بێ ئومێدی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2021-01-02-23:37:00 - کۆدی بابەت: 1062
بێ ئومێدی

ناوه‌ڕۆك

بێ ئومێدی

بێ ئومێدی بەربڵاوترین نەخۆشیە کە خەڵک تووش دەکات؟ ٪١٠ تا ٪١٥ ی خەڵک لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیاندا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن . بێ ئومێدی بەربڵاوترین هۆکاری خۆکوشتنە لە جیهاندا . لە ژنان و لە پیاواندا ئەم نەخۆشیە هەیە بەڵام تاقیکردنەوەکانی بۆیان دەرکەوتوە کەلە ئافرەتاندا بەتایبەتی ئەوانەی کە بێ نوێژیان ناڕێک و پێکەوە یان ئازارێکی زۆریان هەیە لەو کاتەدا وە یان یەکەم حاڵەتی بێ نوێژ بوونیان لە خوار تەمەنی ١٠ ساڵیەوە دەبێت زۆرترە وە زیاتر خەتەری ئەم نەخۆشیە ڕویان تێدەکات .

نیشانەکانی بێ ئومێدی

  • هەست و سۆزنەدان بە شێوەیەکی دیاریکراو.
  • کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن.
  • لەدەست دانی بیر و هۆش.
  • کەم بوونەوەی چالاکی وەرزش.
  • خراپبوونی خەو (کەم خەوی و زۆرخەوی).
  • هەست کردن بە تاوانباری.
  • کەمبوونەوەی وزە ، هیلاکی.
  • فکری خۆکوشتن لە مێشکدا.
  • گۆشەگیری.

ئەوانەی کە تووشی نەخۆشی سەختی وەک: زۆرڕژانی گلاندەکان واتە (ڕژێنەکان) یاخود کەم ڕژانی ڕژێنەکانی بونەتەوە ،  نەخۆشی کوشینگ ، لوپوز ، نەخۆشی دڵ ، جەڵتەی دڵ ، جەڵتەی مێشک ، نەخۆشی پارکینسۆن ، ئەلزەیامەر ، خراپی زێشک ، ئێم ئیی ، ئەنفلۆنزا ، سەرەتان ، ئایدز بونەتەوە . تووشی نائومێدی دەبن. دۆزینەوەی ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی پزیشکی دەرونی دەبێت . بۆ دەرمان کردنی بینینی نەخۆشی لەلایەن پزیشکی دەرونی دۆزینەوەی دەرمانەکانی دژی بێ ئومێدی بەکاردەهێنرێت دەرمانە پزیشکەکان وەک: ئەیمی پرامین ، ئەیمی ترپیتلین ، کلوم پیرامین ، نۆرتری پیتلین ، فلۆکستین ، بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



5575 بینین