ئایا تاوەرەکانی پەیوەندی کاریگەرییان هەیە لەسەر مرۆڤ؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-28-22:56:00 - کۆدی بابەت: 13808
ئایا تاوەرەکانی پەیوەندی کاریگەرییان هەیە لەسەر مرۆڤ؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تاوەرەکانی پەیوەندی کاریگەری خراپی نییە لەسەر مرۆڤ بەڵام بە مەرجێک پابەندی ڕێنماییە جیهانییەکان و دوور لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون بن و بە ڕێژەیەکی زۆر بەربڵاو نەبن، هاوکات ڕاستەوخۆ کارکردنت بۆ ماوەیەکی زۆر لە نزیک ئەو تاوەرانە نەبێت. لێکۆڵینەوەکان لەلایەن ناوەند و ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی زانستی و پزیشکی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکراونەتەوە هۆشدارییان داوە لە مەترسییە تەندروستییەکانی تاوەرەکانی پەیوەندیکردن کە لەسەر باڵەخانەکان و دامەزراوە گشتییەکان لە زۆرێك لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکان بڵاوبوونەتەوە.

زیانە تەندروستییەکانی تاوەرەکانی پەیوەندی

تاوەرەکانی پەیوەندیکردن سەرچاوەی یەکێك لە سەرچاوەکانی تیشکدانەوەن ڕەنگە ببێتە هۆی هەندێك جۆری شێرپەنجە، بەگوێرەی شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان جۆرێك لە تیشکدانەوە پێکدەهێنن زیانی بۆ تەندروستی گشتی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە بەگشتی هەیە کاریگەری ئەو بوارانە لەسەر تەندروستی تاکەکەس ڕوودەدات کاتێك تاك بەرکەوتەی ئەو تیشکانە دەبێت.

لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریانخستووە ئەم وزەیە لەلایەن بەشەکانی جەستەی مرۆڤەوە هەڵدەمژرێت، بەتایبەتی دەموچاو ڕێژەی ئەم هەڵمژینە بەرزە، لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە وەکو توێژەران ئاماژەیان بە ئەگەری دروستبوونی وەرەمەکان بەگشتی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشك بە تایبەتی لە ئەنجامی هەڵمژینی شەپۆلی ڕادیۆیی و سەروو دێتە ئاراوە.

زانایانی تەندروستی نەخۆشخانەی باڤاریا لە ئەڵمانیا پشتڕاستیان کردووەتەوە چەندین بەدواداچوونی تەندروستی بۆ ئەو دانیشتووانە ئەنجامدراوە کە ماڵەکانیان لە نزیك تاوەرەکانە، هەروەها زۆرێك لەوانەی کاتژمێرێکی زۆر لە دەوروبەری تاوەرەکانی مۆبایل کاردەکەن گلەیی لە دەرکەوتنی کتوپڕی سەرئێشە و ئارەقکردنەوەی زۆر و کەم خەی و لاوازی بینین و جۆرەها وەرەم ئەکەن.
بەتایبەت بۆ کەسە هەستیارەکان ڕەنگە ببێتە هۆی ئەگەری تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە وەکو شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی مەمك، هەروەها نەخۆشییە دەروونی و دەمارییەکان وەکو زەهایمەر. زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەم حاڵەتانە ڕوو لە زیادبوون دەکەن بەتایبەتی دوای نەوەی پێنجەم و شەشەم ڕێژەکە زۆر بەرزتر ئەبێتەوە.


سەرچاوەکان



115 بینین