مۆبایلی Redmi A3

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-17:19:00 - کۆدی بابەت: 13371
مۆبایلی Redmi A3

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی ٦.٧١ ئینج و ڕوونی +HD، ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی ٩٠ هێرتزە و شاشەکەی ڕوپۆش کراوە بە Gorilla Glass 3 بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە بۆ ئەم نرخە زۆر گونجاوە و شایەنی کڕینە بەتایبەت لەو نرخەدا مۆبایلەکان هیچ بەرگرییەکیان بۆ دانانرێت لە بەرگری بۆ شکان، بەڵام ئەم مۆبایلە بە Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی ٩٠ هێرتزە ئەمەش خاڵێکی باشە.

بەشی ناوەکی و چیپی مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Helio G36 کەلەسەر 12nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنیت Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری MIUI. ئەم چیپە بۆ ئەو نرخەی مۆبایلەکە زۆر گونجاوە بۆ کاری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان و یارییە ئاساییەکان، بەڵام بۆ یاری زۆر قورس و کاری زۆر قورس گونجاو نییە چونکە نرخی مۆبایلەکە زۆر کەمە. خاڵێکی زۆر نایابی ئەم مۆبایلە ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ نوێترین ڤێرژنی لەسەرە کە Android 14ـیە.

کامێرا 

خاوەنی کامێرایەک و هەستەوەرێکە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 8MP
  • هەستەوەرەکە 0.08MP
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 5MP
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە بێگومان نابێت چاوەڕێی شتێکی ئاست بەرز لە کامێرای ئەم مۆبایلە بکەیت چونکە نرخی زۆر کەمە، بەڵام بۆ شتی پێوست و گرنگ کێشەی نییە.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە کە بەخێرایی 10W بارگاوی دەبێتەوە و لەڕووی پاتریەوەش زۆر گونجاوە.

تایبەتمەندی گشتی

کێشی مۆبایلەکە ١٩٣ بۆ ١٩٩ گرامە، پشتەکەی لەدوو جۆر پێکهاتووە جۆرێکیان شووشەیە و جۆرێکیان سێلیکۆن پۆلیمەرە . زۆرێک لە مۆبایلەکانی لەو نرخە و گرانتریش پشتیان پلاستیکە، بەڵام ئەم مۆبایلە پشتی شووشە و سیلیکۆن پۆلیمەرە و وادەکات زۆر جوانتر و گرانبەهاتر دەربکەوێت.

خاڵێکی تری نایابی ئەم مۆبایلە ئەوەیە کە دیزاینی زۆر جوان و ئاست بەرزە کە مۆبایلم نەبینیوە بەم نرخە هەرزانە ئەم دیزاینە جوانە. دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆ نییە واتە دەنگ تەنیا لە سەماعەی خوارەوە دێت کە ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە بۆ مۆبایلێک لەو نرخە، شوێنی هێتفۆنی ماوە کە ئەمە خاڵێکی زۆر باشە. مۆبایلەکە پەنجەمۆریشی هەیە کە لەلاتەنیشتە کە زۆر باشە و هەندێ. مۆبایل کە بەو نرخە هەرزانەن پەنجەمۆریان نییە.

نرخ لە بازاڕەکانی کوردستان

  • 3 / 64 --- 70 دۆلار
  • 4 / 128 --- 80 دۆلار


سەرچاوەکان



33 بینین