ناوهڕۆك
ناساندن
ئەو هاوارەی نەبیسترا (بە ئینگلیزی: The unheard call) ڕۆمانێکی بایۆگرافیی کوردییە، لە نووسینی ئارام محەمەد؛ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن وەشانی نووسیارەوە بڵاو کراوەتەوە.
ناوەڕۆک
ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی مێژووییەوە ئاوڕێکی لە ژیان، کەسایەتی و بنەماڵەی دڵدار داوەتەوە؛ هەڵبەت نەک وەک دڵداری شاعیری ئەی ڕەقیب کە بۆ هەموو کورد ناسراوە، بەڵکوو کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتمەندییەکانی تری خراونەتە بەرباس کە هەمان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکەیەتی. بۆ نووسینی ڕۆمانەکە هاوتەریب لەگەڵ واقیع، کەڵک لە فەنتازیایش وەرگیراوە. دڵدار قارەمانی سەرەکیی ڕۆمانەکە نییە، بەڵکوو تیشک خراوەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیشی، هەروەها دۆست و ناسیاوەکانی و ئەو کەسایەتییانەی لە سەردەمی ئەودا ژیاون، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە ڕەوتی چیرۆکەکەدا.
کەسایەتییەکان
- یوونس
- زەینەب
- مەلا ڕەئووف
- زەهوە
- ئاسەف
- سەعدی
کورتە
هەر کاتێک لە بەرانبەر عەرەبێک دەمانگوت کوردین، دڵمان گەرم دادەهات. دەمانزانی ئەمە درێژکراوەی چیرۆک و حەقایەتی باپیرانمانە. تورک و عەرەب و فارس لەناومانن، بە یەکەوە دەژین، دراوسێمانن، کەچی ئەغلەبیان ئاوات بە سڕینەوەمان دەخوازن.