ناوهڕۆك
یاخیبوون
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: تریفەی هەڵبەست
شیعر: یاخیبوون
تەمەن بەهاری پاراوەخوێن گەرم و گەش:
قوڵپ ئەدا، زەوقی هەستاوە
ئەندامی لەش
هەمووی چاوە
***
کوڵم و لێوی، پڕ دەم، بۆ ماچ هاواری بێدەنگی لەشن.
بەڵام سەد داخ
ئارەزووی برسی بێبەشن.
***
سەرنج تینوو، تینووی کوڕە! ناخی دەروون، جێگەی گڕە
سەرنج شێتی، تەماشایە
ڕێگاگرە.. بەرەڵایە!
***
سەرنج تینووی کوڕی قۆزە... وەکوو مناڵ:
ئاڵۆشی لەش زۆر گڕۆزە
ماخۆلانە و دابین ناکرێ
شەقام هەمووی بەخۆی ناگرێ!
***
قژ.. کورتییەکەی، کوڕانییەئەتکێتێکی شەڕانییە..
سپێتی پشت ملی ناسک:
چێشکەی ماچی دوراودوورە
تامی خۆزگەی بەرەو ژوورە!
***
مەمک سرکە..ساوای سنگی دەم بەوڕکە!
مەمک هارە و کراس ئەدڕێ!
جەرگی پیاوی پیریش ئەبڕێ!
***
یاخیبوونی سەدەی نوێیەمینیجۆبی.. ژوور ئەژنۆیە..
مینیجۆبە.. کراس کورتە
گەرمای لەشی نیوەڕۆیە..
هەناسەی کوڕ لەگەڵ ئاخا
بۆ مینیجۆب چی دەرناخا!