بینینی به‌رد له‌ خه‌وندا

بینینی به‌رد له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-06-13:36:00 - کۆدی بابەت: 1136
بینینی به‌رد له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

به‌رد له‌ خه‌ودا 

لێكدانه‌وه‌ی جۆره‌كانی به‌رد له‌ خه‌ودا ناڕه‌حه‌تیه‌ له‌ كاره‌كاندا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌رد له‌ ژێر ئاودا كۆبكاته‌وه‌ ئه‌وا به‌ فڕت و فێڵ و زه‌حمه‌ت ئه‌ندازه‌یه‌ك سامان كۆده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ كێودا به‌رد هه‌ڵبكه‌نێت ئه‌وا له‌ پیاوێكی گه‌وره‌ و دڵ ڕه‌ق به‌ فرت و فێڵ سه‌روه‌ت به‌ده‌ست دێنێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ بیاباندا به‌رد كۆبكاته‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌فه‌ردا به‌فرت فێڵ سامان كۆده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌رد به‌ره‌و لای یه‌كێ: بهاوێژێت ئه‌وا به‌بێ حه‌زو مه‌یل شتێكی خۆی به‌ كه‌سێك ده‌دات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چه‌و یان ورده‌ به‌ردی هێنا بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ سه‌روه‌ت و سامان به‌ده‌ست ده‌هێنێت . 


سەرچاوەکان

304 بینین