.

 ٣٢. سێوی کاڵی ڕەندکراوی ئاکامی باشی هەیە بۆ عیلاج و چارەی دڵ  پێکداهاتن، پێچ پێداهاتنی دڵ، ڕشانەوە و تێکچوون و بە کێو، بە دەریا، بە نەوا، بۆ مەگیرانی ژنی دووگیان شوێنەواری زۆر باشی هەیە.

 ٣٣. ئەگەر کاتی خەو سێوێک بە تێکوڵەوە بخۆیت چاکی بجون بجوون بۆ وشکی دەروون (قەبزی) توندی بێ ئەندازە چاکە.

 ٣٤. سێو چونکە لە مەوادی قەندیدا فەقیرە، هواردنی بۆ ئەوانەی نەخۆشی قەندیان هەیە ئیزن دراوە.

 ٣٥. مواردنی سێوی ڕەندکراو بۆ ئەو کەسانەی بە نەخۆشی برینی گەدە (ئولسەر) گیرۆدەن ڕەوایە.

 ٣٦. کوڵێنراوی سێو لەگەڵ مێکووک بۆ چارەی ئەستووربوونی سیپەلاک، ڕیخۆڵەکان، ئەو ژانانەی بناغەکەیان ڕۆماتیزمە، باشە بۆ ئەو مەبەستە ٢ یان ٣ سێو چوار قاش بکەن ماوە چارەکێک لە لیترێک ئاودا بیکوڵێنن تۆزێک مێکوکی تێکەڵ بکەن.

 ٣٧. ئەو کوڵێنراوی کە باسکرا، شێوەی سازکردنەوەی بۆ چارەی قوڵنجی گورچیلە باشە.

 ٣٨. تێکوڵی سێو نەخۆشی هەڵامەتی توند دەرمان دەکات لەبەر ئەوە دەبێت دوو یان سێ ڕۆژ پارێز بکەیت و بەس سێو بە ڕەندکراوی بیخۆیت.

 ٣٩. سێو بەهۆی ئەوەی خاوەنی ئەندازەیەکی زۆر سیلیسە کە ئەگەر وردی بکەن لەگەڵ هەر مرەبایەکی دیکە تێکەڵی بکەن زۆر بە کەڵک دەبێت.

 ٤٠. بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی هەناسەی دەروون دەتوانیت یەک سێو بخۆیت بەڵام لە زارتدا جوان بیجووی جا قوتی بدەیت.

 ٤١. سێو چونکە فۆسفۆری تێدایە، دەمارەکانی ئەعساب بە قەوەت دەکات و دەبێتە هاندەری کاری فکری.

 ٤٢. شەربەتی سێو بۆ چارەی هەڵامەت، کۆخە ڕەشە بەکار دەبرێت.

 ٤٣. دەمکراوی خونچە سێو(وشک یان تازە) بە ئەندازەی ٣٠ گرام لە لیترێک ئاودا هەر جۆرە کۆخەیەک هێدی دەکات.

 ٤٤. بۆ هێور کردنەوەی ژانی چاو کە بەهۆی لێدان بەدی هاتبێ  دەتوانیت سێوێک ڕەند بکەیت وەک مەڵحەم لەسەری دابنێیت.

 ٤٥. دۆشاوی سێو بۆ چارەسەری دوشاخە (لەوزە) ڕۆژی سێ چوار جار غەر غەرەی پێبکەیت بە کەڵکە.

 ٤٦. گەڵای داری یێو مادەیەکی بە نێوی (ئیزفلوریدزین) تێدایە ئەو ماددە تایبەتی تەواوکردنی تاوی هەیە دژی باداریە(ڕۆماتیزم) دژی هەڵبوونی گورچیلە و میزڵدان لەبەر ئەوە دەمکراوی گەڵای داری سێو شوێنەواری وەک کوڵێنراوی تێکوڵی سێوی وشک وایە.

 ٤٧. تێکوڵی داری سێو تاو ناهێڵێت بە هێزت دەکات، قەبزت دەکات میزهێنەرە لەبەر ئەوە دەمکراو یان کوڵێنراوی تێکوڵی داری سێو یا تێکوڵی  ڕەگەکەی بۆ ئەو بەشانەی سەرەوە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانە بەکار دەهێنرێت.

 ٤٨. شەربەتی سێو گەدە بەهێز دەکات شادی هێنەرە دژی ڕشانەوەیە ذزی زگچوونی زەرداوە.

 ٤٩. مرەبای سێو بۆ گەدە و دڵ و بە کەڵکە شێوەی سازکردنی مرەبای سێو قاش قاشی دەکەیت و دەکوڵێنیت و شەکری تێدەکەیت.

 ٥٠. بۆ چارەی بەردی گورچیلە و میزەڵدان دەتوانیت ١٠٠ گرام گەڵای داری هەرمێ و تێکوڵی سێو کە وشک کراوە بە ئەندازەی یە تێکەڵیان کەی دوای دەم کردن دەیخۆنەوە تا ئاکامی چاکی دەبێت.

 ٥١. سێو بەردی کیسەی زەرداو (سەفرا) و گورچیلەکان دەتوێنەتەوە بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی ئەو نەخۆشیانەن دانراوە.

