سپڵ

له‌لایه‌ن: ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-19-15:58:00 - کۆدی بابەت: 1698
سپڵ

ناوه‌ڕۆك

سپڵ چییە؟

سپڵ بە بەشێک لە لیمفە کۆئەندام دادەنرێت کە بەرپرسە لە جەنگان لەگەڵ میکرۆبەکان، هەروەها پارێزگاری لە هاوسەنگی شلەکانی لەش، کە هاوکارە لە کردەی پاڵاوتنی خوێن و جیاکردنەوەی، هەروەها جەنگان لەگەڵ هۆکاری نەخۆشییەکانی ناوی، کە هانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەدات بۆ کارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ لیمفە ڕژێنەکان بۆ دروستکردنی دژەتەن لە پێناو جەنگان لەگەڵ ڤایرۆس و بەکتریا و جگە لەوانیش لە وردیلەکانی ناو خوێن، هەروەها گرنگییەکی تری ئەوەیە کە کۆنترۆڵی ئاستی خوێنی ناو لەش و خڕۆکە سوورەکان دەکات و لەش ڕزگار دەکات لە خانە تێکچووەکان و مردووەکان، کە تێکشکاندنیان لەڕێگەی خۆڕکە سپییە گەورەکانی خوێنەوە دەبێت، هەروەها بەشێک گلدەدرێتەوە و پارێزگاری لێ دەکرێت بە مەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە قەبارەی سپڵ بە ئەندازەی پێویستی لەشە بۆ خوێن، بەڵام دەکرێت هەندێک نەخۆشی و بەرکەوتنێک ببنە هۆی گەورەبوونی قەبارەکەی، هەروەها دەکرێت ڕوو بدات بەهۆی تێکشکانی شانەکانی، کە ئەویشە ڕەنگە پێویست بە دەرهێنانی بکات، هەروەها جێی ئاماژەیە کە بە دەرهێنانی سپڵ ڕەنگە لەش بەشێک لە بەرگرییەکەی لەدەست بدات، وێڕای ئەوەی کە جگەر هەوڵدەدات بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەندێک لە ئەرکە لەدەستچووەکانی سپڵ.

نەخۆشی سپڵ

ڕەنگە سپڵ تووشی چەندین تێکچوون ببێت، لەو تێکچوونانەش: 

  • کەمی پەڕەکانی خوێن: گەورەبوونی سپڵ دەبیتە هۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری پەڕەکانی خوێن، کە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی پەڕەکانی خوینی ناو سوڕی خوێن، هەروەها جێی بیرهێنانەوەیە کە پەڕەکانی خوێن خۆیان بە ئاسایی لەناو خوێندان نەک سپڵ. 
  • سپڵی زیادە: بە یەکێک لە کێشە سووکەکان دادەنرێت کە کاریگەری ناکاتە سەر کەسەکە و توشی نزیکەی لە ٪١٠ـی خەڵکی دەبێت. 
  • تێکشکانی سپڵ: ڕوودەدات پاش ڕوودانی بەرکەوتنێکی توند(Trauma)، یان پاش چەند ڕۆژ یان چەند هەفتەیەک لە بەرکەوتنەکە، بە یەکێک لە حاڵەتە زۆر قورسەکانی نەخۆشی دادەنرێت و مەترسی دەخاتە سەر ژیانی کەسەکە، چونکە هۆکارە بۆ خوێنبەربوونی ناوەکی. 
  • کەمخوێنی داسوولکەیی: جۆرێکە لە کەمخوێنییە بۆماوەییەکان، کە دەبێتە هۆی دروستکردنی خڕۆکەی سووری نائاسایی کە دەبنە هۆی داخرانی ئەو لولە خوێنانەی کە پێیاندا دەڕۆن و ئەویش هۆکارە بۆ پەککەوتنی ئەندامەکان یەکێک لەوانەش سپڵە، هەروەها ئامۆژگاری نەخۆشانی کەمخوێنی داسوولکەیی دەکرێت بە وەرگرتنی کوتاوی تایبەت بە پاراستنی سپڵ لە نەخۆشی، چونکە تەندروستبوونی سپڵ واتای زیادبوونی هێزی کۆئەندامی بەرگرییە. 
  • گەورەبوونی سپڵ: کە ڕوودەدات لە ئەنجامی توشبوون بە ڤایرۆسێک کە پێی دەورترێت  ڤایرۆسی تاک ناوک، یان کەڕوویەکی وەکوو مەلاریا یان بەکتریا،  یان لە ئەنجامی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن -بەتایبەت لیوکیمیا و لیمفۆما-، وەکوو: لیمفۆمای هودجکین، یان نەخۆشییەکانی جگەر، وەکوو: مێوبەندی جگەر (ڕەقبوونی جگەر بەهۆی زۆربوونی ڕیشاڵەخانەوە)، جگە لەوانەش لە حاڵەتەکانی نەخۆشی، یان لە ئەنجامی توشبوون بە خوێنهەڵوەشانە کەمخوێنی، یان پەستانی کەوتنە سەر خوێنبەرەکانی سپڵ و جگەر یان مەیینی خوێن.
  • نەبوونی سپڵ: ڕەنگە کەسانێک لەگەڵ لەدایکبووندا سپڵیان نەبێت، کە ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ڕوودانی کێشەکانی دڵ
  • شێرپەنجەی سپڵ: کە دەکرێت یەکەمی بێت یان دووەمی، کە ئەویش واتای ئەوەیە بگوازرێتەوە بۆ شوێنەکانی تری جەستە. 

چارەسەری نەخۆشییەکانی سپڵ

چارەسەرەکان زۆر جار تەرکیز دەکەنە سەر هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە، بەڵام دەکرێت چارەسەرەکانی نەخۆشییەکانی سپڵ بریتیبن لە: 

  • دەرهێنانی سپڵ بە نەشتەرگەری: یان بە نازۆری سک لە ڕێگەی چەند کونێکەوە، یان نازۆر بە یەک کون. 
  • کوتاوەکان: زۆر پێویستە پاش نەشتەرگەی دەرهێنانی سپڵ، بەتایبەت کوتاو دژی جۆری تایبەتی بەکتریا، وەکوو: خڕە میکرۆبی سی، هیمۆفیلەس ئەنفلۆنزا، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەگەری توشبوون بە هەوکردن بە دەرهێنانی سپڵ زیاد دەکات. 

دەستنیشانکردنی حاڵەتی تەندروستی جگەر لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی دەبێت یان نمونەی مۆخی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی خوێن، یان پشکنین بە بۆیەی تیشکدار بۆ بینینی جگەر و سپڵ، یان وێنەگرتنی تیشکی: وەکوو وێنەگرتن بە لەرینەوەی موگناتیسی، یان وێنەگرتنی پارچەیی، یان پشکنین بە شەپۆلەکانی سەرووی بیستن. 


سەرچاوەکان

203 بینین