خۆشویستن

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-12-16:15:00 - کۆدی بابەت: 1288
خۆشویستن

ناوه‌ڕۆك

خۆشویستن

بەوە دەناسرێت کە کۆمەڵە هەستێکی ئاڵۆزن کە کۆمەڵە ڕەفتار و بیرکردنەوەیەکی لە ئەنجامدا دروست دەبێت کە تێکەڵی هەستگەلێکی بەهێز دەبێت کە کۆنترۆڵی مرۆڤ و هەستەکانی دەکات، کە وای لێ دەکات کە بیەوێت ئەو کەسە یان ئەو شتەی خۆشی دەوێت بیپارێزێت، وە هەست بە مەیل و هەستێکی زۆر دەکات بەرامبەری، بۆیە ڕێزی دەگرێت و دەیپارێزێت و ئاگاداری هەستەکانی دەبێت وە دەیەوێت دڵخۆشی بکات و بیپارێزێت لە  هەر مەترسییەک کە بە هەر شێوەیەک بێت لەوانەیە زیانی پێ بگەیەنێت، وە ئەمە تەنها لە خۆشەویستی مرۆڤ بۆ یەکدی کورت نابێتەوە، بەڵکو لەوانەیە مرۆڤ ئاژەڵێکی ماڵی خۆش بوێت و خزمەتی بکات و گرنگی و خۆشەویستی پێ بدات و هەوڵی پاراستن و هێشتنەوەی بدات، یان لەوانەیە پەیوەست بێت بە خۆشویستنی هەستێکی ناوەکیی تایبەت وەک ئازادی و سەربەخۆیی و تایبەتمەندیی، یاخود بۆ نموونە خۆشویستنی خود.

خۆشەویستی چییە؟

دەستەواژەی خۆشویستن لە زماندا

خۆشویستن لە زماندا بەوە دەناسێنرێ کە هەستێکی مەزن و  بەهێزە کە مرۆڤ بەرامبەر کەسێک دەیبێت، ئەوەی کە وای لێ دەکات زۆر مەیل و هەستی بۆ لای هەبێت و بکەوێتە ژێر کاریگەیی، ئیتر دەیەوێت هەموو ساتەکانی ژیانی لەگەڵدا هاوبەشی پێ بکات و لەگەڵی بێت، کە ئەمە هەستێکی جوانە و مرۆڤ هاوبەشەکەی زۆر بە گرنگی دەبینێت بۆ ئەو و دەیکات بە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی، لەگەڵ ئەمەدا چەندین دەستەواژەی قووڵ هاومانا دەبن، وەک ئەشق، وە سەربەرزی بە خۆشەویست، وە هەستی بەهێز بۆ گرنگی پێدانی و لەبەرچاوگرتنی بە بەردەوامی، کە ئەمە هەستێکە گەشە دەکات و زیاد دەبێت بە پێی کات،  ئیتر خۆشەویست لەگەڵ خۆشەویستەکەی تێکەڵ دەبێت و دەبێتە سەرچاوەیەکی ئیلهام و سەرکێشی و هۆکارێک لە هۆکارەکانی دڵخۆشی و ئاسوودەیی.

دەستەواژەی خۆشویستن لە دەرونناسیدا

  هەرچەندە زانایان لە پێویستیدان بۆ توانا زمانپاراوییەکانی شاعیران و وردییان لە وەسفکردندا، بەڵام هەوڵیان داوە بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستی و ناساندنی لە ڕێگەی توێژینەوە زانستیی و تاقیکردنەوەکان ئەزموونیی و زانستییەکانیان لەسەر ئەو کەسانەی لە ژێر کاریگەریی ئەم هێزەدان، هەندێکیان هۆکارگەلێک دیاری دەکەن کە لە ئەنجامیدا ئەم هەستە دروست دەبێت و لە بنەمایەکدا پوختیان کردووەتەوە کە بریتییە لەو هاوبەشی پێکردن و پاڵپشتی کردنەی لە ئەنجامی پەیوەندییەکی بە یەک لکاو و بەهێز دروستی دەکات لە لایەنەکانەوە، کە لەگەڵیدا کۆمەڵە هەستێکی سۆزداری و فیسیۆلۆجی دێن کە بە دەوری گرنگی پێدان و پاراستن و سۆز و هەستەکانی دیکە کۆدەبنەوە کە لەوانەیە هاوشێوە بێت لەگەڵ ئەوەی پێشتر باسکرا دەربارەی ئەم هەستە قووڵە.

