خوێن له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-15-20:59:00 - کۆدی بابەت: 2278
خوێن له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای خوێن‌ لە خەودا کردووە .  

خوێن له‌ خه‌ودا

كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌بێ زام و برین خوێن له‌ له‌شی هاته‌ خوار به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رتیل خۆربێت به‌رتیل وه‌رده‌گرێت وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رتیل خۆر نه‌بێت زه‌ره‌رو زیانی پێده‌گات ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی برین به‌له‌شیشه‌وه‌یه‌ و خوێنیان لێبێت ئه‌و كه‌سه‌ دوچاری په‌ژاره‌ و غه‌م و زیان ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی كه‌سێك به‌شمشێر له‌ له‌شی بدات و خوێنی لێبێته‌ خوار ئه‌وا خه‌ڵكی به‌ خراپه‌ باسی ده‌كه‌ن و سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن به‌ڵام خێر و پاداشتی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌و جێیه‌ی كه‌ زام و برینه‌ خوێنی لێبێته‌ خوار و جلو به‌رگه‌كه‌ی پیس بكات ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی ناڕه‌واوه‌ سه‌روه‌ت و سامان به‌ده‌ست ده‌هێنێت .

 


سەرچاوەکان



10710 بینین