ئەی ڕەقیب

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-18-01:18:00 - کۆدی بابەت: 8297
ئەی ڕەقیب

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سروودی ئەی ڕەقیب یان ئەی رەقیب (بە ئینگلیزی: Ay Raghib، بە عەرەبی: اي رقيب) سروودێکی بەناوبانگی کوردییە کە بە سروودی نیشتمانیی کوردستان ناسراوە. شیعرەکەی دانراوی شاعیری کورد پارێزەر یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدارە. دڵدار ھۆنراوەکەی لە ساڵی ١٩٣٨دا داناوە. ئەم سروودە بووەتە بەشێک لە چاند و فەرھەنگی نەتەوەی کورد، ئەی ڕەقیب سروودی فەرمیی ھەرێمی کوردستانە و لە پێشتریشدا سروودی کۆماری مەھاباد بووە لە ساڵی ١٩٤٦دا.

هۆنراوەکە

ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

 


سەرچاوەکان



2094 بینین