ناساندنی خۆشویستن لە لای فەیلەسووفەکان

  پێناسەی فەیلەسووفەکان بۆ خۆشویستن جیاوازە لەگەڵ  تێگەیشتنی زانا و شاعیرەکان، چونکە تێگەیشتنی ئەمان جۆراوجۆرە، وە هەندێکیان وتوویانە کە تەنها وشەیەکە و گوزارشت لە هیچ شتێکی هەبوو  و ئاقڵانە ناکات کە پەیوەنییەکی بە ڕاستییەکی ڕوونەوە هەبێت، وە هەندێکیان وای دەبینن کە کاریگەرییەکی بەهێز و ڕێگایەکە بۆ کۆنترۆڵ کردنی کەسەکە و جیهان بە شێوەیەکی تەواو تەنها بە کەوتنە ژێر کاریگەرییەکەی، وە هەندێکی دی  پێیان باشتر بووە لێکدانەوەی بۆ نەکەن و  وازی لێ بێنن لە جیهانێکی بێ فزوولییەت و گەڕان و چەسپاندن، بەڵام لەگەڵ جیاوازیی لێکدانەوە و ناساندنەکانیان ناکرێت نکۆڵی لەو ڕاستییە بکەین کە خۆشویستن هەستێکی سەرەکی و گرنگە، وە ڕۆڵێکی گەورە و دیاری هەیە لەسەر کەسەکان هەرچەند جیاواز بن لە ڕۆشنبیری و زماندا، فەیلەسووفەکان بەردەوام بوون لە دانانی بیردۆز و لێکدانەوە فەلسەفییەکانیان و لە هەوڵ نەوەستاون بۆ گەیشتن بە پێناسەیەکی ڕوون و ساکاری چەسپاو بۆی بەڵام بەهۆی جیاوازی بیر و ڕاکانیان ئەم جۆرە بیردۆزانە زۆر و جیاواز بوون و دژ بە یەک وەستاون لەگەڵ پێشکەوتنی ژیان و پێگەیشتنی مرۆڤ و جیاواز بوونی پێداویستییەکان و شێوازی بیرکردنەوەکانیان.