 ٥٢. سێو بۆ چارەی ژانی گەی لەش (جمگە) دانراوە و بە باشیان زانیوە.

 ٥٣. ئەگەر سێو کاتی خەو بە تێکوڵەیەکەوە جوان بیجووی و بیخۆی بۆ سروشتی کردنی کاری ڕیخۆڵەکان و لابردنی قەبزی زۆر باشە.

 ٥٤. سێو بەهۆی ئەوەی مینیزیۆمی تێدایە خۆڕاکری لەش لە بەرامبەر نەخۆشی چڵکی و شێرپەنجە زیاد دەکات جووڵەی گەدە و ڕیخۆڵەکان زیاد دەکات (کاراییان زیاتر دەبێ) کاری هەرس ئاسان دەکات.

 ٥٥. کوڵێنراوی سێوی سوور بە ئەندازەی ١٠٠ تا ١٥٠ گرام لە لیترێک ئاودا بۆ دەرمانی  ئەستووربوونی ڕیخۆڵە دانراوە قازانجەش خۆراکییە و نەرم کەرە زگچوون دێنێت، میز زیاد دەکات.

 ٥٦. سێو بۆ دەرمانی کەوتوویی، زگچوونی خوێن، ماسینی ڕیخۆڵە زۆر بە کەڵکە.

 ٥٧. سێو چونکە فۆسفۆری تێدایە بۆ بەهێزکردنی لەش و ئەوانەی کاری فکریان هەیە یان گیرۆدەی  ماندووی لەش و ڕۆحن یان گیرۆدەی بێ خەوین بێ پسانەوە زۆر بە کەڵکە.

 ٥٨. خونچەی سێو ، دەرمانی سینگە لە باری ئەو هەڵامەتانەی کە دەکێشێتە ئەستووربوونی  سیپەلاک  و بۆ شوێنی هەناسەکێشان باشە.

 ٥٩. بۆ دەرمانی ژانی دڵ دەبێت ٣٠ گرام خونچەی سێو لە لیترێک ئاوی کوڵێنڕاوەکەی پاش دەم هێنان، بیخۆنەوە.

 ٦٠. کوڵێنراوی سێو ژان و دەردی سەرلێشێوان و گشت جۆرە بادارێک هێدی دەکات بۆ ئەو مەبەستە دەبێت ٢ تا ٣ سێو بە تێکوڵەوە قاش قاش بکەیت لە لیترێک ئاودا ١٥ دەقیقە بیکوڵێنیت دوایە لێی گەردێیت بسرەوێتەوە و دەم بێنێت هەموو ڕۆژێ دوو جار دوای نان خواردن هەر جاری ئیسکانێک بخۆیەوە.

 ٦١. کوڵێنراوی سێو دەرمانێکی باشە بۆ چارەی کۆخە و هەڵامەت و ئەوانەی لە سەرما بوون پەیدا دەبن بە شێوەی دروست کردنی لە پێشدا باسمان کرد.

 ٦٢. سێو چونکە خاوەنی مەوادی خاوێن کردنەوەیە ئەسید ئۆریک دەتوێنێتەوە دەردان و تەرەشوعی تف و گەدە ئاسایی دەکات.

 ٦٣. سێو بۆ ئەو نەخۆشانەی کە جەرگ، گەدە یان میزۆک یان سینگیان دێشێت بە کەڵکە.

 ٦٤. سێو زگچوون بە چاکی چار دەکات لە لایەکی دیکەشەوە ناهێڵێت خراپ هەزم بێ بەو  جۆرە گەدە ڕێکوپێک دەکات.

 ٦٥. سێوی کاڵی ڕەندکراو  ئاکامی باشی هەیە بۆ چاکبوونەوەی زگچوونی منداڵان.

 ٦٦. سێو بۆ بەربەرەکانی کردن لەگەڵ دڵ پێکداهاتن، پێچ داهاتن و ڕشانەوە، تێکچوون بە هەوا، بە دەریا، بە کێو و مەگیرانی ژنانی زگپڕ باشە.

 ٦٧. لە کوڵاندنی سێو خۆبپارێزن و هەمیشە بە تێکوڵەوە بیخۆن یان ڕەندەی بکەن و بە هەنگوینەوە شیرینی بکەن وەکوو پاڵوودە، بیخۆن چونکە تێکوڵی سێو خاوەنی دیاستاز و مەگنیزە بۆ هەرس کردنی خۆراک یاری دەکات.

 ٦٨. سێوی کوڵاو کۆخە سووک دەکات و دەرمانی دەکات.

 ٦٩. سێوی کوڵاو نەخۆشی گەلی پێستی کەم دەکاتەوە.

 ٧٠. بۆ دەرمانی تێمیسک یە سێو دەتوانیت ٢ یان ٣دەنک سێو بە تێکوڵەوە قاش قاش کەی لیترێک ئاوی ساردی تێکەیت بیخوسێنیت ماوەی ١٠ تا ١٥ دەقیقە بیکوڵێنیت ئەوجار ١٠ دەقیقە لێی گەڕێی بسرەوێتەوە و ئەوجار دەتوانیت دوای هەر ژەمێک ٢ فنجانی لێ بخۆیتەوە و دوای چەند ڕۆژ تێمیسکەکە لادەچێت.

 


سەرچاوەکان

361 بینین