چۆن بزانم کامێرای چاودێری لە شوێنەکان گشتییەکان هەیە؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-28-23:25:00 - کۆدی بابەت: 13813
چۆن بزانم کامێرای چاودێری لە شوێنەکان گشتییەکان هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کامێرای چاودێری بە هەموو شێوە و قەبارەکانیانەوە بە تایبەت کاتێك لە شوێنی تایبەت دادەنرێت وەکو ژووری گۆڕینی جلوبەرگ لە مۆڵەکان و هۆتێل و شوێنەکانی تر، دوو ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی شوێنی کامێراکان دەستنیشان بکەیت بەبێ گوێدانە قەبارەی کامێراکان، لە دوو حاڵەت کاتێک کۆنێکتی ئینتەرنێتت هەیە و کاتێك کۆنێکت نییە.

دیاریکردنی کامێرای چاودێری لە شوێنەکان

ئەگەر ئینتەرنێتت هەبوو:

ئەگەر لە شوێنێك بیت و وایفای لێبوو مۆبایلەکەت کۆنێکتی وایفایەکە بکە و بەرنامەی fing دابگرە ئەوکات ئەزانی چەن و چ جۆرە ئامێرێك پەیوەستە بە ئینتەرنێتەوە، بڕۆ لیستی ئامێرەکان و ئەگەر کامێرایەك هەبێت بە هەمان وایفای پەیوەست بێت ڕاستەوخۆ دەرەکەوێت لە بەرنامەکە لە شێوەی کامێرا یان ئایکۆنی عەدەسەیەک ئەبێت. ئەم ڕێگەیە بۆ ئەوەی بزانم کامێرایەك هەیە لەشوێنەکە بە هەمان ئینتەرنێت بەسترابێتەوە لەڕێگەی بەرنامەی fingـەوە دەتوانیت بزانیت.

ئەگەر ئینتەرنێتت نەبوو:

ئەگەر ئینتەرنێتی لێ نەبوو ڕێگەی دووەم بەکارهێنانی بەرنامەی ئاشکراکردنی عەدەسەی کامێرایە لە ستۆرەکان هەن، بەڵام ورد و زۆر ڕاست نین بۆیە وەکو بەرنامەی HCD. ئەمانە هەمووی ئەگەرن بۆ دەستنیشانکردن سوودیان هەیە زۆر حاڵەت ئامێری تایبەتیش هەیە بۆ دەستنیشان کردن تا ئاستێکی زۆر باش سوودی هەیە.


سەرچاوەکان



145 بینین