لێکدانەوەی زانستیی بۆ هەستکردن بە خۆشەویستیی و قۆناغە بایۆلۆجییەکانی

  زانایان زۆر لێکدانەوەیان بۆ ئەو هۆکارە کردووە کە وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە خۆشویستن بکات، هەندێکیان وتوویانە کە بابەتێکی زۆر ئاڵۆزە و خوێندن و توێژینەوەی زۆری دەوێت، سروشت و بڕ و کاریگەریی ئەم هەستە وایە کە دەگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، لەوانەیە ئەم هەستە لە بینین و بە یەک گەیشتنێک دەست پێ بکات و مرۆڤ هەست بە هەبوونی مەیل بکات بۆ کەسی بەرامبەر، بەڵام بەپێی کات پەرەدەسێنێت و گەشە دەکات تا وای لێ دێ دەبێتە بەشێکی سەرەکیی لە بیری کەسەکە و وای لێدێ کە بیەوێت لێی نزیک بێتەوە، بۆیە هەندێک لە توێژەران دابەشیان کردووە بۆ چەند قۆناغێک لەپێێ قووڵیەکەی و کاریگەریی هۆڕمۆنەکانی مرۆڤ لەسەر خاوەنەکەی، چونکە لەوانەیە پێویستییەکی هاوبەش بێت لە نێوانیاندا بۆ تێرکردنی ویستە سرووشتیەکانیان، وە هۆکارێک بێت بۆ پەرەسەندنی ڕەگەزەکان و زیاد بوونیان بە تێپەڕبوونی کات، لە ڕێگەی هاوسەرگیری لە نێوان ڕەگەزە جیاوازەکان بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی، وە لە هەندێ حاڵەتی دیکەدا خۆشویستن دیاردەیەکی شازە وا لە کەسەکان دەکات مەیلیان بۆ لای یەک بۆ دروست بێت لە ژێر کاریگەریی هۆرمۆنە جیاوازەکان وەک دۆپامین کە مێشک دەری دەدات، وە وا لە مرۆڤ دەکات زیاتر لەگەڵ هاوبەشەکەی پەیوەست بێت، وە پەرۆشیی و ئامادەیی و چالاکیی زیاتر بێت، وە هەست بە چالاکییەک بکات کە لەوانەیە توانای خەوتنی نەهێڵێت بە هۆی زۆر بیرکردنەوە لە هاوبەشەکە، ئیتر نیشانەکانی قەلەقی دروست دەبن، وە ئارەزووی خواردن کەم دەبێت، کەمخەوی و بێزاریش لە هەندێ کات، وە لەوانەیە ئەمە پەرە بسەنێت لە لای هەندێ کەس تا ئەوەی ببێتە هەستێک لە ئەشق و شێتی کە هاوڕێیە لە حاڵەتەکانی مەیل و پەیوەست بوونی توند بەو کەسە و زۆر بیرکردنەوە لێی، هەندێ کات لەوانەیە ئەم خۆشویستنە بگاتە قۆناغێکێکی پەیوەست بوون کە بە قۆناغێکی لە ژێر کۆنترۆڵ کە بەهۆی پەیوەندییە بەردەوامە دوور مەوداکانەوە و هەردوو لایەنەکە هاوبەشی  هەستەکانیان دەکەن و ئەو قۆناغەی پێشتر باسمان کرد تێدەپەڕێنن و دەگەنە هەستێک لە کامڵ بوون و دڵخۆشی بە هەبوونی کەسی بەرامبەر لە پەیوەندییەکەدا و هەوڵ دەدەن لەو پەیوەندییەدا بمێننەوە، وە هەوڵی زۆر دەدەن پەیوەندییەکە پاڵپشتی بکەن و وای لێ بکەن سەلامەت و تەندروست و سەرکەوتوو بێت.

نیشانەکانەی کەوتنە نێو خۆشەویستیی

  مرۆڤ تووشی هەستێکی نامۆ دەبێت، کاتێک تێبینی ئەوە دەکات کە هەستی بەرامبەر شەریکەکەی گۆڕاوە، وە لەوانەیە دڵنیا نەبێت و دانی پێدا نەنێت هەتا بە تەواوی یەکلا دەبێتەوە، و لە هۆکار و سروشتەکەی تێدەگات، بەڵام خۆشویستن هەستێکی ڕوون و سۆزێکی بەهێزە کە قورسە دابمرکێنرێتەوە و بشاردرێتەوە هەر وەک پێشتر باسمان کرد، بۆیە نیشانەکانی دەردەکەوتن و بە ڕوونی لەسەر هاوبەشەکەدا دیار دەبن، وەک ئەمانەی خوارەوە:

نیشانە ناوەکییەکان

نیشانە ناوەکییەکان پێک دێن لە خۆشویستن بە هەست و سۆزە نا جێگیر و قووڵ و ڕاستگۆکان کە مرۆڤ بۆ خۆشەویستەکەی هەیەتی، دیارترینیان:

