سوودەکانی لیمۆ

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-19:21:00 - کۆدی بابەت: 729
سوودەکانی لیمۆ

ناوه‌ڕۆك

لیمۆ

لیمۆی ترش لە نەژادی تێکەڵییەکانە کە لە باکوور و باشووری ئێران پەروەردە دەکرێ ئەو میوە دوای ئەوەی بە تەواوی گەیی ڕەنگی زەرد و جوان دەبێ ، لە تێکوڵی لیمۆ ئەستانسێک دەگرن کە عەترێکی تایبەتی هەیە لەوبارەوە لیمۆی سەوز و نەگەییو لە هی گەییو و زەرد ئەسانسی زیاترە.
ئەو بەشانەی کە لە داری لیمۆی ترش بۆ خۆراک و دەرمان دەبن ئەوانەن: دەنکی میوە ، میوە ،  توو ،  تێکوڵی میوەکە ، گوڵ یا خونچەی لیمۆ ، گەڵای داری لیمۆ ، لیمۆی ترش بە شێوەی کاڵ ، دەمکراو ، شەربەت دەخورێ لە زمانی عەرەبیدا بە لیمۆی ترش «لیمون الحاوف» ی پێ دەڵێن ئەوە بزانین میوە تێکەڵییەکانی باکوور پڕ ئاوترە و ترشترن و تێکوڵەکەیان یا ئەستورترە بۆ کەڵک وەرگرتن لە تایبەتی و تامی لیمۆ ، وشکی دەکەن هەتا جگە لە ڕاگرتنی ئەو بۆ ماوەیەک درێژ ، بتوانن بۆ ناوچەکە گەرمێنەکانی بەرن ، بە لیمۆی وشک دەڵێن لیمۆی عەمانی.

تایبەتمەدنییەکانی

 ١. لیمۆی ترش خاوەنی ڤیتامینەکانی B1 , B2 , B3 , A , C , PP یە کە بۆ بەهێز کردن و خۆراکی لەش و ئاسایی ڕاگرتنی دەمار زۆر باشە.

 ٢. لیمۆی ترش چونکە ڤیتامینی A ی تێدایە ، گرنگییەکەی زۆری هەیە ، لەسەر زیاد کردن و هێشتنەوەی خانەکان و پێست.

 ٣.  ڤیتامین C ، کە لە لیمۆی ترش دایە ، بۆ راگرتنی ساخی و شادی لەشی ئێمە گرنگییەکی زۆری هەیە هەروەها شوێنەواری زۆری هەیە لەسەر لووی دەروونی لەشی ئێمە.

 ٤. شەربەتی لیمۆی ترش هێزدەرە ، تاو ناهێڵێت.

 ٥. ڤیتامینەکانی پ کە لە لیمۆی ترشدا هەیە پارێزەری هاتوچۆی خوێنی لەشی ئێمەیە.

 ٦. شەربەتی لیمۆ ، حاڵەتی دڵ پێکداهاتن لە بەین دەبات.

 ٧. شەربەتی لیمۆی ، بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی خوێنڕێژین باشە بۆ سازکردنی شەربەتی لیمۆ دەبێ ئاوی لیمۆی ترش لەگەڵ شەکراو یا قەنداو بە ئەندازەیەکی تەواو تێکەڵ کەی.

 ٨.  دەمکراوی لیمۆ لەگەڵ تێکوڵ و گۆشتەکەی و ناوکەکەی ، بۆ لابردنی کرمی ڕیخۆڵە بە کەڵکە.

 ٩. سروشتی ترین و ساکارترین ڕێگا بۆ دەرمانی کرمۆک ، ئەوەیە ناوکی لیمۆ بسوونەوە لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی کەن بەیانان لە خورێنی بیخۆن.

 ١٠. بۆ وەکارخستنی جەرگ ، دەبێ شەوی سێ لیمۆی ترش قاشکەن ، ئاوی کوڵاتووی بەسەر داکەن تا بەیانی وەمێنێ بەیانی لە خورێنی وەیخۆن.

