چەند ئامۆژگارییەک بۆ نەهێشتنی منداڵەکەت لە داخراوی و شەرمنی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-20:38:00 - کۆدی بابەت: 1848
چەند ئامۆژگارییەک بۆ نەهێشتنی منداڵەکەت لە داخراوی و شەرمنی

ناوه‌ڕۆك

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ڕزگار کردنی منداڵەکەت لە داخراوی و شەرمنی

نیشانەکانی شەرمنی لای منداڵ

منداڵی شەرمن وا دەناسرێت بە دڵەڕاوکێ، و نەبوونی متمانە بەخۆیی، و دوورەپەرێزی، و قسەکردنی بەدەنگی نزم، و هەموو هیواکەی ئەوەیە لەبەر چآودا نەبێت، و دەچێتە ناو خەڵک و دەم و چاوی سوور هەڵدەگەڕێت، و لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەکات، و ئەگەر میوانان بێت خۆی دەشارێتەوە، و لەگەڵ نزیکەکانی بەشداری یاری کرند ناکات، و زۆر جار شڵەژانی دەروونی دەب‌یتە هۆی تەتەڵەکردنی زمانی لە کاتی قسەکردندا.
پسپۆڕانی زانستی دەروونناسی کێشەکانی شەرمنی لای منداڵان بۆ چەند هۆکارێک دەگێڕەنوە کە ئەمانەن:

  1. هۆکارە بۆماوەییەکان.
  2. پێنەدانی متمانەی لە لایەن دایکان و باوکان بە منداڵ.
  3. بێبەری کردنی لە سۆز و خۆشەویستی و پەروەردەکردن و پارە.
  4. لایەنگری زیاد لە پێویست لە منداڵ.
  5. بە تەواوی فەرامۆش کردنی.
  6. شکاندنەوە و گاڵتە پێرکردنی زیاد لە پیویست.
  7. ناز و نووزکردنی منداڵی شەرمن لە کۆتاییدا دەبێتە ڕەوشتێکی هەمیشەیی.
  8. دڵ ڕەقی زیاد لە پێویست بەرامبەری.
  9. خۆ بە کەم زانینی، جا لەبەر کورتی لاشەی بێت یان ژیری یان کەم توانایی خوێندنی.
  10. ناجێگیری هەڵس و کەوت کردن لەگەڵیدا.
  11. دڵ تەنگی و پەستی لای منداڵەکە.
  12. کەم و کورتی کیمیایی لە مێشکیدا.
  13. ڕێگە پێنەدانی دایکان و باوکان بۆ بەشداری کردن لە بۆنە  وئاهەنگەکان و دانیشتن و پێشوازی کردنیان لە میوانەکان.
  14. ڕێگە پێنەدانیان بە دەربڕینی خۆیان و بێدەنگ کردنیان.
  15. تووش بوونی منداڵ بە ئەزموونێکی شکست خواردوو لە پێش چاوی خەڵکیدا.
  16. شەڕ و دەم بە دەمێی دایکان و باوکان لە بەردەمی منداڵاندا دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە نائارامی و دڵەڕاوکێ بکات.
  17. کەڵەکە بوونی ئەزموونی ناخۆش وای لێدەکات خۆی دوورە پەرێز بگرێت ئەمەش تووشی ترس و دڵەڕاوکێێ دەکات.

چارەسەرکردنی شەرمنی

  • دروستکردنی کەش و هەوایەکی ئارام بۆ منداڵەکە لە ماڵەوەدا و دوور لە توند و تیژی هەڵوێست ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و ترس و نائارامی.
  • بەکارهێنانی هەڵوێستی نەرم لەگەڵیاندا.
  • پێدانی سۆز و خۆشەویستی بە منداڵ.
  • فێرکردنی منداڵ بە تێکەڵی لەگەڵ خەڵکی تردا.
  • هاندانی منداڵ بۆ داهێنان و ئەفراندن و دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی کە تێیدایە، ئەمەش متمانە بەخۆبوونی زیاتری لا دروست دەکات.
  • دوورکەوتنەوە لە تووڕەیی و سەرزەنشت کردنی بە تایبەتی لەبەر چاوی خەڵکدا.
  • بواری پشت بە خۆ بەستنی پێ بدە و زیاد لە پیویست نیگەران مەبە بەرامبەری.
  • هاندانی بۆ یاری کردن لەگەڵ خەڵکانی تردا.
  • لە کاتی قسەکردنیدا باش گوێێ بۆ بگرە و قسەکانی پێ مەبڕە.
  • بەستنی پەیوەندییەکی ڕاستگۆیانە و ڕوون لەگەڵیدا.
  • سەربەستی پێدانی بۆ هەڵبژاردنی هەندێ شتی تایبەت بە خۆی وەکو: جل و بەرگ و یاری و ..هتد، بەکارهێنانی یاری وا پێویستی بە هاوکاری کردنی خەڵکی تر هەبێت. لە کاتی قسە کردنیدا باش گوێی بۆ بگرە و قسەکانی پێ مەبڕە.
  • فێرکردنی بە یاری لاشە خاو کردنەوە.
  • هان نەدانی بۆ کارێک کە لە سەرووی توانای ئەودا بێت.
  • هاندانی بۆ بەشداری کردنی بۆ ئەو چالاکی یە کۆمەڵایەتیەکاندا و هاوڕێیەتی کردنی دایک و باوک لەگەڵیدا بە شێوەیەکی پلەپلەیی و هاندانی بۆ پێشوازی کردنی لە خەڵک و گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا. پێویستە ئەم کێشەیە زوو چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، چەندە زوو چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە دابنرێت ئەوەندا توانای ڕزگار بوونت لە کیشەکانی زیاتر دەبێت، ئەم کێشەیەش یا ئاستێک شارەزایی منداڵ و توانای ڕادەگرێت و لە خویندن و خوێندەواری دوای دەخات و تووشی دڵەڕاوکێ و کێبەڕێکیی دەروونی دەکات، هەروەها تووشی ژیانی دوورە پەرێز بوونی کۆمەڵایەتیی دەکات و دەبێتە هۆی لەدەستدای هەڵەکانی ژیانی. پێویستە لێرەدا جیاوازی بکەین، لە نێوان (شەرم) و (ئابڕو)دا، چونکە شەرم، بریتییە لە پووکانەوە و گۆشەگیری دەروونی منداڵ و نەتوانین و بەردەوام بوونیەتی لەگەڵ خەلکیدا، بەڵام ئابڕوو، بریتییە لە پابەند بوونی منداڵ بە پایەکانی ئاین و خووڕەوشت و ئەدەبەوە.


سەرچاوەکان



1135 بینین