چۆنیەتی دەستنوێژ گرتن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-21:14:00 - کۆدی بابەت: 2543
چۆنیەتی دەستنوێژ گرتن

ناوه‌ڕۆك

چۆنییەتی دەستنوێژ

مەرجەکانی دەستنوێژگرتن

شۆردنی هەموو ڕوخسار

لەبەر فەرمایشتی خوای پەروەردگار: (إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ- کاتێک هەستان بۆ نوێژکردن ڕوخسارتان بشۆن) [سورة المائدة:٦]، وە تێوەردانی ئاو لە دەم و لووت هەر لە شۆردنی ڕوخسارە.

شۆردنی هەردوو دەست لەگەڵ ئانیشکەکان

لەبەر فەرمایشتی خوای پەروەردگار: (أَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ- و دەستەکانتان تاوەکو ئانیشکەکانتان بشۆن)[سورة المائدة:٦]

دەستهێنان بە هەموو سەردا لەگەڵ هەردوو گوێچکە

لەبەر فەرمایشتی خوای گەورەی پەروەردگار: (امْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ- وە دەست بهێنن بەسەرتاندا) [المائدة:٦]، وە لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ص): (الأذنان من الرأس- هەر دوو گوێ بەشێکن لە سەر) [الترمذی: ابن ماجە: ٤٤٣]

شۆردنی هەردوو پێ لەگەڵ هەردوو قولە پێ

لەبەر فەرمایشتی خوای پەروەردگار: (وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ-وە هەردوو پێیەکانیشتان تاوەکو قولە پێکاتنان بشۆن) [المائدة:٦].

ڕیزبەندی

چونکە گەورە بە ڕیزبەندی باسی ئەندامەکانی دەستنوێژی کردووە؛ وە پێغەمبەر (ص) بەڕیز ئەندامەکانی دەستنوێژی دەشۆرد، هەروەک چۆن لە فەرموودەدا هاتووە (مسلم)
(١- ڕوخسار ٢- دەستەکان تاوکو ئانیشک ٣- دەستهێنان بەسەر سەردا ٤- شۆردنی پێیەکان)

بە دوای یەکتردا بوون بە بێ دواخستن

کاتێک ئەندامێکت دەشۆیت دەبێت ڕآستەوخۆ ئەندامی دوای ئەو بشۆیت و دوای نەخەیت، چونکە کاتێکم پێغەمبەر (ص) دەستنوێژی دەگرت و ئەندامێکی دەشۆرد شۆردنی ئەندامەکەی دوای ئەوی دوا نەدەخست.

دەستنوێژ گرتن بە ڕوونی

نییەتی دەستنوێژ گرتن بهێنە

کاتێک ویستت دەستنوێژ بگریت:
نیەت لە دڵی خۆتدا بهێنە. وە بە زمان نیەت مەهێنە. چونکە: جێگای نیەت دڵە.

ناوی خوای گەورە بهێنە و دەستەکات بشۆ

بڵێ: ((بسم اللە))
واتە: بە ناوی خودا دەستنوێژ دەگرم. وە دەستەکانت (٣جار) بشۆ.

ئاو لە دەم و لوتت وەردە و فڕێی بدەوە

بە دەستی ڕاست، ئاو لە دەم و لوتت پێکەوە وەردە. وە بە دەستی چەپ ئاوەکە فڕێ بدەرەوە. (٣جار)...

ڕوخسارت بشۆ

ڕوخساری خۆت (٣جار) بشۆ.

سنوری ڕوخسار (الوجە)

پانییەکەی: لە نێوان دوو گوێچکەکان.
درێژییەکەی: لە شوێنی ڕووانی مووی سەر تا چەناگە.

دەستەکانت بشۆ تا ئانیشکەکانت

دەستەکانت: 
لە سەری پەنجەکانتەوە تاوەکو ئانیشکەکانت (٣جار) بشۆ.

(دەستی ڕآست پاشان دەستی چەپ)

دەست بهێنە بەسەر سەرتدا

دەست بهێنە بەسەر سەرتدا: لە دەسپێکی سەر تاوەکو پشتەمل.

وە (سوننەتە) جارێکی تر دەستەکانت بگەڕێنیتەوە شوێنی دەسپێک.

دەست بهێنە بە گوێچکەکانت دا

دەست بهێنە بە گوێچکەکانتدا بەو ئاوەی کە بە دەستتەوە ماوەتەوە.

بە هەردوو پەنجەی شایەتومان ناوەوەی هەردوو گوێت مەسح بکە.
بە پەنجە گەورەکانت دەرەوەی گوێت مەسح بکە.

پێیەکانت بشۆ

پێیەکانت:
لە سەری پەنجەکانتەوە تاوەکو قولە پێت (٣جار) بشۆ.

(پێی ڕاست پاشان پێی چەپ)

ویردی دوای دەستنوێژ

کاتێک کە لە دەستنوێژ تەواو دەبیت، بڵێ:

((أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله، اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين)).


سەرچاوەکان



2151 بینین