- مەیل بۆ گەورەکردنی لایەنە پۆزەتیڤەکانی هاوبەشەکە، وە بینینی بە کەسێکی کامڵ و جیاواز، وە چاوپۆشی کردن لە هەنێ کەمو کورتی و هەڵەکانی بە هۆی ئەو هەستە گەورەیەی هەیەتی بەرامبەری، ئیتر کەسەکە بە چاویک تەماشای خۆشەویست دەکات کە کەسێکی تەواو جیاواز و دیارە لە نێو چواردەورەکەیدا، وە زیادەڕەوی دەکات لە هەستیدا بەبێ بیرکردنەوە لە هەر شتێکی دیکە سەرباری ئەوەی لەوانەیە بەرامبەر کەسێکی ئاسایی بێت.
- هەست بە دڵخۆشی و کرانەوەیەکی زۆر لەبەر خۆشەویست، وە ئەمە لە حاڵەتی سەرکەوتن و گەیشتن بە یەکێک لە ئامانجەکانی، وە هەست نەکردن بە کەموکورتی و غیرە کردن بەرامبەری، بەڵکو بە تەواوی بە پێچەوانەوە پاڵپشتی و شانازی دەکات و پیرۆزبایی لێ دەکات و هەستێکی دڵخۆشی ڕاستگۆیانە دایدەگرێت و هیوای باشی بۆ دەخوازێت.
- کەوتنە ژێر کاریگەریی کەسی خۆشەویست بە توندی و چوونە ژێر باری بیرکردنەوەکانی و گرنگیدان پێێ، چونکە مرۆڤ لەوانەیە مرۆڤ ڕاهاتبێت بە دانی بڕیارە تاکەکەسییەکانی بە شێوەیەکی تایبەت، بەڵام هەبوونی خۆشەویست لە ژیانیدا هەست بەوە دەکات کە مەیل و خۆشویستنی هەیە کە وای لێدەکات هاوبەشیی بکات لە پلانداناندا و گرنگیی بە بیرکردنەوە و ڕاکانی دەدات و دەکەوێتە ژێر کاریگەرییان،  کە لەوانەیە پێچەوانە بێت لەگەڵ ویستەکانی خۆیدا هەندێ کات بەڵام خۆشویستنە گەورەکەی بۆی پاڵی پێوە دەنێت کە سازش بکات لەبەر دڵخۆشی و ڕازی بوونی خۆشەویستەکەی.

نیشانە دەرەکییەکانی زمانی جەستە

هەندێک ئاماژەی جەستەیی هەڕەمەکی و جوان هەن کە مرۆڤ تیایاندا هەوڵ دەدات هەستە ڕاستگۆکانی خۆی تیایاندا بەرامبەر خۆشەویستەکەی دەربڕێت، لە ڕێگەی زمانی جەستەوە، لەوانە:

- زەردەخەنەی بێ هۆکار و ڕاستگۆیانە: چونکە زەردەخەنە دڵخۆشی و مەزاجی باش نیشان دەدات، وە زۆربەی کات مرۆڤ بە رووی ئەو کەسەدا زەردەخەنە دەکات کە دڵی خۆش دەکات، بۆیە زەردەخەنەی سەرنجڕاکێش و بەردەوام بە ڕووی ئەوەی خۆشی دەوێ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دەیەوێت بمێنێتەوە لەگەڵی و زیاتر بەردەوام بێت، وە نیشاندەری خۆشحاڵی و ئاسوودەییە.
- پەیوەندیی لە ڕێی چاوەوە: وەڵامدانەوەی چآویی پۆزەتیڤانە وردبوونەوەیە لە چاوی لایەنی بەرامبەر، وە سەیرکردنی چاوەکان بە ڕاستەوخۆ و بۆ ماوەیەکی درێژ بەڵگەیە لەسەر گرنگیپێدانی بە ئەو، لە کاتێکدا لابردنی چاو لەسەری و نەبوونی توانای دروست کردنی پەیوەندی لە ڕێی چاوەوە بەڵگەیە لەسەر گرنگیی پێ نەدان، یان هەندێ کات فێڵکردن، بەم شێوە سەیرکردنەکانی چاو جێگیر و وردە لەسەر ئەو شتانەی خۆشی دەوێن و مەیلی بۆیان هەیە.


سەرچاوەکان

212 بینین