 ١١. تکاندنی چەند دڵۆپ ئاوی لیمۆ لە لووت ، هەڵامەتی مێشکی و (سینۆزیت) دەرمان دەکا ئەو کارە چەندبارە بکەوە.

 ١٢. بۆ دەرمانی خوێنڕێژی لووت دەتوانن تۆزێک لۆکە لە ئاوی لیمۆ دا بخوسێنن لە کونە لووتەکانی نێن.

 ١٣.  بۆ چارەی نەخۆشی بۆقژەی زار دەبێ ئاوی لیمۆ لەگەڵ هیل و ئاو تێکەڵی کەی گشت ڕۆژێک چەند جار زاری پێوەشۆی.

 ١٤. غەرغەرەکردن بە ئاوی لیمۆ لەوزە چارە دەکات.

 ١٥. بۆ دەرمانی ژانی میگرێن دەبێ کاتی دەست پێکردنی ژانەکە خودی لیمۆکە قاش کە لەسەر نێوچەوانتی دانێ یان لەتە لەتەکانی لەولاو ئەولای نێوچەوانت ببەستە.

 ١٦. تێهەڵسوونی ئاوی لیمۆ لە برینی پێستی ، دەرمانی دەکات.

 ١٧. تکاندی چەن دڵۆپ ئاوی لیمۆ لە گوێچکە ، دەنگ و فیکەلێدانی گوێچکە چارە دەکات.

 ١٨. بۆ دەرمانی شکاوی نینۆک دەبێ بەیانی و شەوێ ماوەی یەک حەوتوو ئاوی لیمۆ لە نینۆکەکانت دەی و تێهەڵسووی دەستی ڕێخشێنی.

 ١٩. ئۆ ئەوەی ددانەکانت هەر سپی بن حەوتووی  جارێک بە ئاوی لیمۆیان بشۆ.

 ٢٠. بۆ چارەی ماندووی و حەساسیەتی قاچ دەبێ بە دەمکراوی (تیول) ئەوان بشۆی و حەمامی پێ بکەیت پاشان یە ئاوی لیمۆ دایان ماڵی.

 ٢١. بۆ چارەی زیپکەی سووری دەم و چاو ، دەبێ ئاوی لیمۆ لەگەڵ تۆزێک خوێ تێکەڵ کەی پاشان لەدەم و چاوتی هەڵسووی.

 ٢٢. بۆ لابردنی چرچو لۆچی پێست دەبێ یەو تێکەڵەی سەرەوە دوو جار لە خەوتوودا ، دەست و دەم و چاوتی پێ بشۆی هەتا پێستەکەت ناسک و بریقەدار بکات.

 ٢٣. بۆ ئەوەی هەمیشە دەستێکی نەرم و شلت بێ ، ئاوی لیمۆ لەگەڵ گلیسیرینو گوڵاو بە قەد یەک تێکەڵ کەی و لەدەستەکانتی هەڵسووی .

 ٢٤. لیمۆ ، چەرمێک کە ڕەش و پێس بێ خاوێن و بریقەداری دەکات ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ لیمۆیەک دوو قاش کەی نیوەی لەگەڵ خوێی لە هەردوو ڕووی چەرمەکە هەڵسووی.

 ٢٥.لیمۆ لکەی ڕەشی سەر قوماشی سپی لێوەدەکا ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ لیمۆکە ورد کەس لە پەڕۆیەکی کەی و لەسەر ئەو لکانەی دانێ و ئوتوویەکی گەرمی لەسەر دانێ هەتا لکەکان لە بەین دەبا هەندێ کات پێویستە چەندجار دووپات کرێتەوە.

 ٢٦. بۆ ئەوەی مەبالەکەتان خاوێن کەیەوە دەبێ ئاوی لیمۆ لەگەڵ خوێ تێکەڵ کەی و بە پەڕۆیەک تێهەڵسووی.

 ٢٧. ئاوی لیمۆ ، لکەگەلێک کە بە سەوزی یان میوە یان مرەکەب و جەوهەر بە قامکەتەوە ماوە خاوێن دەکاتەوە.

