ڕاستییە سەیرەکان دەربارەی ئاژەڵان

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-06-27-16:54:00 - کۆدی بابەت: 13348
ڕاستییە سەیرەکان دەربارەی ئاژەڵان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕاستییە سەیرەکان دەربارەی ئاژەڵان (بە ئینگلیزی: Strange facts about animals، بە عەرەبی: حقائق غريبة عن الحيوانات) کۆمەڵێک ڕاستی هەیە دەربارەی ئاژەڵەکان کە زۆربەمان نازانین.

ڕاستییە سەیرەکان دەربارەی ئاژەڵە کێوییەکان

  • فیلی دارستانی ئەفریقی (Loxodonta Africana) گەورەترین شیردەری وشکانییە لەسەر زەوی، فیلی (Elephas Maximus) بچووکترە لە فیلەکانی دارستانی ئەفریقا، بەوە جیادەکرێنەوە کە  خاوەنی گوێیەکی بچوکترن بەراورد بە فیلەکانی ئەفریقا. فیل نزیکەی ٤٠ هەزار ماسولکەی تێدایە، فیلەکان زۆربەی کاتەکانیان لە ڕۆژدا بە خواردن بەسەر دەبەن، چونکە ڕۆژانە ١٦ کاتژمێر  ڕووەک دەخۆن  بۆیە پۆلێن دەکرێن وەک گیاخۆرەکان. 
  • ئاسکەکان سەر بە خێزانی ئاسکن و نێرەکانی ئەم ئاژەڵە بە دەنگەکانیان جیا دەکرێنەوە کە بە دەنگێکی بەرزتر لە مێینەکان  دەنگ دەردەکەن نێرەکە کیسەیەکی بچووکی لە ژێر پێستی قوڕگیدا هەیە کە وای لێدەکات دەنگێکی بەرز و جیاوازی هەبێت. ساڵانە قۆچی نوێ لە ئاسکەکان گەشە دەکەن، بۆیە مێینەکان لە وەرزی بەهاردا کاتێک منداڵیان دەبێت قۆچەکانیان ڕزگاریان دەبێت. هەندێک جۆری ئاسک کۆپانیان هەیە بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا لە ڕێگەی بەفرەوە بۆ دۆزینەوەی ئەشەنەکان و قەوزەکان و لە مانگە گەرمەکاندا بۆ دۆزینەوەی  ڕووەک وقارچک. 
  • سلۆتەکان بوونەوەرێکی زیندوو زۆر خاون، بەو پێیەی قەوزەکان لەسەر پێستیان گەشە دەکات، ئەمەش وایان لێدەکات سەوز دەربکەون. سلۆتەکان لە شەودا باشتر دەبینن وەک لە ڕۆژدا و هەستی بیستنیان لاوازە، پشت بە هەستی بۆنکردن دەبەستن  بۆ دیاریکردن و دۆزینەوەی خۆراک. 

٥ ڕاستی سەیر دەربارەی ئاژەڵە ماڵیەکان 

  • پشیلە لە هەر گوێچکەیەکی خاوەنی ٣٢ ماسولکەیە، هەروەها ٤ ڕیز مووی هەیە، پشیلە ئێسکی ملیان نییە، ئەمەش وایان لێدەکات زۆر نەرم بن. پشیلە لە %٣٠ ی کاتژمێرەکانیان لە پاککردنەوەی خۆیان بەسەردەبەن. 
  • سەگەکان لە پێیەکانیانەوە ئارەقە دەکەنەوە بۆ ئەوەی فێنک بمێننەوە، هەروەها جەستەیان بە فێنک دەهێڵێتەوە بە هەناسەبڕکێ هەر سەگێک هەستی بۆنکردنی ناوازەی لوتی هەیە کە جیاوازە لە هەستی بۆنکردنی گیانداری دیکە کە هەزار هێندە بەهێزترە لە هەستی بۆنکردنی مرۆڤ. زیاتر لە ٣٥٠ جۆری جیاوازی سەگ لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، سەگەکان یەکێک بوون لەو ئاژەڵانەی کە مرۆڤ لە ١٠ هەزار ساڵ پێش زاین ڕاویکردوون. 
  • مریشکێک کە لوولەی گوێی سوورە هێلکەی قاوەیی بەرهەم دەهێنێت، مریشکێک کە لوولەی گوێی سپی هەیە هێلکەی سپی بەرهەم دەهێنێت. 
  • هامستەرەکان هەر جارێک چاویان دەتروکێنن بە یەک چاویان دەیتروکێنن و ئیگواناکان دەتوانن تا ٣٠ خولەک هەناسەیان ڕابگرن. 

