ڕووخۆشی و قسە خۆشی لە ناو پۆلدا بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-22:53:00 - کۆدی بابەت: 1814
ڕووخۆشی و قسە خۆشی لە ناو پۆلدا بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

ڕووخۆشی و قسە خۆشی لە ناو پۆلدا بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

سروشتی وانە گووتنەوە وایە، ئەوەی کەوا لە پۆلە و گوێگر زوو بەتاقەتی دایدەگرێت و بیری دەڕوات، بۆیە پێویستە مامۆستای پەروەرشیار ناوە ناوە قسەی خۆش و پەند و نوکتەی کورت و لەبار تێکەڵ بە وانەکەی بکات، بۆ هێنانەوەی بیری قوتابی بۆ وانەکە. بەڵام مامۆستا دەبێت بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم خاڵە وریا بێت و ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکات:

١- دەبێت مامۆستا پێش شؤخی کردنەکەی لەوە دڵنیا بێت، کە دەتوانێت بە ئاسانی دەست بەسەر کەش و هەوای پۆلەکەدا بگرێتەوە و بیگێڕێتەوە دۆخی جارانی.

٢-پێویستە ئەو نوکتە و قسەخۆشانە پەیوەندیان هەبێت بە وانەکە و بابەتی ئامادەکراو، دوور بێت لە توانج لێ دان لە قوتابی یان شارەکەی یان عەشیرەتەکەی یاخود ئاینەکەی یاخود هەرشتێکی تر کە لە لای قوتابیان ڕێزی بۆ دادەنرێت، چونکە ئەم نوکتانە لە بیری قوتابی تۆمار دەبێت و هەرگیز لە یادی ناکات، لەگەڵ ئەوەش کە ناتوانێ وەڵامی مامۆستاکەی بداتەوە، دەبێتە گرێیەک لە ناو دەروونی قوتابی و بەربەستێک لە نێوان مامۆستاکە و قوتابیەکە دروست دەکات، دەرەنجام ئەم قوتابیە وای لێدێت بە باش و بە خراپی گوێ بۆ قسەکانی مامۆستا ڕاناگرێت و سودی لێ نەبینێ.

٣-زۆر کورت بێت و کاتی وانەکە نەکوژێت.


سەرچاوەکان



692 بینین