ناوهڕۆك
سەرەتا
ئەدەبی نووسراوی کوردی لە زەمینەی تەنز و گاڵتەدا بەداخەوە زۆر دەوڵەمەند نیە، ژمارەی ئەو بەرھەمانەی کە لەم ژانرەدا خوڵقاون و بایەخی ئەدەبی و ھونەرییان ھەیە، لە ژمارەی ئەنگوستەکانی دەست زیاتر نین. یەکێ لەم بەرھەمە کەمانە، ڕۆمانێکە بە ناوی ''کەمانچەژەن'' کە گوایە لە زمانی ئاڵمانییەوە کراوەتە تورکی و لە زمانی تورکییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر کوردی.
''کەمانچەژەن'' کە یەکێکە لە بەرھەمە کۆنەکانی مێژووی وەرگێڕانی کوردییە و دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، ئێستەش بەرھەمێکی تەڕ و پاراوە و خوێندنەوەی ئەم چیرۆکە پڕ لە گاڵتە و گەپە ھەم مایەی شادی و پێکەنینە، ھەم دەرسنامەیەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت فێری وشە و زاراوە و ڕێزمانی ڕەسەنی کوردی بن، ھەم ئەوەندەی لەباردا ھەیە، لەباری زمانەوە، ببێ بە سەرمەشقێکی باش بۆ وەرگێڕانی کورد.
ناسنامەی كتێب
كەمانچەژەن |
ناوی كتێب
|
هانس كریستیان ئەندرسن. | نووسین |
پیرەمێرد | وەرگێڕان |
ڕۆمان | بابەت |
182 لاپەڕە | ژمارەی لاپەڕە |
ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان. | ناوەندی چاپ |
ئەم کتێبە ڕۆمانێکی ئەڵمانییە ، پیرەمێرد لە توورکییەوە وەریگێڕاوە، لە کتێبەکەدا دەڵێت کە نووسەرەکەی نەزانراوە بەڵام لە بنەڕەتدا نووسەرەکەی نوسەرێکی بەناوبانگی دانیمارکییە و لە دوتوێی ٣ بەرگدا لە ساڵی ١٨٢٧ بە ناوی ''تەنها کەمانچەژەنێکەوە'' بڵاوی کردۆتەوە .
كورتەیەك لە كتێبەكە
ئەم کتێبە ساویلکەیی و خۆشباوەڕی و بڕوا بەخۆبوون و بەردەوام بوون و هیوا و شەڕ و عیشقە. کە ئەوەندەی تر ڕۆمانەکەی بە چێژ کردووە.
ڕۆمانەکە باس لە گەنجێکی لادێی دەکات کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچێکی ڕۆشنبیر و دەوڵەمەندەوە، بەڵام ڕووداوێکیان بەسەردا دێت و لە یەکدی جیا دەبنەوە،
بەڵام ئەم گەنجە کۆڵ نادات و هەر بەدوای خۆشەویستەکەیدا دەگەڕێت، چەندین لادێ و شار دەکات و هەندێکیان زۆر خراپ دەبن لەگەڵیاندا و هەندێکی دیکەشیان زۆر باش دەبن و یارمەتییان دەدەن، چەندین ڕووداوی ناخۆش و بە ئازاری توش دەبێت و دەربەدەری و هەژاری و چەندین شتی دیکەی بەسەردا دێت، بەڵام خۆشبەختانە لە نیوەی ڕێگاکەیدا هاوڕێیەکی زۆر بەوەفا و باشی بۆ پەیدا دەبێت و یارمەتی دەرێکی چاکی دەبێت تا خۆشەویستەکەی دەدۆزێتەوە.