٥ ڕاستی سەیر و سەمەرەی ئاژەڵە دەریاییەکان

  • جێلی ماسی بەلایەنی کەمەوە لە ٩٥% لە ئاو پێکدێت، هەروەها زۆربەی جۆرەکانی جێلی سیستەمی سوڕی خوێن و کۆئەندامی هەناسەدان و مێشکیان نییە کۆئەندامی هەرسێکی سەرەتایی و کۆئەندامی دەماری سادەیان هەیە و ئۆکسجین لەڕێگەی پێستەوە وەردەگرن. 
  • ئەسپی دەریایی بوونەوەرێکی نامۆیە، بەو پێیەی گەدە و هیچ جۆرە ددانێکی نییە کاتێک خواردن دەخوات، زۆر بەخێرایی خۆراک بە کۆئەندامی هەرسیدا تێدەپەڕێت، ئەمەش مانای وایە کە پێویستی بە خواردنی خۆراکی زۆر هەیە بۆ بەدەستهێنانی ماددە خۆراکییە پێویستەکان. 
  • دۆلفین مێشکێکی هەیە تەنها نیوەی لە یەک کاتدا دەخەوێت، وە کاتێک ئەم نیوەیە خەوتووە، نیوەکەی تری سەرقاڵی بیرخستنەوەی دۆلفینەکە دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی بۆ سەر ڕووی دەریا، چاوێکیش دەخەوێت و چاوەکەی تریش بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆ چاودێریکردن لە کاتی بوونی مەترسی.
  • گورچیلەی کیسەڵە دەریاییەکان ناتوانێت میتابۆلیزەکردنی ئەو خوێیە بکات کە دەیخوات، بۆیە ڕژێنی تایبەتیان هەیە کە خوێ دەردەدەن کە لەناو چاوییاندایە ئەمەش وا دەکات کە کیسەڵەکان هەمیشە وا دەربکەون کە دەگرین. 
  • ماسیی زێڕین خاوەنی یادەورییەکی بەهێزە، ئەم جۆرە ماسییە توانای ژیانی هەیە بۆماوەی ٤٣ساڵ. 

 ڕاستییە سەیرەکان دەربارەی باڵندە 

  • قەڵەڕەشەکان زۆر زیرەکن کەرەستە بەکاردەهێنن و مەتەڵە لۆژیکیەکان چارەسەر دەکەن، پێشوەختە پلانی ئەرکەکانیان دادەنێن.
  • کۆتر دەتوانێت ڕووخساری مرۆڤ بە باشی جیا بکاتەوە.
  • باڵندەی هەمینگ میتابۆلیزمێکی خێرایان هەیە، هەروەها زیاتر لە ٣٣٠ جۆر لە ئەمریکا هەیە، هەروەها بە کورتی تەمەنیان دەناسرێتەوە کە لە نێوان ٣-٥ ساڵدایە. 
  • ئۆسپرێ بە شێوەیەکی سەیر خۆراکەکەی هەڵدەگرێت بەو پێیەی پێی باشە ماسی تازە بگرێت و بیگوازێتەوە بۆ شوێنێکی نزیکتر لە شوێنی خۆی پێش ئەوەی بیخوات.

٥ ڕاستی سەیر دەربارەی مێرووەکان

  • سوسکە یەکێکە لە گروپە زیندووەکانی زیندەوەرە جۆراوجۆرەکان، تا ئێستا نزیکەی ٣٨٠ هەزار جۆر لەخۆدەگرێت.
  • نزیکەی چوار ملیار مێروولە لەسەر ئەم زەوییە دەژین، بەپێی کتێبی مێروولە  لە ساڵی١٩٩٠. ئەم ژمارەیە زۆر گەورەیە، واتە بۆ هەر مرۆڤێک یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار مێروولە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٧.٣ ملیار کەسە. 
  • مێگانۆرۆپسیس بە گەورەترین مێروو دادەنرێت کە تا ئێستا ناسراوە و ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر ژیاوە و درێژی باڵەکانی دەگاتە ٠,٨مەتر. 
  • مێرووەکان لە ڕێگەی لایەکیانەوە هەناسە دەدەن نەک لە ڕێگەی دەمیانەوە، تۆڕێکی بۆری هاوشێوەی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان هەیە کە پێی دەوترێت سیستەمی هەناسەدان. 
  • کۆنترین بە بەردبووی مێرووەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، واتە نزیکەی ١٧٠ ملیۆن ساڵ پێش دایناسۆرەکان دەرکەوتوون.


سەرچاوەکان



16 بینین