زیانی کلسی ددان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-19:52:00 - کۆدی بابەت: 781
زیانی کلسی ددان

ناوه‌ڕۆك

كلسی ددان نادیدە‌ مە‌گرن

  پرۆفیسۆر دیتمار ئۆستە‌ر راشین پزیشكی ددانی ئە‌ڵمانی دە‌ڵێت ھە‌بوونی كلسی ددانە‌كان ڕێگە‌ خۆشكە‌رێكی دیارە‌ بۆ توشبوون بە‌ كلۆربوونی ددان، ھە‌وكردنی پوك و ڕاگری ددانەكان.
  پرۆفیسۆر ئۆستە‌رراشین كە‌ جێگری سكرتێری كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی ددانی ئە‌ڵمانییە‌ دە‌ڵێ ھە‌بوونی كلسی ددان ڕێگە‌خۆشدە‌كات بۆ گە‌شە‌ و زۆربوونی بە‌كتریاكان لە‌سە‌ری، كە‌ ئە‌وە‌ش بە‌ تێپە‌ڕ بوونی كات دە‌بێتە‌ ھۆی كلۆر بوونی ددان و ھە‌وكردنی پووك، كە‌ گرنگترین نیشانە‌كانی بریتین لە‌ خوێنبە‌ربوون و ھە‌ڵئاوسانی پووك و پە‌یدا بوونی بۆنی ناخۆش لە‌نێودە‌م.
بۆ ئە‌وە‌ی دووربن لە‌و لێكە‌وتە‌ نە‌خوازراوانە‌، پرۆفیسۆرە‌ ئە‌ڵمانیە‌كە‌ ئامۆژگاریتان دە‌كات ڕۆژانە‌ دوو جار دە‌م و ددانتان بشۆن بە‌ بە‌كارھێنانی فڵچە‌و ھە‌ویرێكی ددان كە‌ فلۆرایدی تێدابێ، ھە‌روە‌ھا ڕۆژانە‌ جارێ بە‌ دە‌زوو لە‌ نێوانی ددانە‌كانتان بدە‌ن.


سەرچاوەکان



1457 بینین