سامانی ئاژەڵ لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-18:41:00 - کۆدی بابەت: 2438
سامانی ئاژەڵ لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

سامانی ئاژەڵ لە كوردستان

سامانی ئاژەڵ لە کوردستان بەخێوکردنی چەند جۆرە ئاژەڵێک دەگرێتەوە وەک مەڕ و مانگا و گامێش و پەلەوەر، لێرەدا باسی ئەو ئاژەڵانە و دابەش بوونی جوگرافیایان دەکەین.

مەڕ

ئەم جۆرە مەرەی کە لە کوردستان هەیە بە مەڕی کوردی بەناوبانگە، بە پلەی دووەم جۆرێکی تری دوڕە هەیە کە بە ناوی حەواسی بەناوبانگە لە ناوچەی دەشت و بانەکان بە زۆری دەژین.

بزن

دوو جۆری سەرەکی بزن هەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا یەکەمیان بزنە مەرەزە و ئەوی تریان بزنی ئاساییە، زۆربەی لە ناوچەی شاخاوییەکاندا دەژین.

مانگا

مانگا سوودێکی ئابووری زۆری هەیە، سوود لە شیر و گۆشت و پێستەکەی وەردەگیرێت، وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆر بایەخی پێ دەدەن، بەڵام لە کوردستان تا ئێستا ئەو بایەخەی پێ نەدراوە چونکە سوود وەرگرتنی بەخێوکردنیان بە ڕێگەی سەرەتاییەکانە لە زۆربەی ناووجەکانی هەێم پەرت و بڵاون، کێڵگەی تایبەتی بەخێوکردنیان دەگمەنە.

 


سەرچاوەکان



5179 بینین