خۆر گیران

له‌لایه‌ن: یوسف علی - به‌روار: 2019-12-07-18:00:00 - کۆدی بابەت: 17
خۆر گیران

ناوه‌ڕۆك

خۆرگیران

ڕۆژگیران ، خۆرگیران یا ( بە ئینگلیزی Solar eclipse ) کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، بەم شێوەیە سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر بەشێک لە گۆی زەوی و تاریکی دەکات.

ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوو دەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەونە سەر یەک ھێڵی ڕاست و لە شوێن یەک ڕیز بن، واته‌ کاتی مۆقاره‌نه‌ی مانگ، که‌ ساڵێ دوو تا سێ جار ڕوو ده‌دات ودیمەنێکی سه‌رنجڕاکێش پێشکه‌ش به‌ هۆگرانی سروشت ده‌کات.

لە ڕۆژگیرانی تەواودا ناوەڕاستی خۆر بە شێوەی بازنەیەکی ڕەش و دەوروبەرەکەی ڕووناک دەردەکەوێت.

 

وشە ھاوتاکان

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانە بۆ دیاردەی ڕۆژگیران ھاتووە:

  • ڕۆژ گیران
  • ڕۆژگرتن
  • ڕۆژ خەیرین
  • تاوگیرسە
  • Rojgirtin

 

ھەندەسەی خۆرگیران

زەوی لە دەور خۆر و مانگ لە دەور زەوی، لە سەر خولگەی ھێلکەیی ھەڵدەسووڕێن. نیوتیرەی خولگەی ھەڵسووڕانی زەوی بە دەور خۆر( 150 ملوێن کم) چوارسەد ھێندەی نیوتیرەی ھەڵسووڕانی مانگ بە دەور خۆرە. خودی خۆریش 400 ئەوەندەی مانگە. ئەم دۆخە بۆتە ھۆی ھاوئەندازە دیار بوونی خۆر و مانگ لە سەر گۆی زەوی.

 

جارەکانی خۆرگیران

نزیک سی ڕۆژ دەخایێنێ مانگ یەک جار بە دەور زەویدا ھەڵبسووڕێ و مانگی نۆ ھەڵبێت.

ئەگەر خولگەی ھەڵسووڕانی زەوی لە دەور خۆر و مانگ بە دەور زەوی لە یەک ئاراستەدا بوایێ، ئەوە مانگێ جارێ ڕۆژگیران ڕووی دەدا، بەلام لادانی 5 پلەکی دوو ئاراستەکە لە یەک، دەبێتە ھۆی تێپەڕینی مانگ بە سەر یا خواری خۆردا و لە زۆربەی مانگەکاندا ئەم دیاردەیە ڕوو نادات.

ساڵانە تەنها دوو تا سێ جار دیاردەی ڕۆژگیران لە سەر گۆی زەوی ڕوودەدات.

 

جۆرەکانی خۆرگیران

  • ڕۆژگیرانی ئاڵقەیی
  • ڕۆژگیرانی تەواو
 
  • ڕۆژگیرانی کەم
  • ڕۆژگیرانی تێکەڵ

 

بگاری ڕۆژگیران

لە نێوان ڕۆژگیراندا، بە ھۆی بزووتنی مانگ و ھەڵسووڕانی زەوی، سێبەری مانگ له‌ ڕۆژاواوه‌ تا ڕۆژھەڵاتی زەوی دەپێوێ، بەم گەشتە، گەشتی تەواو گیران دەبێژن، ھەرکەسێ کە لەم مه‌سیره‌دا بێ ڕۆژگیران بە شێوەی تەواو دەبینێت، ئەم بگارە تا 300 کم درێژە و نزیکەی نیو لەسەدی گۆی زەوی دەگرێتەوە.

 

خۆرگیران لە مێژوودا

بە درێژایی مێژوو ڕۆژگیران وەک دیاردەیەکی سەیر و سەمەر چاوی لێکراوە. زۆربەی ژیارە کۆنەکان ئەم دیاردەیان بە شتێکی نەحس و قۆشمە دەزانی و کۆمەڵێک خوڕافاتیان لە دەوری کۆ ده‌کرده‌وه‌.

چینییەکان پێیان وابوو لە کاتی ڕۆژگیراندا ھەژدیھایێ خۆرەکە قووت دەدا. لە زۆرێک شوێندا ڕۆژگیرانیان بە بەڵا و نەھامەتی دەزانی. ھیندییەکان لە کاتی خۆرگیراندا تا مل خۆیان نوقمی ئاو دەکرد تا بەم کارە گوایە یارمەتی خۆر بدەن لە دەست ھەژدیھا ڕزگاری بێت.

خەڵک لە کۆندا لە ڕۆژگیران دەترسان، چون نەیاندەزانی چۆن ڕوو دەدات.


سەرچاوەکان

479 بینین