ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی دەمارەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-11-05:39:00 - کۆدی بابەت: 5275
ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی دەمارەکان

ناوه‌ڕۆك

کۆئەندامی دەمار

کۆئەندامی دەمار بەرپرسە لە سەرجەم جوڵە و کردارەکانی جەستەی مرۆڤ، لەناو ئەوانەشدا کرداری هەناسەدان و کرداری جوڵاندنی ماسولکەکان، تەنانەت هەستکردن بە سەرما و گەرما هەموویان کۆئەندامی دەمار لێیان بەرپرسە.

جۆرەکانی دەمار

  • دەمارە خۆنەویستەکان: کە کۆنترۆڵی ئەو کردارانە دەکات کە مرۆڤ بەشداریی تێدا ناکات وەکو هەناسەدان بە نمونە، پەستانی خوێن.
  • جوڵە دەمارەکان: ئەمەش بەرپرسە لە سەرجەم جوڵەکان لە لەشدا بە جۆرێک زانیارییەکان لە مێشک و دڕکە پەتکەوە دەگاتە ماسولکەکان
  • هەستە دەمارەکان: کە ئەمیش بەرپرسە لە گەیاندنی زانیارییەکان لە پێست و ماسولکەکانەوە بەرەو دڕکە پەتک و مێشک، بۆ ئەوەی مێشک زانیارییە هەستییەکان وەربگێڕێ و لێکی بداتەوە و پەیامێک بنێرێت بۆ لەش بۆ هەستکردن بە ئازار و سەرما و جگە لەوانەش، زۆر ڕێگا هەیە بۆ چارەسەری کێشە دەمارییەکان، لەوانەش ڕاهێنانی بەهێزکردنی دەمارەکان

ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان

لە زۆر کاتدا ڕەنگە خەڵکی تووشی چەندین نەخۆشی و ڕووداو ببنەوە کە دەبنە هۆی تووشبوون بە کێشە و تێکچوون لە کۆئەندامی دەماردا. 

کەسی تووشبوو بە تێکچوونی دەمارەکان هەست بە ئازار و سڕبوون دەکات لە زۆرێک لە بەشەکانی لەشیدا، هەروەها تێکچوونەکانی کۆئەندامی هەرس دەبێتە هۆی لاوازی جوڵە و بێهێزی لەلای کەسانی تووشبوو، لەبەر ئەوەش کەسانی تووشبوو لەسەریان پێویستە چەند جوڵە و چالاکییەکی دیاریکراو ئەنجام بدەن کە کاردەکەن بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی کۆئەندامی دەمار، هەروەها باشترکردنی گەیشتنی ئاماژە دەمارییەکان لە کۆئەندامی دەماردا، هەروەها جۆری ڕاهێنانەکە دەگۆڕێت بەپێی تەمەن و حاڵەتی توشبوونەکە، 

چەند ڕاهێنانێک بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان 

ڕاهێنانی هەوایی 

لەڕێی ڕاهێنانە هەواییەکان یان ئەوەی پێی دەوترێت ئایرۆبیک خانە دەمارییەکان بەهێزدەکرێن لە جەستەی مرۆڤدا، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ماسولکە گەورەکان دەجوڵێن لەکاتی ئەم ڕاهێنانانەدا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی پێویستی ماسولکەکە بۆ خوێنی بۆ ڕۆیشتوو، هەروەها کرداری هەناسەدانیش زیاد دەکات، دەردانی ئەندۆرفینەکانیش زیاد دەکات کە وەکو هێورکەرەوەیەکی سروشتی لەش کاردەکات کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری دەمارەکان، کە هەموو ئەمانەش کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی دەمارە خانەکان، نمونەی ئەو ڕاهێنانانەش پاسکیل سواری و مەلەکردن و ڕێکردنە، کە باشتر وایە کەسەکە ئەم ڕاهێنانانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئەنجام بدات سێ جار لە هەفتەیەکدا، ئەمەش ڕاهێنانێکە بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان. 

ڕاهێنانی هاوسەنگی

ڕاهێنانەکانی هاوسەنگی بەهەمان شێوە لەو ڕاهێنانانەن کە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان، ئەم ڕاهێنانە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەناڵێنن بەدەست لاوازی دەمارەکان و نەرمی و خاوی لەکاتی جوڵەکردن، لەو ڕاهێنانانەش، بەرزکردنەوەت لاق و بەرزکردنەوەی پوز و وەستان لەسەر یەک دەست و بەرزکردنەوەی یەک لاقێک و لێگەڕانی بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک، وەستان لەسەر پەنجەکانی پێ یەکێکی ترە لە ڕاهێنانە زۆر بەسوودەکان، بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی ناوقەد زیاتر لە جارێک لە گرنگترین ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی دەمارەکانە. 

چەند ڕاهێنانێکی تر بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان

ژمارەیەکی زۆر ڕاهێنان هەیە کە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی دەمارەکان بۆ بەهرەدارکردنی دەمارەکان بە هێز، لە نمونەی ئەو شتانەش کە دەمارەکان بەهێز دەکەن ڕێکردن و ڕاکردنە،  وا باشترە ئەم کردارە بە شێوەی ڕۆژانە و بەردەوام بێت، هەروەها ڕاهێنانەکانی ڕێکردن و پەلە پەل کردن بە شێوەیەکی ئەرێنی دەشکێتەوە نەک هەر تەنها لەسەر تەندروستی دەمارەکان، بەڵکو تەنانەت ماسولکەکانیش بە شێوەیەکی زۆر باش سودمەند دەبن، وێڕای ئەوەش دەمارە خانەکان دەپارێزێت لە مردن، هەروەها کردارە جوڵەکییە وردەکان کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی دەمارەکانی ناوچەی توشبوو وەکو دووبارەکردنەوەی گرتنی پێنوس بەدەست و جوڵاندنی دەماری دەستەکان، هەروەها بەکارهێنانی کلیل ڕاهێنانێکی باشە بۆ دەمارەکان، هەروەها گرنگە تیشک بخرێتە سەر ئەو کردار و جوڵانەی پەیوەندی دەگێڕنەوە بۆ مێشک و جەستە.


سەرچاوەکان



1732 بینین