هیمۆگڵۆبین چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-20:54:00 - کۆدی بابەت: 2693
هیمۆگڵۆبین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

هیمۆگڵۆبین چییە؟

زۆربەی خانەکان لە خوێندا تەنۆکەی سور یان خڕۆکەن، ملیۆنەها ملیۆن خانەی سوور بەرەدوام بە ناو دەمارەکانی خوێندا هات و چۆ دەکەن. ئەو خڕۆکە سوورانە پڕۆتینێکی تیایە پێی دەڵێن ''هیمۆگڵۆبین''، هیمۆگڵۆبینیش ماددەی ئاسنی تێدایە.
خوێنی مرۆڤ بۆیە سوورە، لە ئەنجامی یەکگرتنی هیمۆگڵۆبین و ئۆکسجینەوەیە، بەڵام هیمۆگڵۆبین فەرمانی زۆر لەوە گرنگتری لەسەرە کە سووری بداتە ڕەنگی خوێن، هیمۆگڵۆبین توانای هەیە بە شێوەیەکی وەها لەگەڵ ئۆکسجیندا یەک بگرێت و ئەوەش وا دەکات خڕۆکە سوورەکان ئۆکسجین بدەنە خانەکانی لەش.
ئۆکسجین بەشێکە لەوا هەوایەی هەڵی دەمژین و دەچێتە سییەکانەوە، لەبەر ئەوەی خڕۆکە سوورەکانیش لە ڕێگەی سییەکانەوە بە ناو خوێندا دەچن، لە ماوەی چوونی خڕۆکە سوورەکان بە ناو لە دەمارەکانی لەشدا هیمۆگڵۆبینەکە ئۆکسجینەکە وەردەگرێت و دەیداتە خانەکانی لەش.
کاتێک ئۆکسجین بە ناو خانەکانی لەشدا ڕێدەکات، هیمۆگڵۆبین دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە خانەکان وەردەگرێت. ئەم گازە پاش ماوەیەش کاتێک دروست دەبێت، کە خانەکان خۆراک دەسوتێنن و خڕۆکە سوورەکان دەگەڕێنەوە بۆ سییەکان و دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرتووە. ئا لێرەدا کرداری ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت، چونکە لەش لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ڕزگار دەبێت و ئۆکسجین وەردەگرێت.
دوای ئەوە خڕۆکە سوورەکان بە ڕێگەی خۆیاندا دەگەڕێنەوە و ئۆکسجین بۆ خانەکانی سەرانسەری لەش دەبەن.
هۆی ئەوەیە، ئەو خۆراکانەی کە ماددەی ئاسنیان تێدایە زۆر گرنگن بۆ لەش، چونکە ئاسن بە بەرهەمی خانەکانی خڕۆکە سورەکان زیاد دەکات و ڕێژەی هیمۆگڵۆبینیش لە خانەکاندا زیاتر دەبێت.ا


سەرچاوەکان



1715 بینین