ئایا ئەگەر مۆبایلێکی نوێ بکڕێت پێویستە بۆ چوار کاتژمێر لەسەر شەحن بێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-11-21:07:00 - کۆدی بابەت: 13520
ئایا ئەگەر مۆبایلێکی نوێ بکڕێت پێویستە بۆ چوار کاتژمێر لەسەر شەحن بێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەدڵنیاییەوە بۆ مۆبایلە سەردەمییەکانی ئێستا وەڵامی ئەم پرسیارە نەخێرە و زانیارییەکی هەڵەیە، باشتر وایە کاتێك مۆبایلێکی نوێ ئەکڕیت پاترییەکەی بە (شەحنی ئەسڵی) شەحن بکەیتەوە تا دەگاتە 100%، دوای ئەوە مۆبایلەکە ئامادە ئەبێت بۆ بەکارهێنان و لێی بکەرەوە لە سەر شەحن لایبە. مۆبایلەکانی ئێستا ئەگەر زیاتر لە چوار کاتژمێریش بەشەحنیشەوە داینەیت دوای ئەوەی بووە 100% خۆی ئۆتۆماتیکی شەحن وەرناگرێت و کرداری بارگاویکردنەوە ئەوەستێت.

ئایا مۆبایلی نوێ پێوویست دەکات زۆر لەسەر شەحن دابنرێت؟

ئەو زانیارییە بۆ مۆبایلە کۆنەکان ڕاستن وەکو نۆکیا و ئەوانی تر، چونکە پاترییەکەیان پاترییەکی سەرەتاییە و لە ماددەی نیکل دروستکراوە، بۆیە کاتێك زیاتر لە پێویست شەحنی ئەکەیتەوە پاترییەکە دووچاری ئاوساوی ئەبێتەوە.

بۆیە مۆبایلەکانی نۆکیا بۆ نموونە پاترییەکەیان ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر شەحن بمێنێتەوە زیانی پێئەگات، چونکە مۆبایلە کۆنەکان تەکنەلۆجیای مۆدێرنیان نییە ئەو وزە و کارەبایەی ئەچێتە ناو پاترییەوە کاتێك ئەگاتە 100% وەکو مۆبایلەکانی ئێستا خۆی ئۆتۆماتیکی ناوەستێت و وزەی زیادە وەردەگرێت، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئاوسانی پاتری. بە پێچەوانەی مۆبایلە مۆدێرنەکان پاترییەکان جۆری ئایۆن لیثیۆمن و تەکنەلۆژیای مۆدێرنیان تیایە، بۆیە مۆبایلی نوێت کڕی بووە 100 تەواو ئەتوانیت لێی کەیتەوە و هیچ کێشەیەکی نابێت.


سەرچاوەکان



147 بینین