چۆن بزانم ئەو لینك و نامانەی پێم دەگات ڕاستن یان ساختەن؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-30-21:18:00 - کۆدی بابەت: 13404
چۆن بزانم ئەو لینك و نامانەی پێم دەگات ڕاستن یان ساختەن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مۆبایلەكانی ئەم سەردەمە ئامێرێكی بەهێزن كە دەتوانن چەندین كار ئەنجام بدەن كە سەدەیەك لەمەوپێش بە خەیاڵ دادەنرا. مۆبایلەكانمان چەندین زانیاری كەسیی و تایبەتی تێدایە وەك نامە و ئیمەیڵ هەروەها هەژمارەكانی سۆشیاڵ میدیا. لەڕێی نامەو و تەلەفۆنکردنەوە چەندان ڕێگای ساختەهەیە کە زیان بە تۆ دەگەیەنێت.

چۆن بدەزانێت ئەو لینك و نامانەی پێت دەگات ڕاستن یان ساختەن؟

بوونی هەڵەی ڕێزمانی

یەکەم و دیارترین خاڵە چونکە باوترینە و لەلایەن ساختەکارانەوە بەکاردێت، واتە مەترسیدارترینە بە گشتی ڕێژەیەکی زۆر لەو نامە کورتە ساختانەی دەگات پێمان هەڵەی دیار و ڕێزمانی و وشەیی زۆری تیایە. ئەوانەی ئەم جۆرە نامانە دەنێرن نەک هەر دەیانەوێت بێزارت بکەن، بەڵکو دەیانەوێت لە ئاستێکی گەورەتردا بتخەڵەتێنن یان زیانت پێ بگەیەنن، بۆ نموونە “کڕیارێکی بەڕێز، ئەکاونتی بانکی تۆ بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە بەهۆی نوێنەکردنەوە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن" .ئەگەر سەرنجت دەیت کۆمپانیا ناڵێت "کڕیارێکی بەڕێز ئەڵێ کڕیاری بەڕێز ". ئاگاداری ئەو نامانەبن کە کەسەکان ڕۆڵی بانك یان هەر دامەزراوەیەکی دارایی ئەگێڕن، هەموو بانکێك ژمارەی فەرمی هەیە هەموان دەیزانن و دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ پشتڕاستکردنەوەی، هەر ژمارەیەکی نامۆت بینی دڵنیابەرەوە لەوەی دەقی نامەکە بە تەواوی نووسراوە یان نا.

پەلەکردن و خێرایی گوماناوی

زۆرێك لە نامە ساختەکان بەپەلەکردن و خێراییەکی دیاریکراویان هەیە، تۆ دەبینیت لایەنی نێردەر داوات لێدەکات بە خێرایی هەنگاو بنێیت و زانیارییەکانت خێرا بنێریت، ئەمە بەشێکی لە نموونەی هەژماری بانکیدا دیارە تێیدا دەبینین پەلەت لێدەکەن تاکو بکەویتە تەڵەوە.

بۆ نموونە: “ژمارەتان هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمە ببنە براوەی دە ملیۆن دینار تکایە دەستبەجێ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی خەڵاتەکە لەدەست نەدەن”، لەم نموونەیەدا ساختەچی یاری بە سۆزی تۆ ئەکات، تۆش ترس لە لەدەستدانی دەرفەتێك دەکەیت و بەم شێوەیە خەڵکێکی زۆر ئەکەونە تەڵەکەوە. سەرنج بدەن تەنها لەبەر ئەوەی وشەیەك لە نامەکەدا دەدۆزیتەوە هانتان دەدات خێرا هەنگاو دەنێن ئەکەونە کێشەوە خۆتیش ئەزانی ڕاست نییە لەکاتێکا.

نامەکە لینکی سەیر و نامۆی تێدایە

ئەگەر بەختت باش بێت ڕەنگە ئەم فێڵە زۆر ئاسان بێت بۆ دەستنیشانکردنی، بەتایبەتی ئەگەر نێردەر لە نامەکە فریویان بدات بۆ بردنەوەی بلیتی حەج یان بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەك هەڵبژێردراون، چارەسەری ئەم کێشەیە تەنها ئەوەیە ئاگاداری ئەو کەسانە بین گرنگییان پێدەدەین وایان لێبکەین لە مەترسی کلیککردن لەسەر لینکی سەیر نامۆ تێبگەن، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی هاککردن یان سیخوڕی کردن هەروەها دەتوانین پێشنیاریان بکەین سایتەکانی وەک VirusTotal یان Dfndr Lab بەکاربهێنن لینککە دادەنەی و پێت دەڵێت ئایا سەلامەتە یان ساختەیە.

نامەی گشتی ئاڕاستەی تۆ ناکرێت

“سڵاو” “ئێوارەتان باش” و تەنانەت “السلام علیکم” ​​ئەمانە هەمووی نامەی ئاسایین بەڵام ئەگەر کەسێك بەبێ بۆنەیەکی گونجاو یان بەبێ درێژەدان بە گفتوگۆکە بۆت بنێرێت، ئەوە بەدووری نازانرێت پەیامەکە ساختەیە، ئێمە ناڵێین ئامانجەکەی ساختەکارییە هەمان حاڵەتەکانی پێشووە بەڵام ساختەیە یان تەنها بە هەڵە بۆت نێردراوە. بە تایبەت ئەگەر نامەکە لەڕێی ماسنجەر نێردراوە لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت وەڵامی نێردەر بدرێتەوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی فێڵەکانی پێشوو کلیک لەسەر هیچ لینکێك مەکە گومانت لێی هەبێت هەنگاو مەگرنەبەر وەکو پێدانی زانیارییەکانت، بە گشتی با سەرەتا بزانێت چی دەڵێت و دواتر بڕیاری دروستی لەسەر بدە.

ژمارەی نێردەر گوماناوییە

یەکێك لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ دەستنیشانکردنی نامەیەکی ساختە پشکنینی ژمارەی نێردەرەکەیە، ئەگەر ژمارەکە گوماناوی یان نامۆ دەرکەوت باشتر وایە خۆت بەدوور بگرێت لە وەڵامدانەوەی نامەکە یان کلیککردن لەسەر هەر لینکێک کە تێیدایە، شایەنی باسە ساختەکاران دەتوانن ژمارە تەلەفۆنەکانیش ساختە بکەن بۆیە تەنها پشت بە ژمارەکە مەبەستن ئەگەر دڵنیا نیت لە نامەیەک هەوڵبدە لە ئینتەرنێتدا بگەڕێ بۆ ژمارەی نێردەرەکە بۆ ئەوەی بزانیت پەیوەندی بە فێڵ و ساختە ناسراوەکانەوە هەیە یان نا.


سەرچاوەکان



81 بینین