 ٢٨. بۆ لەبەین بردنی بید (گیانەوەرێکی چکۆلەیە) دەبێ توورەکە گەلێک توێکڵی وشکی لیمۆیان تێکەی و لەنێو جێگەی (قەڵبەزەی) لیباسەکانت هەڵیانواسیت.

 ٢٩. بۆ لابردنی مێروو دەتوانی یەک لیمۆی ڕزیو لەو جێگایە دانێ مێروو هێرشیان بۆ هێناوە.

 ٣٠. ئاوی لیمۆ سروشتێکی ساردی هەیە لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی سروشتی گەرمییان هەیە باشە ، شادی هێنەرە بەڵام بۆ کەسانێک سروشتی ساردیان هەیە زیاتر بە ئاوی لیمۆ ناڕەحەت دەبن.

 ٣١. شەربەتی ئاوی لیمۆ ، بۆ ئەو نەخۆشانەی تاویان هەیە شوێنی دژی توونیەتی هەیە و داگیرسان ناهێڵێت.

 ٣٢. ئاوی لیمۆ تایبەتی زەرداو بڕی هەیە و داگیرسانی گەدە ناهێڵێت.

 ٣٣. خواردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ خۆراک یا شەربەتی ئاوی لیمۆ ، هەندێک سەرێشە کە بناغەکەی لەجەر گەوەیە هێور دەکاتەوە.

 ٣٤. ئاوی لیمۆ هەرسی خۆراکی چەور وەتاڵووکە دەخا.

 ٣٥. خواردنەوەی شەربەتی ئاوی لیمۆ ، بە ئەندازەی ١ یان ٢ لێوان ، هەندێک خورووی پێستی هێدی دەکا جگە لەوە ئاوی لیمۆ کە لە جێگای خورووەکە هەڵسوون.

 ٣٦. تێهەڵسوونی ئاوی لیمۆ ، لە جێگا چزووی جڕ و جانەوەر و سووتانەوە و کزانەوەی هێدی دەکات.

 ٣٧. بۆ هێور کردنەوەی خورووی چاو کە بەهۆی حەساسیەت بەدیهاتووە ، دەبێ شەربەتی ئاوی لیمۆ بخۆیەوە و بێجگە لەوە ٢ دڵۆپ  ئاوی لیمۆی بێ خەوش لە مژۆڵەکان و پێڵووی چاوت کەی .

 ٣٨. لە ئەساسنی لیمۆی ترش  بۆ سازکردنی شەربەت گەلی هەتوانی و ئودکڵۆن کەڵک وەردەگرن.

 ٣٩. ئەسانسی لیمۆی ترش خاوەنی شوێنی دژی چڵکی هەیە لەبەر ئەوە بۆ سازکردنی خەمییر گەلی دژی چڵک بەکاری دێنن.

 ٤٠. ئەگەر ئەسانسی لیمۆی ترش ، وەک هەڵم لەسەر میکرۆبەکانی وەک باسیل (باکتری درێژ ئەندام دوو جۆرن ، گۆری هەوەڵ ڕەشە برین ، جۆری دووەم بەدیهێنانی سیل) دیفتری توێژاڵی  بەڵغەمی گەروو و نەخۆشییەکە ، میکرۆبی کەوتوویی ، کە شوێنیان هەبێ لە بەینیان دەبات.

 ٤١. تێکوڵی لیمۆی ترش لە ڕوانگەی وتایبەتییەوە ،  گێگری تێکوڵی تورەنجە و دژی ژەهری خوراوە (واتە ئەو ژەهرەی لە لەش دایە.

 ٤٢. توو یان ناوکی لیمۆی ترش شوێنی دژی تاوی هەیە ، دژی ژەهر و دژی کرمە ، بۆ هەر کام لەوانەی سەرەوە دەبێ تووی لیمۆی ترش بگرن تێکوڵە سپییەکەی لێکەنەوە پاشان بە پێی عومر و قەوارەی نەخۆش بە ئەندازەی ٣/٥ هەتا ٧ گرام لە مێشکی  تووی ( ناوک ) لیمۆ لەگەڵ هەندێک ئاوی گەرم بە نەخۆشەکە بدرێت.

