واتای بۆق له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-08-18:27:00 - کۆدی بابەت: 1183
واتای بۆق له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای بۆق لە خەودا کردووە . 

بۆق له‌ خه‌وندا 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بۆقی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیندار و پارسادا چاوپێكه‌وتن و دانیشتنی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بۆق بكوژێت و گۆشته‌كه‌ی بخوات پیاو چاكێك ده‌به‌زێنێ وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ژماره‌یه‌كی زۆر بۆق له‌ شه‌وێنێكدا كۆبونه‌وه‌و له‌وشوێنه‌دا بخوێنن ، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خواوه‌ند به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا داده‌بارێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بۆقێك له‌ ئاودا بگرێت و بیخاته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وا سته‌م له‌ پیاوێكی پاك و خواناس ده‌كات . 


سەرچاوەکان

269 بینین