ناوهڕۆك
لاواندنەوەی مەلا محەممەدی بزەینیان
شاعیر: بێخود
بەرهەم: دیوانی بێخود
ناوی شعر: لاواندنەوەی مەلا محەممەدی بزەینیان
مەلا محەممەدی نەژاد باخانی
کە پێشەوا بوو بۆ بزەینیانی
بەهەشت ئارا بوو لە پڕ تەشریفی
ئەوەندە باش بوو ناکرێ تەعریفی
یەزدان کە ڕۆژی عومری ئاوا کرد
یاران تەئریخیان هەموو داوا کرد
دەسبەجێ بێخود وەک دانای تووسی
ئەم نیوەشیعرەی بە تەئریخ نووسی
عامی وەفاتی مەلای باخانی
عامی وەفاتی مەلای باخانی
سەرچاوەکان
354 بینین