پەڕاوی سەرکەوتنی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-00:13:00 - کۆدی بابەت: 1675
پەڕاوی سەرکەوتنی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

پەڕاوی سەرکەوتنی مامۆستای سەرکەوتوو

مرۆڤ هەر کارێک ئەنجام بدات، ڕۆژانە و مانگانە ڕووبەڕووی چەندان دەست کەوت و بڕیاری گرنگ دەبێتەوە، نووسینەوەی هەموو ئەو دەستکەوت و بڕیار و نەخشە و ڕووداوە گرنگانە لە پەڕاويکدا، دەبێتە گەوهەرێکی بە نرخ و مایەی شانازی بۆ داهاتوو، چونکە هەستی کارکردن لەلای مرۆڤی بە‌هێز دەکات و متمانەی زۆری بۆ پەیدا دەکات. لەلایەکی تر بەردەوام خاڵە بەهێز و لاوازەکانی کەسایەتی خۆت دەزانیت و سودی لێوەردەگریت و هەڵەی خۆت دووبارە ناکەیتەوە، ئەگەر سەرنج بدەین زۆربەی کەسە سەرکەوتووەکان لە بوارێک لە بوارەکانی ژیان، دوای تێپەربوونی تەمەنێکی زۆر و خانە نشین بونیان،دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی یادەوەرییەکانی تەمەنیان، کە بە خوێندنەوەیان مرۆڤ چێژێکی زۆر دەبینێت و لە هەمان کاتدا دەبێتە سەچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ ئەو کەسانەی کە تازە هەنگاو بۆ ژیان داهاوێژن و دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن، لەگەل ئەوەی ئەم بیرەوەریانە بۆ کەسەکە خۆی گرنگە، لە هەمان کاتدا کەسانی تریش سوودی لێ وەردەگرن، بۆیە ئەگەر مرۆڤ دەستکەوتوو و سەرکەوتنەکانی رۆژ بە ڕۆژ تۆمار بکات ئەوە دەبێتە پاڵپشتیەکی باش بۆ ڕۆژانی داهاتوو، گەرم و گوڕی و توانای زیاتر بە کەسەکە دەدات، ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهینن، پێویست دەکات ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن و ڕۆژانە و هەفتانە لە دەفتەری یادگاری کە ناوی بنێین (پەڕاوی سەرکەوتن) سەجەم خاڵە بەهێز و ڕووداوە خۆشەکان تۆمار بکەن.


سەرچاوەکان



747 بینین