ناوهڕۆك
پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)
پێداویستیەکان
پێداویستی کڕیار
۱-بەڵگەی کەسی کۆپی و ئەسڵی (پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە)
۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکرکوک.
۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەکرکوک.
پێداویستی فرۆشیار
بەڵگەی کەسی ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی +یەک وێنە)
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو
بەڵگەی کەسی کۆپی و ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+یەک وێنە) پێبێت
پێداویستی تر
- هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی.
- ئەنجامدانی پشکنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو.
- ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت.
- ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە.
تێبینی
تەنها دەڕاسەو ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت
قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە
۱- پشکنین و مەرجی توندو تۆڵی
۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات)
۳-ڕێکخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت
٥-ژمێریاری
٦-تسلیم کردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە
سەرچاوەکان
2489 بینین