سوودەکانی شاتوو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-19:30:00 - کۆدی بابەت: 616
سوودەکانی شاتوو

ناوه‌ڕۆك

شاتوو

شاتوو میوەیەکە تام خۆش رەوان بۆنخۆش ترش و شیرینە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەروێ تووی رەش،شاتووت،تووی شاهیشی پێ دەڵێن. ئەو بەشانەی لە داری شاتوو کەلکیان لێ وەردەگیرێ ئەوانەن :گەلا،میوە،توێکڵ،ڕيگ. لە داری شاتوو بەو شێوانی خوارەوە خۆراک و دەرمان بەهرەیان لێ وەردەگیرێ، میەوەکەی بە کاڵی و گەیوی و بە کوڵێنراویگەڵاکەی و توێکڵەکەی و ڕەگەکەی، بە مرەبا و بە مامالاد، شیرە یان دۆشاوی میوەکە، بە شەربەت، ناوە عەرەبیەکەی تووی ڕەش: توت الآسود.

تایبەتمەندی

 ١. شاتوو لێوریژە لە گولوکۆز و مادەی قەند و خاوەنی ڤیتامینەکانی، C,A ـیە و خوێیەکان بۆ وێنە تانۆن.
 ٢. شاتوو میوەکەیەکە خۆراکی خاوێن کەرەوەی خوێن.
 ٣. میوەی نەگەییوی شاتوو شوێنەواری قەبزی هەیە و دژی سکچوونە بەڵام گەییوەکەی نەرم کەرە.
 ٤. شاتوو شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و کوڵێنراوی گەڵای داری شاتوو بۆ چارەی نەخۆشی شەکرە شوێنەواری زۆری هەیە.
 ٥.  شاتوو بەهۆی ئەوەی خاوەنی ڤیتامینەکانی C,Aـیە بۆ حەسانەوە لە ماندوویەتی کارێ کە بەهۆی فیکر پەیدابووە باشە لەبەر ئەوە کەڵک وەرگرتن لە شاتوو بۆ خوێندکاران و قوتابیان راسپێردراوە.
 ٦. شاتووی گەیو وشکی (قەبزی) دەروون چارە دەکا.
 ٧. غەرغەرە کردن بە ئاوی شاتووی کاڵ بۆ دەرمانی بۆقژە و لەوزە، ماسینی زار، ژانی گەروو، زیپکەی ناوزار، بەڵا، هەڵگیرسان و بەڵغەم بەکەڵکە.
 ٨. تێهەڵسوونی گەلای شاتوو ئەو رەنگەی بە هۆی تووەکە بە دەستەوە نووساوە لێوەی دەکا ئەگەر گەڵای داری شاتوو لە دەست دا پان کەیەوە و بیگوشی و دەستی پێ بشۆی کەڤێکوەک کەفی سابونی لێ پەیدا دەبێ.
 ٩. ئەگەر شاتوو بە گەدەی پڕەوە بخۆی گازی لێ بەدیدێ ئەگەر لەسەر خۆراکی وەک ماست بیخۆی مرۆڤ ئیسحال دەکا.
 ١٠. دەمکراو یا شیرەی گەڵای شاتوو بۆ چارەی نەخۆشی شەکرە باشە.
 ١١. شاتوو سروشتێکی ساردی هەیە و تەرەکە زەرداو  و گەرمی لەش لە بەین دەبا.
 ١٢. ئەگەر شیرەی شاتووی تەواو نەگەییو لە هەر بەیانی و نیوەرۆ و شەوێکدا بە ئەندازەی یەک ئیسکان بخۆنەوە، زگچوونی ئاسایی و سکچوونی خوێناوی چارە دەکا.
 ١٣،  ئەگەر ١٥ گرام توێکڵی رەگی داری شاتوو لە ٢٥٠ گرام ئاودا بکوڵێنن و گشت بەیانیەک بیخۆنەوە بۆ لەبەین بردنی کر و رزیو و کرمۆڵی و مشەخۆری ریخۆلە بەکەڵکە.
 ١٤. شاتوو دژی چڵکە و میکرۆب کوژە.
 ١٥. ئەو تامە کەمە ترشەی شاتوو هەیەتی توونیەتی  ئەو کەسانەی گۆشت یان ئاڵەت و زەدەچەوەیان خواردوە دەشکێنێ.
 ١٦. ئەگەر شاتوو بەیانیان لە خورێنی بخۆن وەک ئیسحال کەرێک کار دەکا.
 ١٧. کوڵێناوی گەڵای شاتوو بە ئەندازەید ٦٠ کرام لە لیترێک ئاودا ژانی ددان هەرچەندە توندیش بێ هێوری دەکا، لەبەر ئەوەی دەبێ کوڵێنراوەکە کە هێشتا گەرمە ماوەیەک لە زارتدا رایگری و بیڕێکیەوە و چەند جار پاتەی کەیەوە.
 ١٨ گشت توویەک  لە جێگای خۆراکی بەیانی دەکرێ بیجۆی بۆ ژانگەلی سینگ دەتوانی شەربەتێکی بەکەڵکی لێ دروست بکەی.
 ١٩. شەکری توو بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە زۆر بەکەڵکە.


سەرچاوەکان



3695 بینین