ناوهڕۆك
ناسنامەی كتێب
ناوی كتێب: ئاریشەکانی ئەوێن
نووسەر: موستەفا مەحموود
بابەت: کۆمەڵێك ڕووداوی واقیعی
ژمارەی لاپەڕە: 289 لاپەڕە
ناوەندی: چاپی بیری میانڕەو
بەشێك لە كتێبەكە
نوسەری دیاری میسری موستەفا مەحموود لەڕێگای ئەم کتێبەوە بەئاگامان دێنێتەوە چوون کتێبەکە ڕووداوی ڕاستین و بەو پێیە نوسەر خۆی پزیشک بووە، خەڵکی پەیوەندیان پێوەی کردووە و ئاریشەکانی خۆیان لا باسکردوون یان بۆیان ناردووە، ئەویش وەکو کارتێکی هۆشیاری و ئاگای بۆ گەنجان و ئەوانەی کێشەی ئەوین و پەیوەست بەدڵیان هەیە، لەشێوەی کتێبێکدا بڵاوی کردووتەوە و لە کۆتای هەر چیرۆکێکیش دا ڕوونکردنەوە و حەل و ڕای خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەری هەر کێشەیەک.
کتێبەکە پڕە له ڕووداو گەلی جیاواز حەزین و پێکەنیناوی و خۆشەویستی و چەندانی تر، ڕەنگە ڕووداو گەلی وا لەژیانی زۆربەماندا ڕوویاندابێ، ئەگەرنا دوور نییە هەمان ئەو ڕووداوانەش لەژیانی ئێمەدا دووبارە ببنەوە .
ژیان هەوراز و نشێوی زۆری تێدایە، دەیان شت لەژیانماندا ڕۆژێ لە ڕۆژان بیرمان لێنەکردوونەتەوە یان بەخەیاڵماندا نەهاتوون توشمان دەبن و گیرۆدەیان دەبین هەیە زوو تێدەپەڕێت و هەیە دەبێتە هاوڕێی هەمیشە و زیندەگیمان لێ دەکات بەدۆزەخ.