چۆنیەتی فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-05-22-17:42:00 - کۆدی بابەت: 12952
چۆنیەتی فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنێتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل (بە عەرەبی: كيف تتعلم قيادة السيارة، بە ئینگلیزی: How to learn to drive a car)، بریتییە لە کۆمەڵێک هەنگاوی سادە بۆ فێربوونی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لە ژیانی ڕۆژانەدا، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل زۆر ئاسانترە لەوەی کە وا دیارە زۆر کەس هەست بە دڵەڕاوکێ و ترس دەکەن بۆ ئەوەی هەوڵی فێربوون بدەن، پێیان وایە بۆیان قورسە، چونکە لەوانەیە لە کورسی سەرنشینەوە ترسناک دەربکەوێت، بەڵام کاتێک لەسەر کورسی لێخوڕین دادەنیشیت  و پێت بە نەرمی لەسەر پێداڵی بەنزین دابنێیت، پرۆسەکە دەبێتە شتێکی زانستی و ئاسان. 

فێربوونی شۆفێری دوو جۆر هەیە: لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی، و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە گێڕی دەستی. بنەماکانی فێربوونی ئەو دوو شێوازە وەک یەکن، بەڵام ڕەنگە هەندێک هەست بکەن فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە گێڕی دەستی قورسترە و پێویستی بە تەرکیزکردنی زیاترە بە گشتی کەسێک کە ئۆتۆمبێلی دەستی لێبخوڕێت دەتوانێت ئۆتۆماتیکی بە ئاسانی و سادەیی لێبخوڕێت، بەڵام ڕەنگە پێچەوانەکەی قورس بێت.

هەنگاوەکانی فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

١-ئاسوودەبوون لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلدا.
٢-ڕێکخستنی کورسییەکە بۆ ئەوەی پێیەکان بتوانن بە ئاسوودەیی بگاتە پێداڵەکان، هەروەها دەتوانرێت کورسییەکە بۆ پێشەوە و دواوە ڕێکبخرێت. هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان کۆنترۆڵی ئەلیکترۆنییان هەیە (زۆرجار دوگمەی کۆنترۆڵ لە لای چەپی کورسییەکەوەیە)، لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلە کۆنەکان بەزۆری لاچێک یان دەستەیەکیان لە ژێر کورسیەکەدا هەیە کە ڕێگە بە ڕێکخستنی کورسییەکە دەدات.
٣-ناسینی پێداڵی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی تەنها دوو پێداڵی هەیە: پێداڵی ڕاست بۆ بەنزین، هەروەها ئەوەی چەپ بۆ سوکان لە ئۆتۆمبێلی، بەڵام لە ئۆتۆمبێلی کۆن یان دەستی سێ پێداڵی هەیە: پێداڵی ڕاست بۆ بەنزین، ئەوەی ناوەڕاست بۆ سوکان، و ئەوەی چەپ بۆ گێڕ کە بە کلاچ ناسراوە.
٤-ئاوێنەى ئۆتۆمبێلەکە ڕێکبخە بۆ ئەوەى بتوانیت لە ڕێگەیانەوە بە ڕوونی ببینیت، ئۆتۆمبێل سێ ئاوێنەی هەیە، یەک ئاوێنەى دواوە و دوو ئاوێنەى دەرەوەى تێدایە کە ڕێگە بە بینینی هەردوو لاى ئۆتۆمبێلەکە دەدات و پارێزگارى لێدەکات لە خاڵە کوێرەکان کە نابینرێت لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
٥-ناسینیسوکانەکەی فریاگوزاری (یان ئەوەی بە ئیستۆپی دەستی ناسراوە)، کە لیڤەرێکی درێژە و دوگمەی لەسەرە، کاتێک قۆڵەکە دەکێشرێتە سەرەوە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی خۆیدا پارێزراو بێت و دڵنیای دەدات لەوەی کە نەجوڵێت، هەروەها کاتێک قۆڵەکە دەکێشرێتە خوارەوە، ئۆتۆمبێلەکە ئازاد دەکرێت و دەتوانرێت بە ئاسانی بجوڵێنرێت. 
٦-دڵنیابە لە دابەزاندنی لیڤەری سوکانە دەستییەکە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کارپێبکەیت.
٧-ڕاهاتن بە لیڤەری گێڕ: بەزۆری لیڤەری گێڕ لە نێوان دوو کورسی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا دادەنرێت. لە ئۆتۆمبیلێکدا کە کۆنتڕۆڵی دەستی هەیە، ڕەنگە کەسەکە پێویستی بە ماوەیەک هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ لیڤەرەکە ڕابێ، چونکە گێڕەکەی دەستییە و دەبێت شۆفێر ئاراستەی خێراییەکەی لەبیربێت. لە ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکیدا دۆخەکە زۆر ئاسانترە، بەو پێیەی گێڕەکە (Park, Neutral, Reverse, Drive)ی تێدایە، کە لە شێوەی پیتەکانی یەکەمی هەر وشەیەکدایە.
٨-تابلۆی ئۆتۆمبێل و پێوەرەکان دەستنیشان بکە.
١٠- پشتێنەی سەلامەتی دابنێ.

دەستپێکردنی شۆفێر

١-لەو شوێنانەی کە بۆ شۆفێری دیاریکراون دەست پێبکەن گرنگە لەو شوێنانەی کە دیاریکراون دەست بە فێربوون بکرێت، چونکە دوورن لە خەڵک و ئۆتۆمبێل، هەروەها زۆرجار ڕێگاکان تەختن.
٢-دانیشتن لەگەڵ کەسێکی شارەزا لە کاتی فێربوونیدا بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێنمایی بکات و ئامۆژگاری بکات.
٣-بە هێواشی و بە نەرمی دەست پێ بکە لە سەرەتاوە بە خێرایی دەست بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مەکە.


سەرچاوەکان



4122 بینین