تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی هەستیار

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-08-26-14:05:00 - کۆدی بابەت: 14344
تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی هەستیار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی هەستیار (بە ئینگلیزی: Characteristics of a sensitive person، بە عەرەبی: صفات الشخص الحساس) چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسانی هەستیار بکەین؟ لایەنە نەرێنیەکانی هەستیاری چین؟

مرۆڤی هەستیار بە چەندین تایبەتمەندی دەناسرێتەوە

لەوانەش ئەمانەی خوارەوە: 

  • توانای ژیری لە پێکهێنانی بۆچوون لەسەر بابەتێک ڕاستەوخۆ دوای پەیوەستبوون بە دەوروبەری.
  • توانای شیکردنەوەی بارودۆخەکان، و بەم شێوەیە دەتوانێت پێشبینی بکات کە کەسی بەرامبەر بیر لە چی دەکاتەوە، هەروەها توانای ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بابەتە شاراوەکانی هەیە.
  • بەهێزی گفتوگۆکانی و مانەوەیان، ئەمەش بەهۆی هەستە بەهێزەکانییەوەیە کە لە شێوازی گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ڕۆژانە یان چیرۆکی خەیاڵی ورووژێنەردا ڕەنگ دەداتەوە.
  • ڕەوشتی نەرم و نیان کە لە دەربڕینی سوپاسگوزارییەوە سەرچاوە دەگرێت، و هونەرەکانی ئەدەب لە مامەڵەکردنی لەگەڵ دەوروبەری ڕەنگ دەداتەوە.
  • خۆشەویستی بۆ هونەر و داهێنان و جوانی.
  • زۆر حەزی لە هەندێک چالاکیی تاکەکەسیە، وەک گەشتکردن یان وەرزشکردن بە تەنیا.
  • بەردەوامی لەهاندانی خودی خۆی.
  • زۆرجار حەزی لە ڕەخنە نییە و سەرەڕای ئەمەش یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە ڕەنگە هەوڵی تێرکردنی ئارەزووی هەموو کەسێک بدات، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ئارەزووەکانی خۆشیدا نەگونجێن.
  • لە هاوکاری کردنی هاوڕێکانی بێهاوتایە، بۆی ئەستەمە ئەو شتانە ڕەت بکاتەوە کە دەوروبەری داوای لێدەکەن.
  • هەستکردن بە ئازاری دەروونی زیاتر لەوانی تر.
  • هەندێک جار دەگری بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم بارودۆخەی بزانیت، بەتایبەتی لە کاتی ڕاهێنانی چالاکییەکانی ڕۆژانە کە هەست و سۆزی بەهێزی جۆراوجۆریان لێدەکەوێتەوە، وەک سەیرکردنی فیلم، خوێندنەوەی کتێب و هتد.

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکی هەستیار

پێویستە کلیلە بنچینەییەکانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکی هەستیاردا بزانین، بەتایبەتی ئەوانەی کە سەر بەم کەسایەتییەن چەندین سیفەتی ئەرێنی جیاوازیان هەیە، هەروەها توانایەکی باشیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە چەندین هونەری جیاواز و پەیوەندی مرۆڤایەتیدا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

تێگەیشتنێکی قووڵ لە سیفەتەکانی ئەم کەسایەتیە

زانایان ڕایانگەیاندووە، ڕەنگە سیفەتی هەستیاری لە ڕێگەی جیناتەکانەوە بۆماوەیی بێت، بەڵام دەتوانرێت هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسانە باشتر بکرێت کە ئەم کەسایەتییەیان هەیە بە مامەڵەکردن لەگەڵیان لەسەر ئەم بنەمایە. لە لایەکی تر هەستکردن بە گرژی و دڵەڕاوکێیان لەگەڵدایە، کە زۆر هەوڵی ڕزگاربوون دەدەن لێی، هەروەها نیشانە نەرێنییەکانی تر کاریگەری لەسەر ئەم کەسایەتیە دروست دەکەن هەتا ئەگەر کەسانی دیکەش هەستیان پێ نەکەن، لە لایەکی ترەوە بە سیفەتە ئەرێنییەکانی تر تایبەتمەندن وەک توانای چارەسەرکردنی ناکۆکی، بیرکردنەوەی داهێنەرانە، ڕاستگۆیی، ئیرادە و هتد، ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، پێویستە زیاتر سەیری ئەو سیفەتە ئەرێنیانە بکەن لە چاو ئەو نەرێنیانەی پێشوو.