 ٤٣. ئاوی لیمۆ تاو ناهێڵێت بەرهەنگ (تەنگەنەفەسی) دەرمان دەکات.

 ٤٤. ئاوی لیمۆ ، نەخۆشی گەلی ڕۆماتیزم ، بادیامان ، پشت یەشەی ناشی لە دەمار ، نەخۆشی قەند چاک دەکات.

 ٤٥. ئاوی لیمۆ نەخۆشی چڵکی گیرۆ وەک سیفلیس خەستی خوێن و لێکەوتنی ژن و مێردی چار دەکات.

 ٤٦. هەڵامەت ، سەرمابوون  و ئەستووربوونی سیپەلاک ، ژانی  گەروو ، سووزاک ، برینی تاودار ، هەڵامەتی پەرەسێن ، بە ئاوی لیمۆ چاریان دەکرێت.

 ٤٧. ژەهری گڕ و جانەوەر و ئاژەڵ و شتی تریش وەک زەردەواڵە ، دووپشک ، ماری ئەفعی ، بە ئاوی لیمۆ چاریان دەکرێت.

 ٤٨. ئاو لیمۆ دژی گۆشتی زیادییە کە لە قوڕگ و مێشکدا پەیدا دەبێت.

 ٤٩. ئاوی لیمۆ دژی کەم خوێنی ، خەستی و ڕەق بوون و تووند بوونی خوێنە.

٥٠. ئاوی لیمۆ دژی ژانە ، دژی ژانە سەرە ، دژی پشت ئێشەیە  ، دژی ژانەکانی گورچیلە و زگە و هێوریان دەکات.

 ٥١. ئاوی لیمۆ دژی تیفوسە ، دژی سوورئێژەیە ، دژی خولێرکە و مێکوتەیە.

 ٥٢. ئاوی لیمۆ دژی هەراسە و دژی دڵ تەنگییە.

 ٥٣. ئاوی لیمۆ دژی ترشانی گەدەیە و دژی بەرد گەلی جەرگە.

 ٥٤. ئاوی لیمۆ دژی نەخۆشییەکانی جەرگییە و دژی چەوری زیادییە و ئاوهێنانی ئەو دەرمان دەکات.

 ٥٥. ئاوی لیمۆ ، تاو گەلی ڕیخۆڵە و ترشانی خۆراک چارە دەکات.

 ٥٦. ئاوی لیمۆ ، تەڕەشوعاتی سپی گوڵاوی ژنان دەرکان دەکات.

 ٥٧. ئاوی لیمۆ ئەو ژەهرانەی لە جەرگدا کۆوە بوون لە بەین دەبا لە ئاکامدا پێست گەش و ئاودار دەکات.

 ٥٨. ئاوی لیمۆ لیزگەی دەمارەکان و ڕێکخراوی و لووەکان بەخێو دەکا لە ئاکامدا زیادکردن و گەورە بوون بەهێز دەکات لە ئیفلیج بوونی منداڵ پێشگیری دەکات.

 ٥٩. ئاوی لیمۆ ، بۆ چارەی شێرپەنجە شوێنی زۆر باشی هەیە.

  ٦٠. خواردنی ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی تراوبوونی شیری دایکان کە خەست بۆتەوە.

 ٦١. ئاوی لیمۆ تف زیاد دەکات چونکە تف خاوەنی دژی چڵکی هەیە و میکرۆبەکانی زار لەبەین دەبات.

 ٦٢. ئاوی لیمۆ هێز زیاددەکات ، بەو شێوە ژانەکانی گورچیلە و میزەڵدان دەرمان دەکات. 

 ٦٣. ئاوی لیمۆ ترشییەکە بە پێچەوانەی سرکە لاوازی بەدی ناهێنێ بەڵکو بە پێچەوانەوە هێز دەبەخشێ و ماسوولکەکانی گەدە وڕیخۆڵەکان بەهێز  دەکات.

