دابەشبوونی جوگرافی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-19-11:17:00 - کۆدی بابەت: 2376
دابەشبوونی جوگرافی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم
نەوت

ئینسکلۆپیدیای زانیاری- کێڵگەی نەوتخانە لە خانەقین دەگرێتەوە، بەرهەمهێنانی ئەم کێڵگانە لە ساڵی ١٩٢٧ز بە بەرهەمهاتووە ...

ناوه‌ڕۆك

دابەشبوونی جوگرافی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم

کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بۆ سێ کۆمەڵە دابەش دەکرێن کە بریتین لە:

کێڵگەکانی باشوور

کێڵگەی نەوتخانە لە خانەقین دەگرێتەوە، بەرهەمهێنانی ئەم کێڵگانە لە ساڵی ١٩٢٧ز بە بەرهەمهاتووە.

کێڵگەی نەوتی ناوەڕاست

گەورەترین کێڵگەی نەوتی تێدایە لە چوارچێوەی هەرێم و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کێڵگەکانی بریتین لە بابەگوڕگوڕ و بای حەسەن و چەمەبۆر لە پارێگای کەرکوک. بەرهەمهێنانی بازرگانی کێڵگەی بابەگوڕگوڕ دەستی پێکردووە.

کێڵگەکانی باکور

کانەکانی عەین زالە و بەتمە و زاخۆ. جگە لەم ناوچانە نەوت لە جێگای دیکەش هەیە، کێڵگەی تاوکێ لە زاخۆ، چەمچەماڵ و تەقتەق و بەڵخانە کە لەم ساڵانەی دوایی دەست کراوە بە دەرهێنانی.


سەرچاوەکان



2261 بینین