ئایا دەزانیت چی ئەپڵیکەیشنێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلای بەکارهێنەران ناپەسەندترینە؟

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-08-13-14:32:00 - کۆدی بابەت: 14014
ئایا دەزانیت چی ئەپڵیکەیشنێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلای بەکارهێنەران ناپەسەندترینە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

توێژینەوەیەک ڕیزبەندی ناپەسەندترین و نەخوازراوترین ئەپڵیکەیشنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا کردووە. توێژینەوەکە ئەم پۆلێنکردنانەی لەسەر بنەمای شیکردنەوەی نزیکەی ١٥٠٠ بەرنامە لە فرۆشگای گوگڵ پلەی ستۆر (Google Play) کردووە.

ڕیزبەندی ناپەسەندترین ئەپەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

یەکەم: بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە دەزگای بەدواداچوونی ئیمەیڵ Mailsuite ئەنجامیداوە، فەیسبووک نەخوازراوترین بەرنامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، لە ٣٩ وڵاتدا لە ڕیزبەندی کەمترین بەکارهێناندا هەیە، لەوانە بەڕیتانیا، ئوستراڵیا، کەنەدا، فەڕەنسا، و بەشێکی گەورەی ئەفریقا و ئاسیا، هەروەها گەیشتووەتە نزمترین ڕیزبەندی لە هیندستان، پاکستان، نەیجیریا و مەغریب.

دووەم: پلاتفۆرمی بلۆگکردنی Reddit خراپترین پلەی لە ٣٠ وڵاتدا بەدەستهێناوە، لەوانە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا و سوید، کە پلاتفۆرمەکە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە کە نەخوازراوترین بەرنامەیە لە سەرانسەری جیهاندا.

سێیەم: پلاتفۆڕمی X لە ١٠ وڵاتی جیهاندا وەک کەمترین ئەپی بەناوبانگ بوو، بە گشتی لە لیستی نەخوازراوترین بەرنامەکاندا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

چوارەم: بەرنامەکانی مێتا کە خاوەندارێتی بۆ مارک زوکەربێرگ دەگەرێتەوە، پێکهاتوون لە ئینستاگرام، تێردز، لەگەڵ فەیسبووک، چوونە ناو لیستی پێنج نەخوازراوترین بەرنامەکان لە جیهاندا.

پێنجەم: تیک تۆک لە پێشەنگی زۆرترین ئەپڵیکەیشنی پەسەندکراو لە جیهاندا هات و بە گشتی لە ٣٠ وڵاتدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

شەشەم: ئەپڵیکەیشنی هاوبەشکردنی ڤیدیۆ لە فرۆشگای گووگڵ پلەی ستۆر لە وڵاتانی کوەیت، بەحڕەین، قەتەر، عومان، لاتڤیا و مۆڵدۆڤا بەرزترین ڕیزبەندی هەبوو. بەڵام بەرنامەکە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەیەکی چڕ بووەتەوە لەسەر سەلامەتی منداڵان و تایبەتمەندی و ناوەڕۆکی مەترسیدار، شارەزایەک بە “بەهەشتی منداڵفرۆش” وەسفی کردووە.


سەرچاوەکان



77 بینین