خۆشۆردنی سوننەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-02:18:00 - کۆدی بابەت: 3525
خۆشۆردنی سوننەت

ناوه‌ڕۆك

باسی خۆشۆردنی سوننەت

ئەو خۆشۆردنانەی خێرن حەڤدە غوسڵن:

  • خۆشۆردنی ڕۆژی هەینییە.
  • خۆشۆردنە بۆ جەژنی ڕەمەزان و قوربان
  • خۆشؤردنە بۆ نوێژی داواکردنی باران
  • خۆشۆردنە بۆ نوێژی مانگگیران.
  • خۆشۆردنە بۆ نوێژی خۆرگیران،
  • خۆشۆردنە لەبەر ئەوەی مردووی شۆردووە (عن أبي هريرة -رضي الله عنه- قال النبي -صلى الله عليه وسلم-: من غسل ميتا فليغتسل)حسنه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک مردوویەکی شۆرد با خۆی بشۆرێ.
  • خۆشۆردنی کەسێکە کە کافرە و ئەبێتە موسوڵمان (أسلم قیس بن عاصم فأمره النبی ﷺ: أن یغتسل) رواه أصحاب السنن، (قەیس)ی کوڕی (عاسیم) بووە موسوڵمان، پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو: خۆت بشۆرە. هەروەها سوننەتە سەریشی بتاشێ.
  • خۆشۆردنە لەبەر چاكبوونەوە لە شێتبوون.
  • خۆشۆردنە لەبەر بێ هۆشبوون کاتی چاکبوونەوە (عن عائشة: کان ﷺ یغمی علیه من مرض موته ثم یفیق فیغتسل)رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ لەبەر نەخۆشی وەفاتی بێ هۆش دەبوو، ئینجا کە دەهاتەوە هۆش خۆی غوسڵی دەکرد.
  • خۆشۆردنە بۆ ئیحرام بەستن بە حەج یان بە عومرە.
  • خۆ شۆردنە بۆ چوونە ناو مەککەی پیرۆز.
  • خۆشۆردنە بۆ وەستانی عەرەفە.
  • بۆ شەو مانەوە لە موزدەلیفە.
  • بۆ بەرد لێدانی هەرسێک لە شەیتانەکان.
  • بۆ تەوافکردنی ماڵی خوا. بۆ هاتووچۆی نێوان سەفا و مەڕوە.
  • خۆشۆردنە بۆ چوونە مەدینەی پیرۆز و زیارەتی پێغەمبەر ﷺ.


سەرچاوەکان



831 بینین