ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا

له‌لایه‌ن: - سوهەیب جەمیل - به‌روار: 2021-01-26-00:28:00 - کۆدی بابەت: 1610
ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی سەرۆكی ئەمریكا

ئۆتۆمبیلی جۆری "کادیلاک 1" کە بە "وحش" ناسراوە، تایبەتە بە سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و گرانبەھاترین ئۆتۆمبیلی جیھانە کە کۆمپانیای "جەنەڕال مۆتۆرز" دروستی دەکات.

تایبەتمەندییەكان

- ئۆتۆمبیلەکە کوشنەکانی فراوان و گەورەن و ھەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی تێدایەو، سەرۆک دەتوانێ بەئاسانی پەیوەندی بەھەموو جیھان بکات و بە کۆشکی سپی بچووک ناوزەد دەکرێ!
-چوار پاسەوانی تایبەت چاودێری توندی ئۆتۆمبیلەکە دەکەن و ڕێگە نادەن ناوەوەی ئۆتۆتۆمبیلەکە وێنەی بگیرێت جونکە ئامێری ھەستیارو تایبەتمەندی تێدایە!
- کێشی ھەشت تەنە.
- ئەستوری دەرگاکانی 20 سانتیمەترەو تەنھا لەدەرەوە دەکرێنەوە.
- دەرگاکانی ھێندەی دەرگای فڕۆکەی بۆینگ 757 قورسە.
- بەئامێری ئەمنی رووپۆشکراوە کە چەندەھا جۆر چەکی تێدایە و لەکاتی ھێرشکردن بەڕووی ھێرشبەران دەکرێنەوە.
- ئۆکسجینی تێدا دانراوە لەئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
- ئۆتۆمبیلەکە ھاوشێوەی تانک و زرێپۆشەو لەڕووی سەربازییەوە گرنگی تایبەتی پێدراوە.
- چەندین کیسەی خوێنی تێدایە بۆ سەرۆکی ئەمریکا.
- سیستمی ئاگرکوژێنەوەی تێدایەو ئەگەر لەدواوەش تەقەی لێ بکرێ گڕ ناگرێ.
- شوفێری ئۆتۆمبیلەکە دەبێ لەتیمی پاسەوانی تایبەت بێ و لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو مەشقی تەواوی پێدەکرێ.
- بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای کادیلاک دروستکردنی ئۆتۆمبیلەکە جگە بۆ سەرۆکەکان دروستکردنی بۆ کەسی دیکە قەدەغەیەو ڕێگەی پێنادرێ!

نرخی ئۆتۆمبیلەکە

 1,500,000$ یەک ملیۆن و پێنجسەد ھەزار دۆلار!

شكستەكانی ئۆتۆمبێلەكە

ئەم ئۆتۆمبیلە دووجار تووشی شکست ھات:

  • یەکەمجار لەساڵی 2011 کە لەکۆشکی سپی بۆ گەیاندنی ئۆباما بۆ «دبلن» لە کارکردن وەستا ئەویش بەھۆی قورسی کێشەکەی
  • جاری دووەم ساڵی 2013 لەکاتی گەشتەکەی ئۆباما بۆ ئیسڕائیل جارێکی دیکە لەکارکەوت ئەویش بەھۆی تێکردنی بەنزین بەھەڵە!


بەڵام لەکاتی گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن دۆناڵد ترامپ لە 20-1-2017 گۆڕانکاری تەواو لە ئۆتۆمبیلەکە کرا بەزیادکردنی مواسەفاتی دیکە بەجیاواز لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووتر.




سەرچاوەکان



1289 بینین