 ٦٤. ئۆ ئارەق کردنی  لەش ، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ قازانجە.

 ٦٥. ئاوی لیمۆ ، باشترین خۆراکی پێستی لەشە ، تێهەڵسوونی ئاوی لیمۆ لە پێست دەبێتە هۆی نەرم بوونی و ئاسان هەناسە کێشانی پێستەکە.

 ٦٦.ئاوی لیمۆ ، زگچوونی ئاسایی و خوێنی چارە دەکا و باشترین دەرمانی خوێن میزەیە.

 ٦٧. ئاوی لیمۆ لە مووی سەرت بە ، ناهێڵێت سەرت تاس بێ مووەکان بەهێز دەکات.

 ٦٨. خواردنی لیمۆ ، دەمارەکان ئاسوودە.دەکات.

 ٦٩. خواردنی لیمۆ ، باکردنی جومگەکان دەرمان دەکات.

 
 ٧٠. بەردەوام خواردنی لیمۆ ، توندبوونی دەماری خوێن چار دەکات . خواردنی لیمۆ بە ئەندازەی ١ تا ٢ لیمۆ لە ڕۆژدا بەڵام بۆ ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی توندبوونی دەماری خوێنن هەتا ٥٠ لیمۆ لە ڕۆژدا ڕەوا دیتراوە.

 ٧١. لیمۆ بۆ دەرمانی گشت نەخۆشییەکانی دڵ باشە چونکە پێکەوە لێنەدانی و نەجووڵانی دڵ ، ئاکامی هەرس نەکردنە ، ژەهری و جەرگە بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ئاوی لیمۆ ، چۆڕە چۆڕە لەگەڵ هەناسەکێشانی قوڵ وەخۆی.

 ٧٢. خواردنی لیمۆی زۆر لە توندی بزووتنی ئارەزووی جنسی کەم دەکاتەوە.

 ٧٣. لیمۆ نەخۆشی گەلی مێشکی و دەماری و پیوازەی مۆخ یان بڕبڕەی پشتی کۆم و جێگرتوویان بروز ئەستێن دەرمان دەکات.

 ٧٤. بۆ چارەی واریس دەتوانی ئەندازەیەکی زۆر ئاوی لیمۆ بخۆیەوە .

 ٧٥. خواردنی ئاوی لیمۆ و تێهەڵسوونی لە برین چاکران دەکاتەوە.

 ٧٦. ئاوی لیمۆ ڕووناکی چاو زیاد دەکات بە تایبەت ئەگەر گشت شەوێک یەک قەترە ئاوی لیمۆ تێکەی.

 ٧٨. ئاوی لیمۆ شوێنەواری تلیاک و مەشرووبات لە بەین دەبات.

 ٧٩. بۆ یۆن خۆش کردن باشترکردنی ترشیاتگەل و هەروەها بۆ ئەوەی خەیار سوێر خراپ نەبێ ، دەتوانی چەند تێکوڵی لیمۆیان تێخەی .

 ٨٠. خواردنەوەی ئاوی لیمۆی تازە هەتوانێکی زۆر باشە بۆ پێشگیری و چارەی نەخۆشییەکانی ددان و کەوتنی بێ وەختی وان.

 ٨١. ئەگەر ئاوی لیمۆ ، بۆ خاوێن کردنەوە و میکرۆب گۆشتی ئاو بەکار دەبرێت ، لەبەر ئەوە لیمۆیەک لە لیترێ ئاو کە یان چەند دڵۆپ ئاوی لیمۆ لە لێوانێک ئاو کە هەتا ئەو ئاوەی دەیخۆنەوە لە میکرۆب پاک بێتەوە .

 ٨٢.  ئەگەر ئاوی لیمۆ بکەیە سەر گۆشتی تازە یان ماسی لە ڕووداو گەلێک کە ڕەنگە ڕوویدا لەبەر کۆنی یان بۆن گرتن و خراپ بوون پێشگیری دەکات. 

