بەپیتی خاک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-23:03:00 - کۆدی بابەت: 929
بەپیتی خاک

ناوه‌ڕۆك

بەپیتی خاک

مەبەست لە بەپیتی خاک توانای خاکە لە ئامادەکرنی خۆراکی پێویستی ڕووەک بۆ گەشەکردن بە شێوەیەکی باش، یان دەتوانین بلێین کە بەپیتی خاک بڕی ئەو مادە خۆراکیانەیە کە سەرچاوەکەی لە ڕەگەزە کانزاییەکانی بەردەکانی زەویەوە دروست بوون.
ئەو ڕەگەزە کانزاییانەی کە ڕوەک بە شێوەیەکی زۆر پێویستی پێیەتی و لە خاکیشدا بەزۆری بەیدیەکرێت بریتین لە (ئۆکسجین-کاربۆن-هایدرۆجین-نایترۆجین-صۆدیۆم-کالسیۆم-پۆتاسیۆم-فۆسفات-کبریت-مەگنسیۆم-ئاسن).
بەڵام ئەو ڕەگەزانەی کە گرنگیان کەمترە بریتین لە (مەنگەنیز-مس-زنک-یۆد-بۆرۆن)، ڕووەک ئەم ڕەگەزانە لە خاک وەردەگرێت، وە ئەم ڕەگەزانە هەرچەندە کەم، بەڵام پێویستن بۆ ڕووەک، بەڵام ئەگەر بڕی ئەم ڕەگەزانە زیاد بکات ئەوا دەبنە هۆی ژەهراوی بوون.


سەرچاوەکان



3129 بینین