چۆن لە ڕێگەی کۆدێکەوە فەیسبووکت ھاك دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-28-22:49:00 - کۆدی بابەت: 13807
چۆن لە ڕێگەی کۆدێکەوە فەیسبووکت ھاك دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەنووێک جار بەشێك لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆدی پشتڕاستکردنەوەی فەیسبووك لە واتس ئەپ یان لە ئیمێڵ یان لەڕێی sms بۆ دێتەوە، پێویستە ئاگاداربیت فەیسبووك کۆدێك بەتەنها نانێرێت بەبێ ئەوەی خۆت داوات نەکردبێت یان کەسێکی تر داوای نەکردبێت. هەندێك جار تەنها لەبەر ئەوەی کەسێك ژمارەی مۆبایلەکەتی لایە ئەتوانێت بە شێوەیەکی دیاریکراو داوای کۆدەکە بکات.

چی بکرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کۆدەوە تووشی هاک نەبم؟

بێگومان تۆ وەکو بەکارهێنەر ئەبێت بە تەواوی هەر کۆدێکت بۆ هاتەوە کە خۆت داوات نەکردب پشتگوێی بخەیت، کۆدەکە بە هیچ جۆرێک مەدە کەس چونکە تۆ ئەو کەسە نیت داوای کۆدەکەت کردووە. ئەگەر کۆدێکی نەناسراوت بۆ هاتەوە، ڕاستەوخۆ بڵاوی مەکەرەوە یان پۆستی مەکە، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کەسێك تۆ بناسێت سوود لە کێشەکە وەربگرێت و بەفێڵ کۆدەکەت لێ وەربگرێت.

ئەو کۆدە تەنها کاتێك داوا ئەکرێت کاتێک پاسۆرد بگۆڕیت یان زۆرجار بۆ کردنەوەی ئەکاونتەکەت لە مۆبایلێکی تر بەکاردێت. واتا کاتێک کۆدێکت بۆ دێتەوە بەبێ ئەوەی داوای بکەیت پێویست ناکات بترسیت تەنها پشتگوێی بخە و مەیدە بە کەس و بڵاوی مەکەرەوە. ئەو کەسەش تاکو خۆت کۆدەکەی نەدەیتێت هیچی پێ ناکرێت.


سەرچاوەکان



137 بینین