ئافاتی دەم یان (برینی دەم)

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-28-00:01:00 - کۆدی بابەت: 907
ئافاتی دەم یان (برینی دەم)

ناوه‌ڕۆك

(ئافاتیدەم) یان (برینی دەم)

ئافاتی دەم برینگە کە زۆر سەخت دەرناکەون ... لەوانەیە یەک دانە یان چەند دانەیەک بن لەناودەم دا ، ئەم برینانە بە شێوەی ڕەنگی سپی شەکەری دەردەکەون کە زیاتر لەسەر پوکەکان ، بەشی ناوەوەی ڕومەتەکان ، زمان  دەردەکەون بچوک و گەورەیان هەیە (کە گەورەکانیان) و زیاتر لە (٢) سم دەبن هۆکاری ئەم نەخۆشیە هێشتا دەرنەکەوتوە ، ئەم نەخۆشیە لە ئافرەتاندا زیاترە وەک پیاوان . وە لەهەر تەمەنێکدا لەوانەیە مرۆڤ تووشی بێت .

بەربڵاوترین هۆکاری ئەم نەخۆشییە 

  • کەمی ئاسن ،
  • ڤیتامین (B12) و ئەسیدفولیک .
  • هەڵچوونە دەروونیەکان یاخود داچڵەکینی فیزیکی
  • برینداری کە بەهۆی خواردنی ڕەق یان هەر میکرۆبێک بێت
  • تا لێ هاتن.
  • بێ نوێژی لە ئافرەتدا.
  • هەندێ لە ڤایرۆسەکان.
  • ئایدز (نەمانی بەرگری لەش).

زۆربەی زۆری (ئافاتەکانی دەم) لە نێوان (٧ تا ١٢) ڕۆژ چاک دەبن.

دەرمانەکان

  • لە تێکەڵەکانی دەم شۆرن وەک: تێکەڵەی پرێ سیکا بەشێوەی کاربامیدا ، پڕاگسید سوود وەرگیردرێت .
  • یەک کەوچک شروبی(دیڤن هایدرامین) بۆ ماوەی (٥) خولەک لەدەم دا غەرغەرە بکرێت پاشان قوت بدرێت
  • یاخود گولاجی (تتراساکلین) هەڵوەشێت و بکرێتەسەر برینەکە دەشتوانرێت لەگەڵ ئاو تێکەڵاو بکرێت پاشان بکرێتەسەر برینەکە بۆ ماوەی (٢) خولەک لە دەم دا غەرغەرەبکرێت پاشان فڕێ بخرێتە دەرێ.
    تێبینی : «بۆ منداڵان نابێت گولاجەکە بەکار بهێنرێت» .


سەرچاوەکان



1568 بینین