کارلێکی بنیاتنەر و ئەرێنی لەگەڵیدا

پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە پاڵپشتی کەسی هەستیار بکرێت بە ئامۆژگاریکردنی بۆ ئەوەی خۆی قبوڵ بکات و خۆی بەو شێوازەی هەیە قبوڵ بێت، بەبێ ئەوەی هەوڵی گۆڕینی سیمای هەستیاری بدات، بەڵکو هەوڵی تێگەیشتن و درک پێکردنی بدات، هەروەها پێشنیار دەکرێت باس لەو سیفەتە نەرێنییانە بکرێت کە ڕەنگە بە گفتوگۆکردن لەگەڵیدا بە دیالۆگێکی خۆش و دەنگێکی نزم و بە شێوەیەکی هاندەرانە، نەک توند و شەڕانگێزانە باس لە هۆکارەکانی هەستکردن بە توڕەیی، بۆ نموونە و ڕێگەی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئایدیاڵ بە پێشکەشکردنی دەستی یارمەتی و هاندانی بەردەوام بۆی، گرنگیدان بە داوای لێبوردن لە ئەگەری دۆخێک کە پێویستی پێی بێت.

توانای چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان

پێش دەستپێکردنی چارەسەرکردنی ناکۆکی لەگەڵ کەسێکی هەستیار، باشتر وایە لەگەڵیدا دابنیشیت لە ژینگەیەکی بێدەنگ و ئارامدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی باش، بە لەبەرچاوگرتنی تێگەیشتنێکی واقیعی و جددی لە کێشەکان، هەرچەندە بچووکیش بن، و دوورکەوتنەوە لە سووکایەتی و جێگرتنەوەی بە میهرەبانی و سەبرگرتن لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا،  ئەمە جگە لە هێورکردنەوەی و دڵنیاکردنەوەی کاتێک هەست بە دڵەڕاوکێ یان سترێس دەکات، هەروەها پێشنیار دەکرێت کەسی هەستیار ماوەیەک لە شوێنێکی ئارامدا بەسەر ببات یان هەناسەدانی قووڵ وەربگرێت بۆ ئەوەی کێشەکە بە باشی بەڕێوەببات .

لایەنە نەرێنیەکانی کەسایەتی هەستیار

مەرج نییە کەسێکی هەستیار کەسێکی خەمۆک بێت، یان پڕ لە کەموکوڕی بێت، چونکە کەسێکی هەستیار ڕەنگە تەنها یەک یان دوو سیفەتی هەستیاری هەبێت، کە دەتوانرێت بەپێی ئەمانەی خوارەوە پۆلێن بکرێت: 

لایەنە نەرێنیەکانی کەسێک کە هەستیار بێت بەرامبەر بە خۆی

لە نێو ئەم دەرئەنجامە نەرێنیانە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:

  • هەندێک کەسی هەستیار بیرکردنەوە و هەستی نەرێنی لەگەڵدایە.
  • بەردەوام بوون لەگەڵ ئەو بارودۆخە خراپەی کە لە کاتە جیاوازەکاندا بەسەر کەسێکی هەستیاردا دێت، وەک هەستکردن بە ئازاری جەستەیی کە بە ماندوێتی و سەرئێشە نوێنەرایەتی دەکرێت.
  • کەسێکی هەستیار کاریگەری زۆری لەسەر دەبێت بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژانە، ئەمەش بە شێوەیەکی نەرێنی لە خووەکانی ڕۆژانەیدا ڕەنگ دەداتەوە، وەک تێکچوونی خەو لە ڕێگەی خەوتنەوە بۆ ماوەی کاتژمێری درێژ یان کورت، یان گۆڕانکاری لە بڕی خواردنی خۆراکدا بۆ زیادکردن یان کەمبوونەوەی.
  • مرۆڤی هەستیار لە زۆربەی کاتەکاندا هەست بە فشار و دڵەڕاوکێ دەکات.
  • دوودڵی لە دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر هەندێک بابەت، تەنانەت ئەگەر بابەتەکە سادەش بێت، نەک لە ئەنجامی ڕەچاونەکردنی بۆچوونەکەیدا بەر شەرمەزاری بکەوێت.
  • بەراوردکردنی خۆی لەگەڵ ئەوانی تر زۆربەی کات و لەگەڵ هەموو ئاستەکان و لە هەموو بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی و ماددی و ئابووری و هەندێکی تردا.
  • هەستکردن بە بێزاری بەردەوام لە ئەنجامی کەوتنە ناو کێشە گەورەکانەوە.
  • حەزی لە سەرکێشی کردن نییە.
  • دوور بکەوەرەوە لە سەیرکردنی فیلمی توندوتیژ یان بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان کە کاریگەری نەرێنی لەسەر خود بەجێدەهێڵن، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسایەتی هەستیار دەبێت و تێکدەچێت.
  • هاوسۆزی نەرێنی کە لە ئەنجامی شوێنکەوتنی هەواڵی ناخۆشەوە دێتە ئاراوە، جا چ بە خوێندنەوەی بێت یان سەیرکردنی.
  • دڵەڕاوکێ بەهۆی بەرکەوتن بە هۆکارە بەهێزەکانی وەک گڵۆپی گەش یان لەبەرکردنی جل و بەرگی نائارام.

لایەنە نەرێنیەکانی کەسێک کە هەستیارە بەرامبەر بە کەسانی تر

لە نێو ئەم دەرئەنجامە نەرێنیانەدا  ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین: 

  • زۆربەی کاتەکانی بە بیرکردنەوە بەسەر دەبات کە ئەوانی تر چۆن بیری لێدەکەنەوە.
  • پێویستە ئەو حاڵەتە بە مەبەست و کەسییانەی بەسەریدا دێت لەبەرچاو بگیرێن.
  • ئازاری دەروونی هەمیشەیی و بەردەوام.
  • هەستەکانی نەرێنین، تێکەڵە لە نێوان هەستی تێکچوون، دژایەتی، یان شەرمەزارکەر.
  • هەندێکیان ڕەخنە، یان تەنانەت ڕەخنەی بنیاتنەریش قبوڵ ناکەن.
  • وا هەست دەکات کە دەوروبەری دەسەڵاتیان بەسەریدا هەیە تەنانەت ئەگەر نەشیانبێت.
  • زیادەڕەوی لە کاردانەوە، تەنانەت ئەگەر پێویستیشی پێی نەبێت.
  • سەرلێشێواوی و ناڕەحەتی کاتێک کە لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی قەرەباڵغدا بێت لەگەڵ خەڵکێکی زۆر.
  • هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و سترێس لەکاتی فۆڵۆوکردنی خەڵک لە سۆشیال میدیا.

کەسایەتی هەستیار

کەسایەتی هەستیار بە کەسایەتییەک پێناسە دەکرێت کە کاردانەوەی جەستەیی، دەروونی، یان سۆزداری بەهێزی هەبێت و ئەم کاردانەوەش لە ئەنجامی بەرکەوتنی ئەم کەسایەتییە بە بارودۆخەکانی پەیوەست بە هۆکارە دەرەکییەکان دەردەکەون. وەک ژینگەی دەوروبەر، یان هۆکارە ناوخۆییەکان کە بەسەر کەسەکە خۆیدا دێت،  و کەسی هەستیار بە هەست و سۆزە بەهێزەکانی تایبەتمەندە، کە وا دەکات بە شێوەیەکی کاریگەر هاوسۆزی کەسانی دیکە بێت، و هۆکارە زانستییەکانی دروستبوونی ئەو جۆرە هەستە بەهێزانە لە ناویدا دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیی زیادەڕۆیی لە مێشکدا ئەو بەشەی کە بەرپرسیارە لە هەستکردن بە هەست و سۆز بەڵام لە کەسانی دیکەدا بەم جۆرە نییە.


سەرچاوەکان



65 بینین