کتێبی پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-05-29-21:34:00 - کۆدی بابەت: 2610
کتێبی پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی كتێب

ناوی کتێب  پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە
نووسەر جۆن گرەی ئەمریکی
وەرگێڕانی دڵشاد شارباژێڕی
چاپ ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
بابەت دەروونــزانــی
ژمارەی لاپەڕە ٥٥١ لەپەڕە

كورتەیەك لە كتێبەكە

ئەم کتێبە زیاد لە ۲۰ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، یەکێکە لەو کتێبانەی کە زۆر بە وردی لایەنی سایکۆلۆژیای هەردوو ڕەگەز (پیاوان و ئافرەتان)ـی دەستنیشان کردووە. باسی ئەو جیاوازیانە دەکات کە لەنێوان ئەم دوو ڕەگەزە جیاوازەدا هەن، بە جۆرێك هەریەك لە پیاوان و ئافرەتانی بەوە چواندووە کە لە هەسارەیەکی جیاوازەوە هاتوون. ئەو دەڵێت "پیاوان لە مەریخەوە" هاتوون، و "ژنانیش لە ڤینۆسەوە" بۆیە کاتێك هاوبەشی ژیانت لەگەڵتا کۆك نییە یان جیاوازیتان هەیە لە ڕوانگەی هەر شتێك کە لە دەووروبەرتان ڕوودەدات یاخود لە ڕوانگەی کاری پێکەوەی و ژیانی هاوبەشتانەوە پێویستە موعاناتی یەکتر لە بەرچاو بگرن و جیاوازییەکانتان قبوڵ بکەن.

کێبەکەکە لە ۱۳ بەش پێکهاتووە کە هەر بەشێك و هەندێك بابەت یان کێشە دەخاتە ڕوو کە لە نێوان ژنان و پیاواندا هەن، لە هەمان کاتیشدا چارەسەرییەکان دەخاتە بەرچاو. ئەم کتێبە سوودێکی زۆر باشی دەبێت بۆ ئەو کوڕ و کچانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، هەروەها سوودێکی زۆر باش بەو ژن و مێردانەش دەگەیەنێت، کە لە پێوویستییەکانی یەکتر ناگەن یاخود کێشەی گونجاندنیان هەیە پێکەوە.

ئەم کتێبە رێگایەکی پەروەردەییە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی گرفتی خێزانداری و لێک تێنەگەشتنیان ھەیە وە ڕاستکردنەوە گرفتە خێزانییە بەردەوامەکانە.

  • بریتیە لە ڕێكار و پەیڕەونامەیەك بۆ پەیوەندییە خۆشەویستییەكان. دەیدركێنێت چۆن ژنان و پیاوان لێك جوودان لەگشت مەوداكانی ژیانیاندا.
  • پیاوان و ژنان نەك بە تەنیا بە شێوەیەكی جیاواز پەیوەندی دەگرن، بەڵكو بیركردنەوە و هەستكردن و تێگەیشتن و كاردانەوە و وەڵامدانەوە و خۆشەویستی و پێزانینیشیان لێك جیاوازە. وەك بڵێی بە تەواوی لە هەسارەی جیاوازەوە هاتبن، بەزمانی جودا بدوێن و پێویستیان بە مەڵبەندی ژیانی جیاواز هەیە.
  • ئەم تێگەیشتنە فراوانە لەبارەی جیاوازییەكانمانەوە یارمەتیدەرە لە چارەكردنی زۆرێك لە پەستی و بێزارییەكان لە مامەڵەكردن و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەزی بەرامبەر. ئەوسا دەتوانرێت بە خێرایی بە هەڵە لێك تێگەیشتنەكان نەهێڵرێن یان خۆیان لێ لابدرێت.
  • پێشبینییە ناڕاستەكان بە ئاسانی ڕاست دەكرێنەوە. كاتێك بیرت هاتەوە هاوەڵەكەت لە تۆ جیاوازە وەك كەسێك لە هەسارەیەكی دیكەوە هاتووە، دەتوانی ناخی خۆت هێور بكەیتەوە و هاوكار بیت لەو جیاوازیانەدا لەجیاتی ئەوەی پێداگر بیت یان هەوڵ بدەیت ئەو جیاوازیانە بگۆڕیت.
  • ژن و پیاو خاوەن تایبەتمەندی و شوناسی خۆیانن نابێ وەک ڕەگەزی خۆت لە بەرامبەر بروانین و ھەمان چاوەڕوانیمان لێی ھەبێت.
  • نوسەر باس لە جیاوازی زمانی گفتوگۆی ھەردوو ڕەگەز وە ھەستە تایبەتەکانیان.
  • وە پێدانی خەڵات و دڵخۆشیەکانیان.
  • وە دەیان جیاوازی نێوان ژن و پیاو کە دەبێ ڕەچاو بکرێن لە ژیانی ھاوسەریدا بۆ ئەوەی زۆرینە کێشە گشتگیر و دووبارەکانمان بۆ چارەسەر ببێت.


سەرچاوەکان

544 بینین