دڕندە - (Monster(2004

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-02:51:00 - کۆدی بابەت: 1366
دڕندە - (Monster(2004

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆك: باس لە دکتۆرێکی یابانی دەکات لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە تاوەکو شەوێک نەشتەرگەری بۆ کوڕێکی بچوک دەکات، کە گوللەی بەر سەری کەوتووە. بەڵام شەوێک پاش ئەوەی دکتۆرەکە دوور دەخرێتەوە بەهۆی نەشتەرگەری کردنی کوڕەکە بەهۆی نیازپاکی ئەوا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و یاریدەدەرانی بە هۆکارێکی نادیار دەمرن، منداڵەکە و خوشکەکەشی ون دەبن. پاش نۆ ساڵ کوڕەکە دەبینێتەوە و گەورە بووە کە کاری خراپ دەکات و خەڵک دەکوژێت، دکتۆرەکە بۆی بەدیار دەکەوێت کەوا ئەو دوو منداڵە چەندان نهێنیان لە پشت بووە و مێژوویەکی ڕەشیان هەیە کە لەوانەیە ژیانی چەندان خەڵک بخاتە مەترسیەوە. جا لێرەوە بەدوایان دەگەڕێت و واز لە کاری دکتۆری دەهێنێت تا تۆڵەی خۆی بکاتەوە.
 
Monster (بە کوردی: دڕندە) (بە یابانی: モンスター) ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٨ ساڵییە و پڕە لە دیمەنی توندوتیژی و نەشیاو وە ماوەی ٢٤ خولەکە بۆ هەر ئەلقەیەک کە کۆی گشتی ٧٤ ئەلقەیە، لەلایەن کۆمپانیای Madhouse کاری دەرهێنانی بۆ کراوە کە ئەو کۆمپانیایە خاوەن چەندان ئەنیمی بەناوبانگە و بەناوبانگترین بریتیە لە death note. جۆری ئەنیمیەکە (تاوانکاری، درامی، نهێنی، ترسناک، دەروونی)ە.

هەنێک زانیاری و تێبینی

سەرەتا زنجیرەکە لە مانگا وەرگیراوە وە هەمان ناوی بۆ دانراوە، کە لەلایەن ناوکی یوراساوا نوسراوە و وێنەی کێشاوە.
 
مانگاکە بریتیە لە ١٦٢ چاپتەر و یەکەم چاپتەر لە ١٩٩٤ دەرچوو تا سالی ٢٠٠١ بەردەوام بوو، پاش نزیکەی سێ ساڵ لە تەواوبوونی کرا بە ئەنیمی و پەخشکرا.
 
ڕەیتینگی زنجیرەکە زۆر بەرزە و پێشوازی باشی بۆ کراوە لە سایتەکان بۆ نموونە لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List توانیوێتی ٨.٧٣ بهێنێت، وە لەسایتی IMDB توانیەتی ٨.٦ بهێنێت. لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List ڕیزبەندی ٢٩ ی گرتووە لەنێوان هەموو ئەنیمیە زنجیرەیەکان.
 
وە لەنێو هەموو ئەنیمیەکان چ موڤی و چ زنجیرە توانیوێتی پلەی ٣٧ بەدەست بهێنێت لەکۆی ١٥٠ هەزار دەنگ.
 
مانگاکە نەک هەر ئەنیمی بەڵکو کراوەتە سەر ڕۆمان و لەلایەن هەمان دەرهێنەرەوە پاش نزیکەی شەش مانگ لە تەواو بوونی مانگاکە واتا ساڵی ٢٠٠٢. لە سایتی بەناوبانگی IMDB لەنێو ٢٥٠ بەهێزترین زنجیرەکان توانیەتی بگاتە ١٥٧ ەم بە ڕەیتینگی ٨.٦.
 
مانگاکەی لە سایتی My Anime List لەنێو هەزارەها مانگا دا توانیەتی ڕیزبەندی پێنجەم بێت بە کۆی دەنگی ٤٢ هەزار دەنگ. لە ساڵی ٢٠١٣ پشت ڕاستکراوە کە HBO بەتەمایە مانگاکە بکاتە زنجیرە و لەشێوەی Live Action بێت و وە ئێستاش خەریکی چیرۆکەکەن.
 
دواتر هەوالی ئەوە بلاوبۆوە کاری نوسینی دراوەتە دەست ستیڤن تۆماس کە پێشوتر کاری کردووە لە Sherlock و Doctor Who.
 
تا ئێستاش سێ دانە دەرهێنەریان داناوە بۆ کاری دەرهێنانی. مانگاکە هەر لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٩ توانیەتی چەندان خەڵات ببات و چەندین ناوبانگ بۆ خۆی و زنجیرەکە پەیا بکات وەک خەڵاتی باشترین مانگا و خەڵاتی نایاب و وێنەکێشانی نایاب و چەندانی تر.

بەژداربووان

هیدنۆبو کویچی لە ڕۆڵی دکتۆر کێنزۆ تێما
 
مامی کۆیاما لە ڕۆڵی ئێڤا هێینمان
 
مامیکۆ نۆتۆ لە ڕۆڵی نینا فۆرتنەر
 
جونکۆ تاکێچی لە ڕۆڵی دێیتەر
 
تۆمۆکازو سێکی لە ڕۆڵی کارل نیومەن
 
ئێیجی هاناوا لە ڕۆڵی هێربێرت ناوپ
 
شیهۆ کاواراگی لە ڕۆڵی وۆلفگانگ گریمەر
 
تسوتۆمو ئیسۆبی لە ڕۆڵی هێنریچ لەنگ
 
کازوکۆ یاناگا لە ڕۆڵی فۆلس مانگۆ
 
ماساکی یاجیما لە ڕۆڵی هارتمان


سەرچاوەکان



957 بینین