ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر
په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه له شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه له باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه ، هۆش و بیریانه‌وه ، چۆنیه‌تی ژینیانهوه ، ئه‌و شتانه تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه كه هه‌ر هه‌ن .
ناساندن
كه‌و باڵنده‌یه‌كی جوانی خۆش گۆشته ، شوێنی لهكێوا ئه‌بێت ، ده‌نووكی و قاچی سووره ، له كۆترێكی خرپن گه‌وره‌تره ، تا پانزه ساڵ ئه‌ژی ، كه‌و ده‌نگی زۆر خۆشه كۆمه‌ڵێك ده‌نگی جۆراو جۆری هه‌یه ، كه‌و زۆر حه‌زی له‌ده‌نگی خۆشه ئه‌م حه‌ز لێبونهشی گه‌لێك جار ئه‌بێته هۆی ڕاوكردنی له‌لایه‌ن ڕاوچییهكانهوه ، ڕاوچیه‌كان نێره كه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌گرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی جۆراو جۆردهرئهكات و ماكهوهكانیش كۆئه‌بنه‌وه‌و ڕاوچیهكهش ڕاویان ئه‌كات ، باڕه‌كه‌و كهلههێلكه هاته ده‌ره‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌فڕێت ، یه‌كێك ئه‌گه‌ر له‌ده‌شتێكدا توشی دایكهیهك بوو به باڕهكانیهوه دایكه‌كه وا خۆی پیشان ئه‌دات كه نه‌توانێ بفڕێ و بێ هێزه ههڵئهستێتهوهو ئه‌نیشێته‌وه كابرا شوێنی ئه‌كه‌وێ به‌و ته‌مایه كهبیگرێت به‌م جۆره خۆی تۆزێ لهباڕهكانی دوور ئه‌كاته‌وه ، كابراش لای وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وی گرت باڕه‌كان ئاسان ئه‌گیرێن ، ئه‌وه‌نده ئه‌زانێت دایكه‌كه ئه‌دات له‌شه‌قه‌ی باڵ و ئه‌فڕێت كابراش دێته‌وه بۆلای باڕه‌كان سهیرهكات هیچكامیان نه‌ماون ، له‌ڕاستیدا كه‌س نازانێت چۆن دیار نامێنن ، هێلكه‌ی كه‌و جوانتر و باشتره له هێلكه‌ی مریشك به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه كه‌وا به خۆشی و بێ ئیشی ڕائه‌بوێرن نه‌وه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ئیشیان هه‌یه .