لایەنە باش و خراپەکانی چارەسەری کیراتین

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-13-20:05:00 - کۆدی بابەت: 13176
لایەنە باش و خراپەکانی چارەسەری کیراتین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لایەنە باش و خراپەکانی چارەسەری کیراتین (بە عەرەبی: إيجابيات وسلبيات علاج الكيراتين، و بە ئینگلیزی: Pros and Cons of Keratin Therapy)، چارەسەرەکانی کیراتین کاردەکەن بۆ نەرمکردنی قژ و دیمەنێکی بریقەدار بە تاڵەکانی ڤژ دەبەخشێت، هەروەها دەتوانێت وشکبوونەوەی ڤژ کەم بکاتەوە. چارەسەری کیراتین کە هەندێک جار پێی دەوترێت (بڵۆئاوتی بەڕازیلی یان چارەسەری کیراتینی بەڕازیلی)، ڕێکارێکی کیمیاییە کە بەزۆری لە ساڵۆنەکان و سەنتەرەکانی جوانکاریدا ئەنجام دەدرێت و قژ بریقەدارتر و جوانتر دەردەخات بۆ ماوەی ٦مانگ. بریقەیەکی چڕ بە قژ دەدات و دەتوانێت ڕیشاڵی قژ کەم بکاتەوە.

سوودەکانی چارەسەری کیراتین

جەستە بە شێوەیەکی سروشتی پرۆتینی کیراتین دروست دەکات و ماددەی سەرەکییە لە دروستبوونی نینۆک و قژ. هەروەها هەندێک شامپۆ و کۆندیشنەر کیراتینیان تێدایە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی زۆرترین سوود لە چارەسەری ساڵۆن بەدەست دەهێنیت کە لەلایەن کەسێکی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت. سوودەکانی وەرگرتنی چارەسەری کیراتینی پیشەیی یان ئەنجامدانی چارەسەرێک لە ماڵەوە دەتوانن بریتی بن لە:

  • قژی نەرم و بریقەدار: کیراتین ئەو خانانە نەرم دەکات کە لەسەر یەکتر کۆدەبنەوە و تاڵەکانی قژ دروست دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی نەرمی زیاتری قژ و کەمتر بوونی ڕیشاڵی قژ. ئەمەش وا دەکات قژەکە وشک بێتەوە و قژەکە کەمتر ڕیشاڵی بێت و قژێکی بریقەدار و تەندروستت هەبێت. 
  • ئەنجامە درێژخایەنەکان: تا ئەو کاتەی کە گرنگی بە چارەسەری کیراتین بدەیت بە زۆر نەشۆردنی قژت (هەفتەی ٢ بۆ ٣ جار بەسە)، ئەوا چارەسەری کیراتینەکەت دەتوانێت تا ٦ مانگ یاخود زیاتر بەردەوام بێت.
  • گەشەکردنی قژ: کیراتین دەتوانێت قژ بەهێز بکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی نەشکێت. ئەمەش دەتوانێت وا بکات قژ خێراتر گەشە بکات چونکە کۆتاییەکانی لەت نابێت.

مەترسییەکانی چارەسەری کیراتین

  • فۆرماڵدەهید: زۆرێک لە چارەسەرەکانی کیراتین بەڵام هەموویان نا فۆرماڵدەهیدیان تێدایە، کە ئەگەر تاڵەکانی قژ فۆرماڵدەهیدەکە هەڵمژێت ئەوا مەترسیدار دەبێت، ئەو کیراتینانەی کە فۆرماڵدەهیدیان تێدایە ئەوانەن کە لە ڕاستیدا زیاتر قژەکە ڕێکتر دەردەخەن. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی گروپی کاری ژینگەیی، هەندێک کۆمپانیا لەڕاستیدا هەوڵدەدەن ئەو ڕاستییە بشارنەوە کە بەرهەمی کیراتینەکەیان ئەو ماددە کیمیاییەی تێدایە.
  • تێچوو: هەر چارەسەرێکی کیراتین دەتوانێت لە هەر شوێنێک بێت لە ٣٠٠-٨٠٠ دۆلارەوە بێت کە تێچوویەکی زۆرە، بژاردەیەکی دیکە هەیە کە چارەسەری کیراتین لە ماڵەوە ئەنجام بدەیت بەڵام ئەنجامەکان بەو جۆرە نییە کە لە بەردەستی کەسێکی شارەزا بۆت دەکرێت.
  • ماوەی مانەوەی کاتییە: ماوەی مانەوەی کیراتین کاتییە، دەکرێت دوورکەوتنەوە لە مەلەکردن و کەمتر شۆرینی قژ یارمەتیدەر بێت لە مانەوەی کیراتین لەسەر قژەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر.

جۆرەکانی چارەسەرەکان

چەند جۆری چارەسەر هەیە کە ڕیکلامی ئەوە دەکەن قژت ڕێکتر و جوانتر دەکەن، هەروەها بە گشتی دوو جۆر چارەسەرکردن هەیە کە یەکێکیان چارەسەرکردنی قژە لە ناو ساڵۆن و سەنتەرەکانی جوانکاریدا و دووەمیشیان ئەوەیە کە خۆت لە ماڵەوە چارەسەری کیراتین بەکاربهێنیت. هەریەکە لەم جۆری چارەسەرکردنانە پشت بە فۆرمولەی کیمیایی و شێوازی پرۆسێسکردنی جیاواز دەبەستن. هەندێک لەو کیراتینانە لە ناو دوکانەکان دەفرۆشرێن کە دەتوانیت بیکڕیت و خۆت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت، هەندێکی تریان پێویستیان بە ئامێری تایبەت هەیە کە لە ساڵۆنەکاندا هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەنجام بدرێت و ماوەی مانەوەی لەسەر قژت درێژتر بێت.


سەرچاوەکان



74 بینین