ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی

له‌لایه‌ن: - چیا طیب چیا طیب - به‌روار: 2024-08-02-21:50:00 - کۆدی بابەت: 13877
ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی (بە عەرەبی: تمارين التنفس للحد من التوتر، بە ئینگلیزی: Breathing exercises for stressئەم ڕێگایە بریتییە لە جڵەوگیری کردنی شێوازی هەناسەدان بۆ کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ و تۆقین کە تەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت و دەتوانرێت لە هەموو شوێنێک ئەنجام بدرێت. زۆرترین سوودت پێدەگات، ئەگەر بە بەردەوامی ئەنجامی بدەیت و بیکەیتە بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەت.

گرنگترین ڕێگاکانی هەناسەدان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی

  • دەتوانیت ئەم ڕێگایە ئەنجام بدەیت، لەکاتی وەستان بەپێوە، دانیشتن لەسەر کورسییەک بەجۆرێک پارێزگاری لە پشتت بکات یاخود پاڵکەوتن لەسەر جێگایەک یان پاڵکەوتن لەسەر فەرشێکی یۆگا کە لەسەر زەوی ڕاخرابێت. 
  • تا دەتوانیت وا لەخۆت بکە ئاسوودە بیت. ئەگەر توانیت هەر جل و بەرگێکی تەسک کە ڕەنگە ڕێگر بێت لە هەناسەدانت بەشێوەیەکی ئاسان، بگۆڕە بە جل و بەرگێکی فراوان. 
  • ئەگەر پاڵکەوتوویت، قۆڵەکانت کەمێک لە لاکانی جەستەت دوور بخەرەوە، لەپی دەستت بەرز بکەوە و با قاچەکانت ڕێک بن، یاخود ئەژنۆکانت بچەمێننەوە بۆ ئەوەی پێیەکانت لەسەر زەوی تەخت بن.
  • ئەگەر لەسەر کورسی دانیشتوویت، قۆڵەکانت لەسەر دەسکی کورسییەکە دابنێ. ئەگەر دانیشتوویت یاخود بەپێوە وەستاویت، هەردوو پێت بە تەختی لەسەر زەوی دابنێ. لەهەر شوێنێکیش بیت، پێیەکانت بە ئەندازەی پانی ڕانەکانت لەیەکتر جیا بکەرەوە. با هەناسەت بە شێوەیەکی سروشتی و هێواش تا قوڵایی سکت بڕوات. 
  • هەوڵبدە لە ڕێگەی لووتتەوە هەناسە هەڵبمژیت و لە ڕێگەی دەمتەوە هەناسە بدەیتەوە. 
  • بە شێوەیەکی هێواش و ڕێکوپێک هەناسە بدە. هەندێک کەس بە  باشی دەزانن کە لەکاتی هەناسە هەڵمژیندا بەشێوەیەکی ڕێک لە ١ تا ٥ بژمێرن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە لە سەرەتادا نەتوانیت بگەیتە ٥.
  • پاشان ئەگەر ئەم ڕێگایەت بە سوود و باش زانی، ڕێگە بدە ئەو هەناسەیەی هەڵتمژیوە بە هێواشی بیکەیتە دەرەوە و دووبارە لە ١ تا ٥ بژمێرە. 
  • بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٥ خولەک بەردەوامبە، لە ئەنجامدانی ئەم ڕێگایە. 


سەرچاوەکان



100 بینین