 ٨٣. تێهەڵسوونی ئاو لیمۆی تازە کە بە ئەندازەی ئەویش ئاوی تێکەڵ کرابێ دەبێتە هۆی زوو هاتنی ددانی منداڵەکان.

 ٨٤. بۆ لە بەین بردنی بالووکە دەبێ تێکوڵی دوو دانە لیمۆی تازە  هەشت ڕۆژ لە سرکەدا ، سرکەی بەهێز بخوسێنی ، پاشان بەو حەلکراوە هەر ڕۆژەی دوو جار بالووکەکانی پێ بشۆی.

 ٨٥. خواردنی ئاوی لیمۆ لە کاتی هێڵنج دان و ڕشانەوە ، دەست بەجێ چاکی دەکاتەوە و ئەو حاڵە لادەبات.

 ٨٦. دەمکراوی خونچەی لیمۆ (گوڵی لیمۆ) لەگەڵ گەلای داری لیمۆ هێور کەرە.

 ٨٧. پزیشکی بەناوبانگ و بلیمەت ئەبوو عەلی سینا ، ئاوی لیمۆی بۆ لەرزێک کە لە تاو ڕابێ بە باشترین دەرمان زانیوە و نەخۆشییەکانی زەردووی بە ئاوی لیمۆ چارە دەکرد.

 ٨٨. خواردنەوەی شەربەتی ئاوی لیمۆ داغ بە ئەندازەی سێ لیوان لە ڕۆژدا دڵە تەپێ هێدی دەکا تاو خلاس دەکا خۆڕاگری لەشت زیاد دەکات.

 ٨٩. بۆ چارەی میگرین و ژانەسەر دەتوانی لە فنجانێک قاوەی خەست قاشێکی لیمۆ تێخەی پاشان بیخۆیەوە.

 ٩٠. خواردنەوەی ئاوی لیمۆ یان پرتەقاڵ بە شووشە و مەمکە بۆ منداڵانی شیرەخۆرە ، بێ ئەندازە پێویستە ، ئەوان لە گیرۆدە بوون بە گشت جۆرە نەخۆشیگەلی ئوسکوربونی منداڵان دەپارێزێت.

 ٩١. ئاوی لیمۆ تایبەتی قەبز کردنی هەیە ، بۆیە خوێنڕێژی دەروونی و دەرەوە ڕادەگرێ ، یەکجار زۆر تاقی کراوەتەوە.

 ٩٢. ئاوی لیمۆ ، بەردەکانی گورچیلە حەل دەکا ( واتە دەتوێنێتەوە ) و بەردی میزەڵدان و گورچیلە و پڕۆستات پاک دەکاتەوە.

 ٩٣. دەمکراو یان بە کاڵی تێکوڵی لیمۆ دژی کرمە و دژی گازی گەدەیە ، باکردنی زگ ناهێڵێت.

 ٩٤. دەمکراو یان بە کاڵی تێکوڵی لیمۆ بۆ جەرگ بەرەوا دیتراوە.

 ٩٥. چونکە ئاوی لیمۆ خوێن پاک دەکاتەوە بۆ دەرمانی سەودایی بە کەڵکە بۆ چارەی زیپکەی دەم و چاو ، کوان و توێخ هەڵدان نەخۆشییەکانی دیکەی پێستی بە کەڵکە.

 ٩٦. بۆ پێشگیری لە سەرمابوون و ماسینی دەست ، ئاوی لیمۆ تازەی لێدە و تێی هەڵسوو.

 ٩٧. شەربەتی ئاوی لیمۆ ، توونیەتی نەخۆشیگەلی ناهێڵێ ، ئەگەر تێکوڵی لیمۆ بە توندی لە قەند هەڵسوون ، عەتری تێکوڵەکە (ئەسانس) ئاوێتەی خۆی دەکا ، بەو قەندە شەربەتی ئاوو لیمۆی پێ دروست کەن بۆنی زۆر خۆش دەبێت.


سەرچاوەکان

335 بینین